جەمیل هەورامى روویەكى ناشرینى یەكێتى

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2311 بینراوە


یەكێك لەهەرەنەگبەتیەكانى یەكێتى كەتوشى بوو لەدواى راپەرین , گرنگیدان بوو بە كەسوكارى بەرپرسەكان هەر ئەوانیش بوو بەو شێوە نارەوایە هاتنە پێشەوە ئەوەى یەكێتى بەتەواوەتى بچوك كردەوە ئەم خزم خزمێنەیەبوو , بنكەى هەڵبژاردنى لیستى كوردستانى لە سلێمانى لەلایەن (هێرش كەمال)  ناسراوە بەهێرش هەورامى بەرێوە ئەبرێ ناوبراو خوشكەزاى جەمیل هەورامیە كەیەكێكە لە هەرە پیاوە دزەكانى یەكێتى , لێرەدا حەز ئەكەم هەندێ لە گەندەڵیەكانى ئەم بنەماڵە بەناو شۆرش گێرەباسكەم, بالەگەورەوە دەست پێبكەین , جەمیل هەورامى كەسێكە خۆى بەتێكۆشەر دائەنێ ئەم پیاوە وەختى خۆى كەرایى كردەناو پێشمەرگە لەبەر بێشوێنى و نەدارى رایى كرد تەنانەت ئەگێرنەوە لەبەر زەبروو زەنگى مامۆستاى براگەورەى رایى كردوە ئەوەى پاڵى بەوەناوە هیچ بابەتێكى شۆرش گێرى نەبوە, جگەلەوەش تۆمەتى كوشتنى برادەرێكى خۆى لە سەرچنار دراوەتەپاڵ ئەم هۆكارانە بوون جەمیل هەورامى لێكردین بەشۆرش گێڕ, ئێستا جەمیل هەورامى تۆڵەى بێ شوینى جارانى لە سەر گیرفانى گەل ئەكاتەوە , باخێكى پانزە دۆنمى لە گەرەكى شەكرەكەى سلێمانى هەیە , كەشوێنى سەهراتى شەوانى كاربەدەستانە , تەنانەت بەخۆى و كورو خوشكەزاكەشى لەگەڵ یەك سۆزانیا رایان ئەبوارد, بابێنە سەر هێرشى خوشكەزاى هێرش یەكێكە لە هەرە گەندەڵەكانى یەكێتى بەبێ شەهادە ملازم ئەوەلە بێ ئەوەى رۆژێ خولێكى بینى بێ بۆتە ملازم , ئەم بنەماڵەیە باوكیان یەكێك بوە لە هەرەپیاوە شۆش گێرەكانى هەورامان كاتى خۆى لە سەر شویعى بونى زەحمەتێكى زۆرى كێشاوە , بەڵام مخابن كورەكانى جگە لە بێستون سەر خاڵوانى یاونەتەوە , ئەم هێرشە حەوت پارچە ئەرزى وەرگرتوە هەریەكەو بەناوى حەوت ئەندامى بنەماڵەكەى ئەم برادەرە خۆى بە یەكێتى ئەزانێ سەرى زمانى و بنى زمانى لە بنكەكەیا كاك نەوشیروان پیاو كوژە , ئەم جۆرە قسانە بۆ خەڵك ئەكات نازانێ چۆن روى ناشرینى خۆى بشارێتەوە , كاكە هێرش ساحەى ئاشتى و بەچەند فرۆشتەوە , خۆ یەحسابى خۆت ئەم ساحەیە بۆ گەرەك وەرگیرابوو چۆن فرۆشتەوە بە نادى نەورۆز , جگەلەوەش هێرش هەموو براكانى و دایك و هەردوو خوشكەكەى موچەى بەلاشە وەر ئەگرن , هەریەكەى بەناوێكەوە , ئەم بنامەڵەیە لە هەورامان بەتاوەتى رەزاى خۆیان گران كردوە بۆ یە خەڵكى هەورامان خوازیارى سەردەمى ئیسلامیە توند رەوەكانە بەس نەبوو ئەو هەموو جیاوازیەت نە ئەدى , گەندەڵى زۆرە باسى كەم بەڵام هەوڵ ئەیەم لە بابەتێكى تردا پێشكەشى جەماوەرى كوردستان و خەڵكى هەورامانى بەرێزى كەم بۆ ئەوەى ئەو كەسان بناسن
كەناوى هەورامان ناشرین ئەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە