كاك كۆسرەت 24 رۆژ ماوە كە مەزنترین مێژوو تۆمار بكەیت

Wednesday, 01/07/2009, 12:00

2143 بینراوە


ره‌وا من وەك پێشمەرگەیەكى دێرین دوا لە بەریزت دەكەم كاتى هاتووە گەورەترین مێژوو بۆ میللەتەكەت تۆمار بكەیت چونكە من دلنیام وە زۆربەى خەلكى كوردستان ئازایەتى و قارەمانیتى تۆ هەرگیز لە یاد ناكەن بە تایبەتى من خۆم هەلوێستیكى جوامێرانەى تۆ هەرگیز هەرگیز لە یاد ناكەم كە لە كاتى كشانەوەى مەلبەندەكەمان لە انفالەكان بەشێك لە لێپسراوە گەندەڵەكان بە سوارى هەسپ و هێسترەوە رایان دەكرد تەنها ئەیان ویست خۆیان دەرباز بكەن و پێشمەرگە كانیان لا هیچ گرنگ نەبوو هەر تۆ بووى لە دواوەى هەموو پێشمەرگەكان دەرۆیشتى و دارێكت بە دەستەوە گرتبوو وات دەزانى هەموو پێشمەرگەكان كوڕو براى تۆن هاوارت دەكرد كوڕینە دەى ورەتان بەرز بێت جێ نەمێنن هەر پێشمەرگەیەك جێ بما بوا دارێكت پیا ئەكێشاو دەتووت دەى هەستە دڵت نەدەهات كورەكانت و براكانت جێ بهێلیت نەوەكو بكەونە دەست رژیمى بەعسى بێ ویژدان و كورد كوژ هەر بژیت كاك كۆسرەت بۆ هەموو هەڵسوو كەوتە شورشگێرانەكانت و مرۆڤ پەروەرانەت ئێمە كە پێشمەرەرگە بووین هەر هەموومان دلمَان بە تۆ خۆش بوو گوێ رایەلى تۆمان دەكرد چونكە چاك دەمانزانى تۆ وەك لێپرسراوێكى دلسۆزى میللەت و پێشمەرگە بووى چونكە زۆر ئاگادار بووم كە پێشمەرگەیەك نیازى چالاكیەكى بووایە هەرگیز تۆ رێگەت پێ نەدادا كارەكە بكات تاوەكو %100% دلنیا نەبواى كە سەركەووتوو دەبێت ئەوەنە پێشمەرگەت خۆش دەویست دە گیانە بەرێزەكەم شێرە سوارى رێگەى مەیدان ئێستاش كاتى ئەوە هاتووە تۆش گوێی لە ئێمە و دایك و خوشك و براو خێزانى شەهیدەكان بگریت جاران ئێمە هەموو بە گوێ رایەلى تۆمان دەكرد دە ئێستاش تۆ بە گوێى هەموومان بكە زۆرم لا سەیرە لێپسراوانى ى-ن-ك داوامان لێ دەكەن

دەنگ بدەین بە مەسعودى 31 اب

مەسعودى هاوینە هەوار داگیر كەر

مسعودى كە دەستى سوورە بە خوێنى ئازاترین پێشمەرگەكانى یەكێتى

مەسعودى بنەماڵە

بنەمالەى كارەساتى هەكارى

من دەپرسم چۆن دەتوانین خوینى شەهیدان ریبازو - حەسەن كویستانى و فاقە مەخموورى و فاروق جەبارو- مەلاو سەدەها شەهیدانى تر كاك كۆسرەت گیان لە كۆتایدا كاتى هاتووە ئەم بنەمالەیە ریسوا بكەیت كە بە درێژایى مێژووى كورد رۆلە ئازاكان و دلسۆزەكانى گەلەكەمانیان شەهید كردووە تەنها بۆ ئەوەى بنەماڵەكەیان ئاغاى كورد بن میللەت هەرگیز ئەوەى بیر نا چێتەوە كە هەر ئەو بنەماڵەیە بوون تیكۆشەر ترین كورانى كوردیان مەزنترین مرۆڤیان بە چەكى مەزن شەهید كرد دەك رووتان رەش بیت بنەمالەى بارزانى دەك رووى ئەوانەش رەش بێت كە داوامان لێدەكەن دەنگ بدەین بە مەسعودى كورد كوژ

تیبینى_ تكام وایە كەس وا تێنەگات من بۆ كاك كۆسرەتم نووسیوە كە ستایشى بكەم بەگۆرى هەموو شەهیدانى كوردستان ((ئەوەى نووسیمە دەربارەى راستن و وە زۆر شتى تریش هەیە نەمنووسیوە ))

1-7-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە