گۆڕان وەگۆرانكاری چاوەروان كراو

Thursday, 24/09/2009, 12:00

1858 بینراوە


شۆرش زانا دای ئەڕیژی, نەزان جی بەجی ئەكات,هەڵ پەرست سوودی لی ئەبینیت.
كاتیك تەماشای شۆرشی گەلان ئەكریت لەمیژوودا ئەمە ڕەچاو ئەكریت بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست وو دەست گرتنی بنەماڵە بەسەر ئەنجامی شۆرش داو لەناوبردنی سەركردەكان یان شەلەل كردنیان دووبارە بوونەوەی ئەم تراژیدیایەو عبرەت وەرنەگرتنی میللەتان بۆتە هۆی كارەساتی درووست كردنەوەی دكتاتۆر بەشیوەو جۆری جیاواز,ئەگەر تەماشای ڕابردووی هەردوو حزبی سوشیالست دیموكرات و زەحمەت كیشانمان بكردایە ئەوا نابوایە دەنگی خۆمان بەفیرۆ بدایە بۆلیستی چاكسازی,روون و ئاشكرایە كە سكرتیری سۆشیالست ئیتلاعاتی ئیرانەو وەمووچەی كە لە كۆماری ئیسلامی وەرئەگریت لەگەڵ ئەو خیرەی كەجلال تالەبانی بۆی بڕیوەتەوە حزبەكەی ئەبات بەڕیوە زەحمەت كیشانیش 1992 نیمچە باڵیك بووە لە ی ن ك,توانیان بەرەیەكی كاتی دروست كەن لەگەڵ دوو حزبە ئیسلامی یەكە تا دەنگی ناڕەزایی میللەت نەچیت بۆگۆران یان یەگرتووی ئیسلامی وەپاشان بەئەمری گەورەیان بیەن بەشداری بكەن لەم حكوومەتە كارتۆنى یە تاچەواشەی میلەت بكەن وو بڵین ئەوا چەندحیزبیك بەشداری ئەكەن لەم حكوومەتە ئەگەرحزبەكانی تریش بەشداریش نەكەن باكمان نی یە,بەڵام ئەم چوار ساڵەش تەواو ئەبیت وەك 18 ساڵی ڕابردوو.
بۆ ئەم ساڵانەی داهاتوو نابیت گۆڕان تەنها كاری ڕەخنەنە بیت,كاری یەكەمی ریكخستنی ماڵی خۆیەتی وەساغ كردنەوەی خۆی لەناو ئەو گەلەی كەچاوەریی زیاتری لی ئەكات پیویستی بەریكخستنی جەماوەری و دروست كردنی ریكخراوە پیشەییەكانوو سەندیكاكانوو .....هتدد.لە هە موو شاروو شارۆچكەكانی كوردستانەدا دوور لە ناوچە گەری.
نابی گۆران ئەندام بینیت لەسەر حسابی میلەت دەوڵەمەندی كات ئەبیت ئەندامانیكی دابنیت وەك پارتە ئەورووپی یەكان پارەو كۆمەك بۆ حزبەكەی كۆكاتەوە چ لەهەندەران یان لەناو كوردستان وەهەروەها ئەندامانیك نەتوانن ببنە دیكتاتۆر لەسەركورسییەكانیان ئەبیت هەموو كاتیك ئامادە بیت كورسی خۆی بەجی بیڵیت بۆ كەسیك لەخۆی بەتوانا تر وەبەخۆش حالی یەوە, ئەندام پەرلەمانیك دەنگی زووڵال بیت لەكاتی هەر خرووقاتیك نەك خەریكی وینە كیشان بیت لەكاتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی یان خەو بیباتەوە,زۆر كەس وو لایەن لەسەر شان وو مەچەكی میلەت سەركەوت وو سوودی دی كاتی ئە وە هاتووە ئەم كارنە بۆەستینریت وەمیلەتمان بی هیوا نەكەین.

24\09\2009



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە