ئیزدواجیه‌تی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتو کۆمسیۆنی هه ڵبژاردنه‌کان له هه ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ پاڵێوراوانو خه‌ڵک.
Saturday, 06/06/2009, 12:00
2653 بینراوە
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانو ڕێسا‌و ڕێنماییه‌کانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕونو ئاشکرا ده‌ڵێن که نابێت خه‌ڵک ناچار بکرێ بۆده‌نگدان بۆ لیستێک وه نابی هیچ جۆره فشارێک بۆ که‌س بهێنرێ بۆ ده‌گ دان یان بۆ ده‌نگ نه‌دان بۆ لیستێکی دیاری کراو که‌چی ڕۆژانه ده‌بیستینو ده‌بینین که فه‌رمانبه‌رانی حوکمه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به‌لیستی کوردسنانی ناده‌ن ده‌رده‌کرێن یان پۆستیان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه یان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شوێنه دوره‌کان بۆ ناچارکردنیان بۆ خۆساغ کردنه‌وه که هه‌مویان تاوانی هه‌ڵبژاردنن به‌ڵام کۆمسێۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان نقه‌ی لێوه نایه‌ت یه‌کێتی به. ئاشکرا ئه‌و کارانه ده‌کات ئه‌ی ده‌بی له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان چی بکه‌ن .له به‌رامبه‌ردا خۆیان واته دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌ئاشکرا سه‌رپێچی ده‌که‌ن بۆ برژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ڵام دوباره کۆمسیۆن لێی بێ ده‌نگه بۆ نمونه یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێم و ده‌ستوری ئێراقێش ده‌ڵێن که دادوه‌ر ئه‌گه‌ربه‌ته‌ما بو خۆی بۆ هه‌ر هڵبژاردنێک بپاڵێوی
پێویسته له‌سه‌ری پێش ئه‌وه واز له پۆسته‌که‌ی بهێنێو ئاشکراشی بکات ئه‌نجا خۆی کاندید بکات یان بچێته لیستێکه‌وه به‌ڵام تا ئێستا حاکم ڕزگار محمد امین که پاڵێوراوی لیستی کوردستانیه ئه‌ندامی دادگای ته‌میزه‌و به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی وازیشی نه‌هێناوه ئه‌مه چه‌ندی به چه‌ند. ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلکاریه زه‌قه بۆ کۆمسیۆن نایه‌ته جواب‌و اجرائات ناکات ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆیه . ئه‌ی حاکم ڕزگار که بۆخۆی پیاوی یاسایه‌و له‌اسه‌ر ئاستی جیهانیش ناسراوه بۆ قبوڵی ئه‌م پێشێل کاریه ده‌کات. ئه‌ی حیزبی ده‌سه‌لات بۆ هه‌مو شتێک به‌خۆی راده‌بینێتو بێ شه‌رمانه له‌سه‌ر ده‌نگ دان خه‌ڵک ده‌رده‌کاتبه‌ڵام به‌خۆی ڕاده‌فه‌رموێت سه‌رپێچی زه‌قی یاسا‌و ساکانی هه‌ڵبژاردنو ته‌نانه‌ت بنه‌ماکانی ئه‌خلاقیش بکات . ئه‌ی لیسته ڕکابه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ له‌م سه‌رپێجیه بێ ده‌نگنو نایکه‌ن به هه‌ڵڵا. خۆ ئه‌گه‌ر له کوردستانیش سکاڵایان بۆ ناپرسن و کۆمسیۆن لاوازه له‌به‌رده‌م دوو حیزبی ده‌سه‌لاتدا ئه‌ی بۆ ناچن له به‌غدا شکات بکه‌ن چونکه به‌گویره‌ی یاسا ناوه‌ند به‌رپرسه له پێشێلکاری هه‌ریمه‌کان که ئه‌مه‌ش پێشێلکاریه‌کی ڕونی یاسایه‌و پێویست به هیچ سه‌لماندنێک ناکات..خۆ نوری مالکیش وتی ئه‌گه‌ر پێشیل کاری کراو بپیان نه‌پرسین وه‌رن بۆ به‌غداد شکات بکه‌ن.به‌ڕاستی ئه‌وه‌یه هه‌مو شتێکی حه‌رامیش بۆخۆیان حه‌ڵاڵن به‌ڵام شته حه‌ڵالکانیش له خه‌ڵک حه‌رامه.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست