نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز كاك نەوشیروان مستەفا

Sunday, 05/04/2009, 12:00

1997 بینراوە


من كە كادرێكى (ى.ن.ك) م وە لە یەكێك لە هەرە شوێنە حەساسەكانى ناو یەكێتى كاردەكەم. ئەویش دەزگاى زانیارییە پڕتاوان و خوێناویەكەى قەلاچوالانە .....
ڕەنگە بەڕێزتان وە هەموو ئەو هەڤاڵە دڵسۆزانەى كە بەبەردەوام لەسایتى كوردستان پۆستى خۆشەویستەوە بابەتەكانمان دەخوێننەوە. ئەوە بزانن كەسێكى وەك من كە خۆم بە دڵسۆزى یەكێتی و كورد دەزانم ئەم رێگە مەترسیدارەم گرتۆتە بەر بۆ ئاشكرا كردن و رێگرتن لە تاوانى قێزیوەنى ناو دەزگا و چەندین شوێنى دیكە لە ناو یەكێتى كە بەهۆى كارەكەمەوە ئاگادارى گشت ئەو هەڵسوكەوتە گەندەڵیانەم, من تەنها لەپێناو بەرگرى كردنمە لە یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پاككردنەوەى یەكێتى لە دزو تاڵان كەروگەندەڵ و بەرژەوەند پەرستەكانى تاكە كەسى و داوێن پیس و خیانەت كار و گێلە شێوێنەكان. بەڵام بەداخەوە دەبینم زۆربەى ئەو كەسانە لەم دواییانەى گۆرانكاریەكتوپڕەكانى ناو یەكێتى دەزانن كە توشى بەرپرسیارێتى دەبنەوەو لێكۆڵینەوەیان لە گەڵ دەكرێت ,ئەم هەلەى باڵى ڕیفۆرمى جەنابتیان (قۆرغ) كردووە بۆ پاككردنەوەى گەندەڵییەكانى خۆیان وە هاتونەتە ژێرسێبەرى چەترە سپیەكەى بەڕێزتان. لەبەر ئەوە دڵنیا بە كاك نەوشیروان كە ئەگەر ئەم جۆرە كەسانە بگریتەخۆت ئەوا پاشەڕۆژى هێڵەكەى بەڕێزتان زۆر قەباعەتدار تر دەبێت لەحاڵەتى ئێستاى یەكێتى كە هەموومان پێوەى دەناڵێنین. من بەرێزتان دڵنیا دەكەمەوە كە بەڵگەى زۆرم لەسەر ئەو كەسانە لەبەردەستایە كە گەیشتۆتە دەزگا وە منیش بەپێی تواناو هەل قۆستنەوە كۆپیم كردوون وەلاى خۆم دامناون بۆڕۆژێكى وەك ئەمڕۆ كە بتوانین یەكێتیییان لێ پاك بكەینەوە. بەڵام ئەگەر وابڕوات ئەوا بەداخەوە دواى پاككردنەوەى یەكێتى لەم دزو درۆزنانە ناچاردەبم كە بەهەمان شێوە باس لە گەندەڵەكانى لاى یەڕێزتان بكەین. زۆر بەداخەوە كەدەبێت وابڵێم جا لێرەوە دوا لەو گەندەڵ و تاوانبارانە دەكەم كە زوو چارەسەرى خۆیان بكەن وە ئەو تاكە كانیە ئاوەپاكەى بەردەرگای ماڵى ووشە كەبەپاكى ماوە وە هەموو كادران و دڵسۆزانى یەكێتى ئاوى لێدەخوینەوە و بەتاكە دەرمانى تیمارى برینەكانى یەكێتى دەزانین با بەدەمى ئەم گلڵاوانە پیس نەبێت دووبارە یەكێتیەكەمانلە ژەهراوى نەبێتەوە. لەبەر ئەوە دووبارە دەڵێمەوە تكایە گەندەڵكاران سێبەرى چەترى كاك نەوشیروان شوێنى حوانەوەو وەێڵە دەركردنى بەدڕەوسشتی و گەندەڵیەكانتان نیە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە