بزووتنەوەى گۆڕان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تەزویرات لە هەڵبژاردنە ناوخۆیەكاندا دەكات

Wednesday, 10/04/2013, 12:00

879 بینراوە


ناسح عبدالرحیم/ هەڵەبجەى شەهید
*لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانى ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا لەهەڵەبجە، بۆ دڵنیابوون لەبردنەوە، باژێڕوانی گۆڕان نەیارەكانى خۆی دوور دەخاتەوە

* باژێڕوانى گۆڕان لە هەڵەبجە : بەر پرسى دوو ڕایەڵە دەردەكات
* ژوورى پەیجوریش 34ناو دەنگدەر ى مەكۆى هەڵەبجە دەسرێتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان، رۆژی شەممە رێککەوتی20/4/2013 یەکەم قۆناغی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان ئەنجام دەدرێت و لەرۆژی سێشەممەش رێککەوتی 9/4 دا دەرگای خۆکاندیدکردن لەرێگەی ژووری هەڵبژاردنەوە ئاوەڵا دەکرێت تا رێککەوتی14/4 سەعات(2)ی پاشنیوەڕۆ دوا مۆڵەت دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی خۆکاندیدکردن.
ئەم هەڵبژاردنەش دواى ئەو ناڕەزایەتییە هات كە بەشێكى بەرچاو لە هەڵسوڕاوان و ئەندامانى ئەو حیزبە لەسەر ئاستى خوارەوە و سەركردایەتى نواندیان و بزووتنەوەكەیان ناچاركرد كە هەڵبژاردنەكان دووبارە بكەنەوە.

گۆڕان لە هەڵەبجەى شەهید دەستبەردارى دۆخى ناسازى نابێت و تادێت پێكهاتەكانى لەیەكتر دووردەكەونەوە، سەرەڕاى بوونى دەنگێكى بەهێزى ئیسلامى لەو شارەدا بەڵام بەتێڕوانین بۆ ئەم سەركردایەتییە لۆكاڵییەى بزووتنەوەكە لەشارەكەدا (لەڕابردوو و ئێستادا) ئەو گومانە بەهێز دەكات كە هۆكارى وەرنەگرتنى متمانەى دەنگى هاوڵاتیان بەشێوەى بەرچاو و وەك شارەكانیترى كوردستان ململانێ ناوخۆییەكان بووبێت!
لەهەردوو هەڵبژاردنى 25/7/2009 و 7/3/2010دا لەژێر بارى تێپەڕاندنى قۆناغەكە و بەڕێنمایى چەند كەسێتى و هەڵسوڕاوێكى دیارى ناو گۆڕان و تەنانەت خودى نەوشیروان مستەفادا ئەو دوو ستافە یەكترییان قبوڵ كرد و هەڵبژاردنى پێشوو كە لەناوخۆى گۆڕاندا ئەنجامدرا ، كۆتا تاڵەمووى نێوانیان پسا و بەتەواوى پردى پەیوەندییان هەرەسى هێنا ، هەر لەسەرەتاكانى ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان و دەرچوونى ستافى (پشكۆ حەمەفەرەج) ستافى بەرامبەریان (م.فەتاح كۆكۆیى) ئەنجامەكانیان ڕەد كردەوە و بەچەندین لادان و یاساشكێنى لیستى براوەیان تۆمەتباركرد ، (وەك یەكێك لە هەڵسوڕاوانى ئەو ستافە ڕوونى كردەوە)بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار دەزگا و ژوورە پەیوەندیدارەكان و خودى ڕێكخەرى گشتیشیان ئاگادار كردووە و بە بەڵگەى نووسراو ڕاستى تۆمەتەكانیان سەلماندووە ، بەڵام دەستێك لەگردەكە هاوكارى ستافى مەكۆ دەكەن و دەستى دەستییان پێدەكەن و كات تێدەپەڕێنن و هەوڵى ئیحتیواى ئەندامانى ناڕازى دەدەن !.
لەژێر بارى ناڕەزایى گشتى ناو بزووتنەوەكەدا هەڵبژاردنەكان دووبارە دەكرێنەوە و لە ڕووخساردا هەلێكى لەبارە بۆ هەڵسوڕاوە ناڕازییەكان ، چونكە لەماوەى ڕابردوودا ڕێكخەرى مەكۆ(باژێڕوانى هەڵەبجە) لەڕووى ڕێكخراوەییەوە ئاستى وەك پێویست نەبووە و لاى هاوڕێ و هاوستافەكانیشییەوە گلەیى تاكڕەوى لێدەكرێت ، و لەدەرەوەش وەك كەسێكى سازشكار بۆ دەسەڵات تۆمەتبار دەكرێت ، بەو بەڵگەیەى كە لەماوەیەكى كەمدا چەند جارێك سەردانى لقى پارتى و مەڵبەندى یەكێتى كردووە و بەشێوازێكى دوور لە ئەتەكێتى ئۆپۆزسیۆنبوون لەپێشوازى نێچیرڤان بارزانیدا وەستاوە ، بەڵام لە ناوەڕۆكدا دۆخەكە بەو جۆرە نییە ، چونكە ئەم بەرپرسە بەشێوەیەكى زۆر ئاشكرا و بەبەرچاوى ژوورى پەیجوورییەوە(كە بەدیلى مەكتەبى ڕێكخستن و دەزگاى بەدواداچوونى پارتەكانیترە) ناوى دەنگدەرانى سڕیوەتەوە و تا ئاستى دوورخستنەوەیان لە گۆڕان بەرخوردى نەگونجاوى لەگەڵ كردوون ، پاشان بەهاوكارى ژوورى هەڵبژاردن لیستى ناوى بەدڵخوازى خۆى دروست كردووە.
بۆیە لەئێستادا كێشەكە گەیەنراوەتەوە خودى نەوشیروان مستەفا و ئەویش (سەرەڕاى ژوورى پەیجوورى) لیژنەیەكى بەسەرۆكایەتى عومەرى سەید عەلى پێكهێناوە و ئەم هەڵسووڕاوانەش چاوەڕوانى دوا بڕیارى لیژنەكە دەكەن، لە چەند ڕۆژى ڕابردووشدا ژوورى پەیجوورى و لیژنەكەشیان بینیوە ، دوو ڕێگاشیان پێشنیار كردووە بۆیان كە یەكەم/ ئەمان ئامادەن بەو لیستە كۆنەى كە پێى دۆڕاون بچنەوە هەڵبژاردن . دووەم/ یان هەڵبژاردن لەهەڵەبجەدا دوابخرێت تا بڕیارى پێویست و گونجاوى بۆ بدرێت .
لیژنەكەش دڵنیایان كردوونەتەوە لەوەى كە بەشێوەیەكى بێلایەنانە بڕیار دەدەن و تێبینى و سەرنجەكانیشیان بەهەند وەردەگرن ، بەڵام ئەمان بەگومانن لە ڕۆڵى چەند سەركردەیەكى دەستڕۆیشتووى ناو گۆڕان .
بۆ بەدواداچوونى كێشەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانى گۆڕان لەهەڵەبجە پەیوەندیمان بە بەڕێز (سەلاح ڕەشید) ڕێكخەرى ژوورى پەیجوورییەوە كرد ، بەڵام ئەو بەڕێزە سەرەڕاى دووپاتكردنەوەى بەڵێنى بەدواداچوون و بڕیارى شیاو وەرگرتن ، هاوكات ڕایگەیاند كە بزووتنەوەكەى بزووتنەوەى دەنگدەر و دڵسۆزانییەتى و كەسمان لێ زیاد نییە و شێلگیرانە هەوڵى چارەسەركردنى ناوەسڕاوەكان دەدەین ، بەڵام بەگشتى ئامادەنەبوو لەو بارەیەوە لێدوانمان بۆ بدات.


لەلاى خۆشیانەوە بەشێك لە هەڵسوڕوانى ناڕازى لەهەڵەبجە ڕایانگەیاند : هەر بەرپرسێكى سەرەوە ڕۆڵى نێگەتیڤ بگێڕێت و دەستوەرداتە هەڵبژاردنەكانەوە ئەوا ئێمە سكاڵاى لەسەر تۆمار دەكەین و لە میدیاكانیشەوە بە ئاشكرا ناویان دەهێنین..
و متمانەشمان بەژوورى پەیجوورى و لیژنە پێكهێنراوەكە هەیە ، بەڵام لەچەند ڕۆژى ئایندە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە