ئاسایشی كەركوك لە دوو چالاكی دا

Friday, 21/10/2011, 12:00

1249 بینراوە





بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك هۆبەی راگەیاندن لە20/10/2 2011 رۆژی پێنچشەممە، سەبارەت دەستگیركردنی دوو تاوانبار كە توانیبویان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگرلە ناوەڕاستی عیراق بدزنو بیهێننە شاری كەركوك، ئەو چالاكییەو چۆنێەتی دەستگیركردنی دوو تاوانبارە، هۆبەی راگەیاندی ئاسایشی كەركوك پێی راگەیاندین:
وای ئەوەی چەن رۆژێك لەمەوبەر لە شاری (بابل) ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر لە جۆری (كیا) بە ژمارە (41393/سلیمانی) رەنگی سپی لە هاوڵاتیەكی عەرەب دزرا بە ناوی (م.ج) ولە پاش دزینی خاوەنی ئۆتۆمبیلەكە دەزگا ئەمنییەكانی ئاگادار كردەوە، بۆیە هێزەكانمان دوای چاودێریەكی ورد توانیان لە ناو شاری كەركوك ئەو ئۆتۆمبیلە دزراوە بدۆزنەوەو دوو تاوانباریش دەستگیركرا بە ناوەكانی (ع.ێ.م)و(ف.ا.ا) ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە دزینی ئەو ئۆتۆمبیلە لە شاری (بابل) دواتریش هێنابیان بۆ شاری كەركوك و بە نیاز بوون بیفرۆشن، بەڵام بەر لە فروشتنی هێزەكانمان توانیان دەستگیریان بكەن ودواتریش رەوانەی دادگا كران، ئۆتۆمبیلەكەش درایەوە دەست خاوەنەكەی ئەویش لەلایەن خۆیەوە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوكی كرد.
هاوكات لە رێكەوتی 20\10\2011 لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوو بەهەوڵی ئاسایش و پۆلیس و هێزی دژە تیرۆر منداڵێك تەمەن 14 ساڵ لەدوای رفاندنی لەلایەن تیرۆرستان ئازاد دەكرێت، ئەو منداڵە دانیشتوووی گەڕەكی عەسكەری كەركوك بەناوی(ئەحمەد عیماد جاسم) رێكەوتی 16\10\2011دەرفینرێت دواتر لە گەرەكی (خەزرا) كەركوك رزگار دەكرێ، ، لەو بارەوە لیوا جەمال بەرێوەبەری پۆلیسی گشتی كەركوك بۆ میدیاكان رایگەیاند: دوای دیاری كردنی شوێنی تیرۆرستان لە گەڕەكی خەزرا لە كاتی رووبەرووبوونەوەدا دوو تیرۆرست دەكوژرێو كارمەندێكی ئاسایشی بریندار دەبێت، شایانی باسە گەڕەكی خەزرا یەكێكە لەو گەڕەكانەی كاتی خۆی حكومەتی بەعس بۆ تەعربی كردنی كەركوك دروستی كردبوو، لە باشوور و ناوەراستی عێراق عارەبی هاوەردەی بۆ هێنابوو، بەڵام دوای رووخانی رژێمی بەعس ژمارەیەك لەو تەعریبكارانە ئەو گەڕەكەیان جێهیشتووە بۆ شوێنێكی نادیار رۆیشتوون یا لە رێِگای مادەی 140 بەشێكیان دوای قەرەبوو كردنەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان گەڕاوەنەتەوە.



 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە