ڕاپەڕینەکەى هەولێر...............

Saturday, 19/02/2011, 12:00

1109 بینراوە



لەگەڵ دەست پێکردنى خۆپیشاندنەکەى 17/2/2011 لە شارى سلێمانى لە بەردەم لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان وەک ڕەنگ دانەوەو خۆهەڵکێشان لەبەرامبەر سەرانى بنەماڵە (پشتیوان ناسادق) ڕاستەوخۆ هەڵسا بە داڕشتنى پیلان بۆ لێدان و سوتاندنى بارەگاکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى هەولێر لە ڕێگاى پیاوەکانى لە ناو دەزگاى سیخوڕى پاراستن کە لەلاى پشتیوان ناسراون بە (رجال مهمات الێعبە) ئەویش (عقید بختیار و نقیب لقمان شێخانى)ە کە ئاگادارى کردنەوە گروپێک پێک بهێنن بەمەبەستى لێدان و سوتاندنى بارەگاکانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەوانیش ڕاستەوخۆ دەستیان بەکارەکە کرد هەروەها لەناو گروپەکە کەسێک دەبینرا بەناوى (حیدر) کە شوفێرى تایبەتى پشتیوان ناسادقە ، وە دواى ئەنجام دانى کارەکەیان بانگهێشتى هەموو بەرپرسى ناوەچەکان و ستافى ناوچەکانى هەولێرى کرد بۆ ڕوونکردنەوەى وەزعەکە بۆیە لە ووتەکانى ئیعترافى ئەوەى کرد کە ئەو هەڵسابوو بەکارەکە بۆیە گوتى یەکێتى و گۆڕان هەموو شتێکمان لێدەکەن وە ئەگەر ئێمەش شتێک بکەین سەروى خۆمان لەجیاتى ئەوەى دەست خۆشیمان لێبکەن قسەمان پێدەڵێن ، وە لەبەیاننامەکەى سەرۆکى هەرێم داواى ئارام کردنەوەى وەزعەکەى دەکرد کەچى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و بەرپرسى حزبى لە شارى هەولێر خەریک بوو ئاژاوەى دروست دەکرد ، هەروەها لە بەیاننامەکەى پارتى و یەکیتى ئەو کەسانەیان بە ئاژاوەگێڕ وەسف کرد وە گوتیان ئەبێ دادگایى بکرێن ئایا پشتیوان ناسادق بە چ وەسف دەکەن ، ئایا پشتیوان ناسادق و عقید بختیار و نقیب لقمان یش ئاژاوە گێڕو تێکدەر نینە ؟ ئایا ئەوانیش دادگایى دەکرێن ؟؟؟؟؟؟؟

  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە