بۆ قاسم بارزانیه کانی کوردستان له یاسا سه روه ر ترن !!!

Monday, 01/11/2010, 12:00

1514 بینراوە




پیم وایه هه موو میلله تێك خیانه تی له کن تاوانێکی ئێجگار گه وره گرانه ، هه ر که سێکیش به خیانه ت توهمتبار بکرێت ئه وه ڕوو به ره و ڕووی قورسترین و سامناکترین سزا ده بێته وه . له هه موویشی ئاستمتر بۆ مڕۆڤ ، وه ختێك ئه بێت به هه ڵگری ئه و نازناوی خائینیه ، که سه ر جه م تاکه کانی کۆمه ڵگا قێزی لێی ده کا نه وه . کاتێ تاکێکی ناپاك ئه بێته خاوه نی ئه و ناوه ڕسوایه ، ئه بێته که سێکی گه ڕو گولی کۆمه ڵگا که ی ، زۆرینه ی مرۆڤه کانی ناو کۆمه ڵگاکه ی خۆیان لێی ده پارێزن نه وه کوو شانیان یان ده ستیان به رکه وێت و گڵاو گه ڕو گول بن . یاسایش ، بۆ بنبڕکردن و بڵاو نه بوونه وه ی ئه و په تای گولیه ی خیانه ت ، هه تا له ناو کۆمه ڵگادا ته شه نه نه کات ، خائینه کان له خه ڵك جوودا و دوور ده خاته وه . نه وه کوو مرۆڤه کانی کۆمه ڵگا تووشی ئه و په تای گولیه بن . مه خابن تووش بووی ئه و په تای خیانه تکاریه ، له ناو کوردا ، ئه ژمار ناکرێت ، ئه مه یشه هۆکاره که ی بۆ ئه وه ده گه ڕێته وه له ناو خه ڵکی کوردا ، خائین وه کو گه ڕو گول ته ما شا نه کراوه . ئه وه تا ، ڕۆژانه له هه هوو کونو قوشبنو که له به رێکی وڵاته که ماندا شان و ده ستمان به ری ده یان خیانه تکار ده که وێت ، زۆر جاریش ده ستی ماندوو نه ناسی خیانه تیان توون توون ده گوشین !! ئه مڕۆ له کوردستانا سه رۆك خائین ! ئه ندامی پرله مان خائین ! سه رۆکی پارته کان خیانه تیان لێی دا ده تکێت ! دارو به ردی حوکمه ته خۆماڵیه که مان هه موو توخمه کانی خیانه تیان له جه سته ی میژووی کوردایه تی و پێشمه رگایه تیاندا کۆکردۆته وه به خه باتی شاخ و شاریانه وه نووقمن له خیانه تدا به گه ل و نیشتمان !!!. هه ر له خیانه تی نیشتمان فرۆشی و کورد فرۆشیی و براکوژی و ژن کوژی و ڕۆژنامه نووس کوژی و ئازادی کوژی و عه قڵ و وژدان کوژی و ڕه ئو بۆچونی جێاواز کوژی و ده نگی ئازاد کوژیه وه بگره ، تا ده گاته ژێر خان و سه رخان کوژی میلله ت و به تاڵاندانی هه موو به ها مرۆ ڤیاتیه کانی تاکه کانی کورد و سه رو سامانیان . له سایه و سێبه ری ده سه ڵاتی خائین و خۆفرۆشاندا بکوژانی ئه زیزانمان ، ئه مڕۆ له کوردستاندا له هه موو کاتێك و زه مانێکیان خۆشترو ئاسوده تر ئه ژین . ئه وه تا قاسم بارزانیه کانی دوێنێ پاڵه وانی ئه نفاله کان ، له پاڵ ڕیزه ملوانکه زێڕین و نه وته شجاعه کانی سه دام دا ، ملوانکه زێڕینه کانی سه ڕۆك بارزانی و تاڵه بانیان ڕیزه ڕێزان کردوه و شانازی به ئێستا و ڕابردوویانه وه ده که ن . ئیتر چۆن قاسم بارزانیه کان له پێش ٨٠ میلوێن چاوی خه ڵکی کوردا ، ناکرێنه به کوڕێ له کوڕه شۆڕشگێڕو دڵسۆزو به ئه مه که کانی بارزانی و شایسته ی ئه و خه ڵاتی بڕوانامه ی فه خریه ی خیانه ته نه بن ، له زانکۆکه ی شۆڕشگێڕی بارزانیا . هه ر بۆیشه ئه مڕۆ له کوردستاندا قوتابیانی ئه و زانکۆیه له هه موو یاسایه ك سه روه ر ترن گه وره ترن !!.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە