"یاداشتنامە"

Tuesday, 31/05/2011, 12:00

1024 بینراوە



بۆ/ سەرۆكى هەرێم
بۆ/ پەرلەمانى كوردستان
بۆ/ سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان

لەڕێگەى ئەم یاداشتنامەیەوە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندى دارەكان دەكەین كە بەدەنگ ئەم خواست و داواكاریانەمانەوە بێن و بە زووترین كات وەڵاممان بدەنەوە وەهەموو بەرپرسیاریەتیەكى مێژووى و یاسایى و ئەخلاقى دەخەینە ئەستۆى دەسەڵاتدارانى كوردستان لە خراپ بوونى ڕەوشى ژیانى منداڵانى ئەم هەرێمە و ئایندەى ژیانیان.
ئەم خاڵانەى خوارەوە پوختەى ماف و داواكاریە ڕەواكانى منداڵانى كوردستانە .
1. پاراستنى گیان و ژیانى منداڵان لە هەر جۆرە توندوتیژیەك كە لەبەرامبەریاندا پیادە دەكرێت.
2. فەراهەم كردنى هەموو خزمەتگوزاریەكى ژیانى منداڵان كە هاوتابێت لەگەڵ خزمەتگوزارى وڵاتە پێشكەوتووەكانى جیهان.
3. بە یاسا و بەپێى پڕەنسیپەكانى جاڕنامەى گەردوونى مافەكانى منداڵان . هەروەها هەوڵبدرێت بۆ فەراهەم كردنى ژیانێكى باشتر بۆمنداڵان.
4. كاربكرێت لە پێناو دابین كردنى بیمە كۆمەڵایەتییەكان كە پەیوەندى بە ژیانى منداڵانەوە هەیە.
5. هەوڵدان بۆ فەراهەم كردنى ژینگەیەكى كۆمەڵایەتى تەندروست كە زەمینە بۆ ئاسوودەیى ژیانى منداڵان دەڕەخسێنێت.



كۆمەڵێ گەنج
30/5/2011
كەلار
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە