شانازی برایم ئەحمەد و ئەوانی تری ناو یەکێتی لە بریتانیا

Thursday, 27/10/2011, 12:00

1713 بینراوە


حیزب لە کۆمەڵگای کوردییدا لە فۆرمی تیرانیەکی تازە خۆی بەیان ئەکات، کە شۆڕشگێرەکانی دوێنێ بوون بە جەلاد و دیسپۆتکار وکۆمەڵگا داپڵۆس، حزب لە کۆمەڵگای کوردی، لە لایەن حزبکاران و بەرپرسانی کوردەوە خۆیان دەوڵەمەند کردووە، پانکردنەوەی سنکی خەڵکە بۆ پێ زلەکانی خۆیان یانیش سنگ بادان و خۆ گیڤ کردنەوەیە لە خەڵکی ڕەش و رووت یەکێتیش وەک حزبێکی بەناو سۆشیال دیموکرات دەسەڵاتی بنەماڵەی تاڵەبانی و تەکەتول وخۆ پڕ کردن ئەو حزبەی کردووە بە حزبۆچکە ... ڕێڕەوە مێژوویەکەی یەکێتی وا ئاسان نەبووە کادیرانی دوێنێی بوون بە شەقاوە و بەربەری و چەقۆ کێش و بۆکس وەشین
سەیری ئەو لینکانەی خوارەوە بکەن بۆ ئەوەی بزانن کە بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی خەریکی چین ئەوەتا عومەر فەتاح خەڵکی ڕاسپارد بە چەقۆو بۆکس بکێشن بە سەری ئاسۆس هەردی مەحمود سەنگاوی بە شۆفێرەکەی خۆی چەک بۆ دوژمنی کورد دەنێرێ..


مەکتەبی بریتانیای یەکێتیش وەک کۆڵەگەیەکی بەهێزی دێتە هەژمار شانازی برایم ئەحمەد وبەرهەم ساڵح لێرە چەقە چەقیانە لەسەر دەسەڵات .... ئەو نەخۆشیەی یەکێتی بۆ خۆ پڕ کردن بە ڕادەیەکە هەموو کەلەبەرەکان ئەوان تیایدا ئەیانەوێ بوونیان هەبێ ئەو شانازە کە چەندان کەسی بە ڕەشپێست و خەڵکی بێگانەوە هاندا کە سەروگوێلاکی خەڵکی کورد بشکێنن ئەمڕۆ دێت لە نووسینەکانی باسی گەندەڵی دەکات و وەک ئەوەی خۆی کچی عائیشە بێ و یان نەوەی مریم بێ دەستی نەبووبێ لە کوشتنی مێروولەیەکدا .. سەیرە کەسێک خۆی مافیا وجەلادو دزو ڕاوڕووت چی وپاتاڵ خۆر بێ خۆیش بێ باس لەوە بکا کە ئەمانە یاسا بنبڕیان ئەکا..کەچی ئەو لە وڵاتی یاسادا ساڵی 2008 خەڵکی دایە بەر شەق کەچی شەرمیشی لە خۆی نەکرد سەیر بکە ئەو خانمە چۆن خۆی ئەکا بە پەپولەو چۆن لە هەموو دزی وڕاوڕووتچیەک خۆی بە دوور ئەگرێ. یەکێتی لە بریتانیا بەهۆی هەبوونی دەسەڵاتی لەمێژینەی بنەماڵەی برایم ئەحمەد وبەرهەم ساڵح پێگەیەکی بەهێزیان هەیە لە ئیدارەی ئەو وڵاتەدا ئێستا یەکێتی وەک چۆن لە کوردستاندا کەوتۆتە قەیرانەوە سەرکردەکانی بەس گیڤەی قسەیان ماوە هەمان شت لێرەش دەرەنجامی ئەو تەکەتولکاریەی کە دروستیان کرد دەرەنجامی ئەو حوکمە بنەماڵەییانەی کە حوکم دەکەن ئەو حزبەیان ئیفلیج کرد
سەیر بکە بە ئەمری ڕێزان جەلال بەرپرسی کۆمیتە و پیاوی بەرهەم سالح هەڵسا بە ڕاسپاردنی عوسمان والی بۆ دارکاری کردنی عەدنان شاسوار
هاوار حاجی بە ئەمری شاناز هەڵسا بە سوکایەتی کردن بە براکەی شۆڕش حاجی برای ئەندام پەرلەمانی عێڕاق لەسەر لیستی گۆڕان
ئەمانە و چەندین کاری قێزەونی تر لە ئەندامانی مەکتەبی بریتانیای یەکێتی کە مرۆڤ شەرم ئەکا ناویان بێنێ وەک ئەوە ئەوانە گڵاوبن..لەسەر ژووری ئاودەستەکان ژمارە تەلەفۆنی یەکتریان ئەنوسی و باسی یەکتریان ئەکرد لەناو بارەگای کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن و بارەگای یەکێتی هەر لە لەندەن ئەوانەن کادیرو بەرپرسانی یەکێتی ئێستاش شانازی قارەمان هاتووە لە کەچە سایتەکەیاندا باسی لە دژە گەندەڵی ئەکات؟
خاڵێکی تر کە ئەبێ باسی بکەم دروست بوونی درۆ و دەلەسە وهەڕەشەو گوڕەشەیە لە یەکتر لەناو بەرپرسانی یەکێتی لە بریتانیا
ئەوانە کە خەریکی بازرگانیین، خەریکی ڕاو ڕووتن وەک چۆن مەحمود سەنگاوی ئەچی چەک ئاودیو ئەکا بۆ ئێران ئەوانەش لێرە خەریکی دزینی پارەی کۆمەڵەی کوردی بوون لە لەندەن..خەریکی چەقۆ وەشاندن بوون، ئا ئەمەیە یەکێتی وحزبایەتی خەڵکی یەکێتی ئەوەیە حزبی بوون لای حوکمی بنەماڵە هەریەک لەمانە چەلاوخۆری شانازە بە ئەمری شاناز وئێستاش ڕێزان چەقۆ ئەکەن بە ورگی خەڵكدا

لێرە بەرتیل دەر و بەرتیل وەرگر وەك یەك تەماشا ئەکرێن و هەردوولاش ڕووبەرووی سزای یاسایی ئەبنەوە، لێرەش ماستاوچی و ماستاوخۆرهەن (بەڵام قسەی راستی بێ لێرە پێیناوتری ماستاو چونکە ئەمان هەر تا چەند ساڵێک لەمەو بەریشنەیان ئەزانی ماست چیە) لێرەش واستە هەیە، لێرەش بە هۆیناسین و نزیکی لە کەسایەتیەکانەوە ئەتوانیت جێ پێی خۆت بکەیتەوە، لێرەش گەر کەسایەتیێک بی ئەکرێ لە ڕیزی پێشەوە دانیشی، لێرەش گەر خاوەن دەسەڵات بوویت هەندێک جار دەسەڵاتەکەت بۆ بەرژەوەندی خۆت بەکار ئەهێنی، لێرەش هەندێک مرۆڤی لاواز هەن و لێرەش یاسا ئەشکێنرێ و نارەوایی ئەکرێ و مافی هەندێک پێشێل ئەکرێ. پەت پەتێن لێرەش هەر هەیە، کوتلە و کوتلەکاری و ناوچە و ناوچەگەری و پشتم بوخرێنە پشتت ئەخورێنمیش باوی هەیە بەڵام هەموو ئەمانە لێرە هەزار و یەکبەڵامیشان بە دوواوە یێت بەڵام داخەکەم لای خۆمان ئەمانە هەن بەڵام دیارە هێشتا بەڵامیان بۆ نیە.
لێرە ئەوەی کە ئەو کارانە بکا ئەبێ باجەکەشی بیا کە هەر لە دەرکردن لە سەر کار و دەست لە کارکێشانەوەوەیە تا زیندانی کردن، سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزیری بەرگری دەستی لە کارکێشایەوە هەر لەبەر یەک لەو بەڵامانە و ئەوەتا چاوەروانی سزایی یاسایی ئەکات و نەک هەر متمانەی کابینەکەی و پەرلەمان و حزبەکەی و دەنگدەرانی لەدەست یا بەڵکو هی ووڵاتەکەی وکەسە نزیکەکانیشی..
ئەم نوسینە هی شاناز ئیبڕاهیم ئەحمەدە لە سایتی یەکێتی نیشتیمانی کورد بەشی شانشینی یەکگرتوودا بڵاو کراوەتەوە بۆ بینی نوسینەکە بە تەواوی کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە:

شانازێک خەڵکی لە ئەوە فێرە دزی وبەرتیل خواردن و گەندەڵیی و واستە و چڵێس بوون ئێستا خۆی ئەکا بە عیسا و باس لە ئاش بوونەوە ئەکا لەگەڵ کۆمەڵگا بە یاسا لە کاتێکدا خۆی بڕوای بەهەر شتێک هەبێ بڕوای بە بونی یاسا نیە چونکە کەسێک بڕوای بە یاسایە کە ڕێز بگرێ لە سەروەری یاسا ونرخی مرۆڤەیەتیەکان ئاخر ئەم بنەمالەیە چوزانێ یاسا چیە گەر بیزانیبا چۆن خیانەتیان لە میللەت دەکرد ؟
ئێستا با هەموو خەڵکی تێبگەن کە ئەو جندوگورگانە لەسەر سکی کورد ئەلەوەڕێن وسوکایەتیش ئەکەن بە کورد..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە