نهێنییه‌کی سه‌رنجراکێش له‌سه‌ر کۆمپانیاکه‌ی DNOی مه‌سعود بارزانی..

Friday, 02/10/2009, 12:00

1680 بینراوە


دیاره‌ هیچ کۆمپانیایه‌کی به‌ناو وده‌نگ نایه‌ته‌ کوردستان تا ده‌ست له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ مافیای کوردستان تێکه‌ل بکات ، هه‌روه‌ک له‌راپۆرته‌که‌ی رۆیته‌رزیش له‌ هه‌فته‌ی رابوردودا ئاماژه‌ی پێدرا که‌ زۆربه‌ی کۆمپانیاکان شکایه‌تی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ناتوانن بێنه‌ کوردستان کاربکه‌ن به‌ هۆی بوونی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای جه‌لال و مه‌سعود.
کۆمپانیاکه‌ی شه‌ریکی مه‌سعود که‌ DNOی نه‌رویجییه‌ و پاش ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ی که‌ ئاشکرابوو ، گه‌وره‌ شه‌ریکێکی دیکه‌ی کۆمپانیاکه‌ که‌ که‌سیکی یه‌مه‌نییه‌ و خۆی کوڕه‌که‌ی له‌ ده‌ست عه‌داله‌تی به‌ریتانیا به‌ تاوانی کوشتنی کچێک تاوانبارکراوه‌ ، شه‌ریکی ئه‌و کۆمپانیایه‌ و داوای ته‌عویز له‌و کۆمپانیا ده‌کات به‌ بڕی 525 ملیۆن دۆلار که‌ گوایه‌ ئه‌ویش له‌و لیکۆڵینه‌وه‌ی بۆرسه‌ی ئۆسلۆ زه‌ره‌رمه‌ندبووه‌ و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی داوه‌ به‌ DNO.
ئه‌و که‌سه‌ش ناوی شه‌هیر عه‌بدالحه‌قه‌ شه‌ریکی کۆمپانیاکه‌ن ، ئه‌و کۆمپانیایه‌ دیاره‌ له‌ یه‌مه‌نیش پڕۆژه‌ی نه‌وت جێبه‌جێ ده‌کات. ئه‌و که‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سه‌ له‌ یه‌مه‌ن پیاوی ده‌سه‌ڵاتی دواکه‌وتوو و خێڵه‌کی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحه‌.
به‌م ئاشکرابوونه‌ ده‌رکه‌وت که‌ کۆمپانیای DNO کار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ مافیاکان ده‌کات و بۆ قازانجکردن سڵ ناکاته‌وه‌ له‌ فه‌زیحه‌و ناو وده‌نگ ، پێشتریش ده‌سه‌ڵاتی مافیای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ راگه‌یاندنه‌کانیان زۆر به‌شانوباڵی ئه‌و کۆمپانیا بێ سومعه‌یان دا هه‌لده‌دا.
بۆ زیاتر زانیاری کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:

http://en.wikipedia.org/wiki/Shaher_Abdulhak

http://www.ta.no/nyheter/utenriks/article4618269.ece

http://www.oilinfo.no/index.cfm?event=doLink&famId=97619


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە