ئاسایشى گەرمیان یان بارەگای حیزبی

Friday, 31/07/2009, 12:00

1799 بینراوە


لەو كاتەوەى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەستی پێكردووەو ئەنجامە بەراییەكان راگەیەندراوە، پیاوەكانی جەلال تاڵەبانی پاش ئەو شكستە گەورەیى بەسەریاندا هات، كەوتونەتە گیانی ئەندامانو كارمەندانی پۆلیس و ئاسایش.
لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى گەرمیان عەقید نەوشیروان ئەحمەد كە پێشتر پیاوی عوسمانی حاجی مەحمود بوو ، بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی ناوخۆی یەكێتیەوە بە بڕێك پارە ویژدانی خۆی فرۆشتو لە ئێستاشدا كەوتۆتە دانانی جاسوس لەناو دەزگاكەى(ئاسایش) ئەمە لە كاتێكدا باس لەجیاكردنەوەى حیزب لە حكومەت دەكەنەوە.
نەوشیروان شێخ لەنگەرى بە بەردەوامی لە بارەگای مەڵبەندی كەلار كەوتووە و بووە بە دەمڕاستی مەڵبەندی كەلار، هەركەسێك گومانی لێهەبێت كە دەنگی بە گۆڕان داوە یەكڕاست نەقڵی شوێنێكی دورە دەستی دەكات، عەقید نەوشیروان نەك هەر شەرەفی پیشەكەى خۆی لەبیركردووە بەڵكو بووە بە جاسوسێكی یەكێتی و زانیاری لە مەڵبەندەوە وەردەگرێتو لە ئاسایش كارمەندەكان سزادەدات. نەوشیروان چەندین كەسوكاری خۆی ئیسلامین بەڵام خۆی لێكەڕ كردووە، بەڵام بۆ گۆڕان یەككڕاست وەكو چقڵ دەچێت بە چاوەیدا
بارەگای ئاسایشى گەرمیان بوە بە مەركەزی تەحقیقات و بەبەردەوامی باس لەوە دەكرێت كە چ ماڵو كەسێك گۆڕانە بۆ ئەوەى خزمو كەسوكارەكەى لە پیشەكەى دور بخەنەوە. ئەمە لە كاتێكدا وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی حكومەت باس لەوە دەكەن كە هیچ كەسێك لەسەر بیرڕای جیاواز دەرناكرێت و حكومەت بێلایەنە لەم پرۆسەیە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە