ئۆقیانوسێك لە گەندەڵى و بێ ئەمەكى و بێ توانایى كارەباى سلێمانى بەشى یەكەم (لەم بەشەدا تەنها پێناسەى ئێستاى كارەباى سلێمانى دەكەین وە دواتر �

Sunday, 19/12/2010, 12:00

2383 بینراوە


بە پێویستم زانى كە ڕێگەى ئەم سایتە بەڕێزەوە پەیامێك ئاڕاستەى ڕاى گشتى بكەم لەسەر كەسایەتى بێ ئەمەك وە تێیدا تیشك بخەمە سەر ئەو هەموو گەندەڵى و كارە نەشیاو و كەمتەرخەمیانە .....جا لە سەرەتاى ووتەكانمەوە ڕوودەكەمە ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەى كە بە(وەكالەت) دانراوە و ماوەى زیاتر لە دووساڵە لە هەوڵدایە ئەو مۆركى وەكالەتیەى لێ ببێتەوە بەڵام كەم ئەزموونى و نەشیاوى بۆ ئەو جێگەیە واى كردووە كە وەزارەتى كارەباش قەناعەتیان پێى و بە كارەكانی نەبێ و بەو خەفەتەوە هێشتویانەتەوە چەندەها واستەى كردووە بۆى ..!!؟ مادەم باسى ئەم زاتە دەكەین با ڕوونكردنەوەى زیاترى لەسەر بدەین بەڕێزى ناوى (ئەبوبەكر ئەحمەد عەبدوڵاى سەروپێیە) دواى هاتنى بۆ كارەباو دەرچوونى لە كۆتایى نەوەدەكاندا بەبێ ئاكامى لەكارەبا دەرچوو چووە
كۆمپانیاى (دیەن)و لەوێ بە چەپ وڕاستدا و بە پشتیوانى بەكرێگیراوانى پێشووى خەریكى پڕۆژەو پارە هەڵێنجان بوون تا بارو
دۆخى بۆ ڕێكەوت و گەڕایەوە بۆ كارەبا چونكە كەڵە پیاوەكان لە كارەبا نەمان و رێى بۆ خۆشبوو بۆ گەڕانەوە بە ناوى حیزبایەتى و دەستكردنەوە بە گەندەڵى وە كێشە و گیرو گرفتێكى زۆر هەیە لە بوارى ئیدارى دا و بە هیچ شێوەیەك هەوڵى چارەسەركردنى نادات وە لەسەرووى دەسەڵاتى خۆیەوە پڕوپاكەندەى ئەوە دەكات كە هیچ كێشەیەك نیە .....
ئەمەى كەلەسەرەوە باسى دەكەین ڕاستیەو نكوڵى لێناكرێت وە ئەوەى لێرەدا زۆر خراپە و جێگاى هەڵوێستەیە ئەم بەڕێوەبەرى گشتى بە وەكالەتە هیچ كارێكى باشى ئەنجام نەداوە و هەر ئەڵقە لەگوێى چەند كەسێكى ترە و بەردەوام بە هەڵەیدا دەبەن و هەمیشە هەرخەریكى ئیدارەى ێراعاتى كردووە لە خزمەت بەرژەوەندییە تایبەتیەكانى خۆى و هەمیشە خەڵكانى كاسەلێس و موختەلیسى لەدەورى خۆى كۆكردۆتەوە و جێگەى متمانەى بوون ، نموونەى(بەختیار محمد أمین) كە بەڕێوەبەرى كارگێریە و كۆنە بەعسیە كە براكەى (ڕێبوار محمد أمین)ە لەهەمان كۆمپانیاى (دیەن) كار دەكات كە ئەوى لێبووە، و كەسى دووەم كە كاریگەرى هەیە لەسەرى بەناو بەڕێوەبەرى دابەشكردنى سلێمانیە (شێخ هیوا) كە دەبینین كارەكانیان چەند جوانە و بە پلانە لەلایك وەرەقە نەما ئەوەندەیان نووسى كە فڵان پڕۆژەمان ئەنجام داوە و فڵان گوند كارەبامان گەیاندۆتێ كارمان وەها كردووە بەڵام لە ڕاستیدا وەهانیە دەها گەڕەكى ناو سلێمانى بێ كارەبان و باران نەباریوە ئەڵێن خەتاى بارانە و بەو كارەبا جوانەوە چەندەها شەو هەیە تا بەیانى فیدەر كەوتووە و لێنادرێتەوە و بۆیان چارەسەر ناكرێت چونكە بێ بەرنامە و پلان بوون و هیچ ڕێكخستنێك نەبوە ونیە لەكارەكانیاندا و چەندەهاى تریش كە زۆر زۆرە....
با بێینەوە سەر ب. گشتیمان وە ئەوەمان لە یاد نەچێت كاتێ كە دانراوە لەو پۆستەدا وەك ب.گشتى بەوەكالەت لەلایەن مەڵبەندەوە داواى لێكراوە كە بەڕێوەبەرى كارگێڕى و ژمێریارى لاببات لەبەر زۆر خراپى و ڕەخنە و قسەى زۆرى خەڵك و خراپیان بەڵام قسەكەیانى دا بە ئاودا و تا ئێستا كورد ووتەنى بەبێ ئەو دەست ناكا بە ئاودا وە ئەگەر بەرژەوەندییان بەیەكەوە نەبێت ئەى چییە و نهێنى ئەم شێوە پەیوەنییە چییە كە هیچ شتێكى وەها كە نە شیاویش بێت بۆى ئەنجام دەدات.
وە ئەوەى لێرەدا هانى دام كە بۆتان بنووسم ئەوەبوو لەم دواییانەدا دەنگۆى ئەوەمان بیست كە بەڕێز سەرۆكى حكومەت ڕازى نیە لە ئەداى زۆرێكى بەڕێوەبەرە گشتیەكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ، وە ئەوەى كە مەبەستمانە دواى ئەو باسەى سەرەوە ئەوەیە كە هەر خەریكى پیلان دانانن بۆ كەسانى دڵسۆز و نانەوەى تەگەرە دواى تەگەرە لەلایەن ئەو كۆنە بەعسیە و بە داردەستى خۆى نموونەمان ڕاگواستنى زۆربەى ئەندازیاران وفەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى شارستانى ناو بەڕێوەبەرایەتى گشتى كە هەندێكیان مۆڵەتى درێژیان وەرگرت و خۆیان دوور خستەوە ، جا با بڵێین ئەمە بۆ !!!؟؟؟ ئەمە بەشێكە لە پیلان تا متابعەكردنى پڕۆژەكان لاوازببێت و خۆیان بە خواستى كۆمپانیاكان بجوڵێنەوە و بەرژەوەندى خۆیان لەپێش هەموو شتێكەوە بێت ....
سەربارى هەموو شت ئایا دەزانن ڕۆژانە سەدان هاووڵاتى سەردانى كارەبا دەكەن بەگشتى وە دابەشكردنەكان بە تایبەتى وەك هەموو فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان پێویست دەكات مامەڵەیان جێبەجێبكرێت بەڵام بە پێچەوانەوە بەرهەڵستیان بۆ دادەنرێت وجۆرەها بەرتیل وەردەگیرێت كە (شێخ هیوا) وەك ب. دابەشكردنى كارەباى سلێمانى لێى ئاگادارە و چاوپۆشى لێدەكات و باندى خۆشى هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە