مۆتەكە چیرۆك: خوا شایەتە...وڵاتە خۆشەویستەكەم، حەزم نەكرد ئاوا بتبینمەوە.!

Wednesday, 10/11/2010, 12:00

1960 بینراوە


حیكایەتخوێنى گەرەك ؛ لە دیوەخانى خەیاڵ ؛ ...هەربە خەیاڵ لە مەجلیسى چایخانەكەى حەمەرەق ؛شەرمى لە ریش سپیەكان نەكرد ؛ بۆ گێرانەوەى حیكایەتەكەى ؛شانى لەسەر سەرینێ دایاو هەردوو پێى بۆ راكێشاو ؛ بە ئوسلوبى ئەدەبى سەردەم ؛ كەوتە گێرانەوەى حەكایەتى گەرانەوەى كابرایەكى دراوسێیان بۆ شار بە كۆڵى خەونى سەوزو سورو سپى و زەردەوەو..كەوتە نوتقدان و فەرمووى:
- هەبوو نەبوو ؛ كەس لەخوا گەورەتر نەبوو ؛ حیكایەتى كابرایەكتان بۆئەكەم لەم زەمانە نییە لە زەمانى تەقیانووسە ؛ بەڵام جەماعەت ؛ لەوە ئەچێ ئەولادێكى ئەم عەسرە بەرگى تازەى بەبەراكردبێ چونكە چیرۆكەكە وادەست پێئەكات :
- یەتەوە بیرت ؛پەنجا ساڵ زیاترلەم رۆژەى پیشى تیا ئەخۆیتەوە باوكە كڵۆڵەكەت ؛ دەستی گرتى و لە گوندە خنجیلانەكەى ریشێنەوە نزیك سەرچاوەكەى زەڵم ؛ بەرەو شارى سلێمانى هێناتى ؛دوای ئەوەى بەڵگەنامەى (فقر حال)ى لەكۆیخا بۆ وەرگرتى هەتا لەبەشى داخلى قبوڵ بكرێیت ؛ یەتەوەبیرت ؛ دایكت چەند دڵى پێت خۆشبوو كورە تاقانەكەى بە رەنجى باوكى و شەونخونى ئەو سنفی شەشى بریو ئەچێتە

شارو بەرخوێندنى گەورەتر (وەك دایكت لەسەر كانى بەژنەكانى دێى ئەوت) ..شار ئەم شارەى ئیستا نەبوو كە هەموو شتێ تیایا لەبەرچاوو هەتا دڵیشتا غەریبە...!هەتا قسەى خەڵكى هەرزۆر گۆراوەكە ئەمەیان لەهەمووشتێ زیاتر توشى تێرامان وگێژاوى بیركردنەوەت ئەكات وات لێ ئەكات هەست بەغەریبى بكەى هەتا لەگەڵ خودى خۆشتا ؛ ئەم شارەى هەموو شەوێ لەغەریبى خەوت بە بینینەوەیەوە ئەبینى ؛ بەشەقامەكانیەوە بە كۆڵانەكانیەوە بەباخچە گشتیەكەیەوە بەسینەماكانیەوەو فلیمەكانى رۆژى جومعە...بەرسەراو ژێر سەعاتەكەى بەرید؛ بەردەم مزگەوتى گەورە ؛شەقامى سابونكەران و هاتوچۆى رۆژانەپیایدا لە سانەوى سلێمانیەوە بۆ شەقامى مەولەوى و بەرەوژور سابونكەران و بەبەر خەستەخانەى شیرەكەو (سەیرە لاى خەڵك زوربەى ناوەكان گۆراون ناوى ئەو خەستەخانەیە نەبێ هەرچەند ئیستا تایبەت بەشیر بەخشینەوەنییە..!) بەرلە خانەى (دارالمعلمین) كە كەڵەمامۆستاكانى شارى لێوە دەرچووە ؛بەرەو (دار (الگلبە) كە شیوعیەكان ئیدعایانكرد دیارى قاسمە بۆ تەلەبەى سلێمانى كەچى درۆیانكرد لەپرۆژە دواكەوتوەكانى زەمانى مەلەكی بوو ؛ یەتەوەبیرت لەو دارەوە چاوت كرایەوە دواى ئەوەى لەمەكتەبى (خوارو) لە هەڵەبجە بە ناسینى پیت فێرى نوسین و خوێندنەوەو لەماناگەیشتنى (دارا دوو دارى دی) بووى
یەتەوە بیرت خۆت و چوار قوتابى دى هەریەك لە دێیەك یان شارۆچكەیەكى دەورو بەرى شارەوە هاتبون لە ژورێكا بوون ؛ لەناویانا یەكێكیان قسەزان وچاوكراوەبوو ؛ ئەویش ژیرى و هێمنى وبێدەنگى تۆ

سەرنجى راكیشا ؛ بەتایبەتى كەبینى كتێبى هەمەجۆرو هەفتانە رۆژنامەى ژین ورد ئەخوێنیتەوە ؛ كە ئەم دیاردەیە هەردووكتانى كۆكردەوە ؛ یەتەوەبیرت ؛ ئەو رایكێشاى بۆ دنیاى ئاڵۆزى سیاسەت ؛ ئەو ماناى كوردایەتى ئەوسەردەمەى خستە مێشكتەوە كە ئەویش لەزمانى مامە (سیاسییەكەى) شتێكى لێ هەڵكرانبوو ؛ ئەوكوردایەتیەى وا ساكارانە دڵت بۆ كردەوە هەتا سەرەتاى حەفتاكانى سەدەى بیستەم خۆت و هاورێكەت لاتان وابوو لەم كوردستانەى ئێمە نەبێ دار بەروو دارگوێز ناروێن و بەفر هەر لەم كوردستانە ئەبارێ بەتایبەتى بەسەر لوتكەى پیرەمەگرنا بۆێە لەشیعرى زێوەرا ناوى بە (مقدس) هاتوە....
واگەرایتەوە شار ؛ دواى ئەوەى زانیت ؛ بەڵكو بینیت ؛ ئەم بازنەى زەویە پریەتى لە وڵاتانى پر لە چیا بەڵكو زانیت خوا كیشوەرێكى درووستكردوە هەربەفرى لێ ناچێتەوە..! ئەو ئەمەریكا زەبەلاحە هەڵپەى هەڵلوشینى سەروەتى دنیا تێرى نەكردوە كاكڵە گوێزمان پێ ئەفرۆشێ ؛ بازرگانە زیرەكەكانى كورد بەدۆلار لێى ئەكرن و بەدینارى وەرەق بە خەڵكى هەڵبجەى كڵۆڵ (ببورە..شەهید) ى ئەفرۆشن...!! ئەى گوێزى هەورامان بۆ ناڵێى..ئەى ئیستا فەقیرانە بەكێى بفرۆشن؟ گوێت لێ بوو یەكێ هەڵى یایێ و وتى : بەڵكو ئەمە خوایە ئاشتى هەورامى لەو برە پارەیەى بە كولەمەرگى لەنەوت دەسى ئەخا یاریدەیەكیان بات....!! ئەو رۆژەت بیر ناچێتەوە كە لە خوار مەكتەبەى سلێمانى لاى ئەوكورە لاوەى بارێ كتێب و گۆڤارى لەسەر شۆستەكە داناوەو لاوە بێكارەكان لەدەورى كۆبوونەتەوە و ناونیشانى بڵاوكراوەكان ئەخوێننەوەو هەندێكیان بەهەندێ تەعلیقى (سەریع) رووداوى هەرێم و هەمووكەون

هەڵئەسەنگێنن ؛ گوێت لێ بوو یەكێكیان دواى ئەوەى ناونیشانێكى دەربارەى كەركووك لەسەر بەرگى گۆڤارى (لڤین) خوێندەوە بەوەى دى وت :دەى نامەخوا بەڵكو ئەو كەركووكە حەیاتە وەرگرینەوەو ئەمجارەیان جەنابى ئاشتى هەورامى ئاورێ لەلاوانى شارەزاى هەرێم باتەوەو پشت بە كادیرى لاوى كورد ببەستێ لەمەسەلەى نەوتە حەیاتەكەدا...تۆ سەرت سورما خەریك بووى لێیان بپرسى : ئاشتى هەورامى كێیە..؟ برا دنیا دیدەكەت فریات كەوت و وتى لەوان مەپرسە وەرە من بۆت باس ئەكەم :كابرایەكى باشە دڵى بەگەلەكەى ئەسوتێ نایەڵێ قەترەیەك نەوت لەم هەرێمە بەزایە بچێ وا زەبتى كردەوە كەچى ئەو - ئوپۆزسیۆن ە تازە پیاكەوتوانە رەخنەى لێ ئەگرن ئەڵێن باش نایفرۆشێ و سەواومامەلە لەگەڵ كریارەكان ناكات..جاتوخوا ئەوەقسەى پیاوى عاقڵە..؟
ئەم نیعمەتەو كەچى لەورۆژەوەى هاتویتەوە پیش ئەخۆیتەوەو وێڵى پرسیارى سەیرى...!
هەربیرلەو شتانە ئەكەیتەوە كە ئەنجامە بێ سەروبەرەكانى توشى واق ورمانت ئەكا ؛ یەتەوەبیرت چەند لاوو ئافرەت و مناڵ و پیاوى پیاوانە بوون بە قوربانى چونكە رازى نەئەبوون كەس لە گوڵ كالتر بە كوردستان بڵێ ...یەتەوە بیرت لە حامیەى سلێمانى لەحوزەیرانى 1963دا چەندان لاوو پیاوى بەراستى پیاوى زیندەبەچاڵ كران چونكە رازى نەبوون جنێو بە رابەرو رەمزەكانى (كوردایەتى...!) بەن ؛ حامیەى سلێمانى راستە بۆتە باخچە بەڵام ئاسەوارى نەك بەقەدەر بەڵكو نزیك بە رۆحى ئەوانە نەلەشار نەلەو باخچەیە بەدى ناكەى..كە ئەم شتەت

بیر كەتەوە قۆشمەیەكى شار تەعلیقى ئەوەبوو : لە خەڵك ئەگەرێن بیر لە شتى خەفەتبارانە نەكەنەوە ؛ لاوان فێرى سەماو خۆشى ببن لە تیڤى (چار) و (زاگرۆسەوە) ئەوە لە قورپێوان خۆشترە ...ئەى چۆن برا تۆرازیت دواى ئەو هەموو خوێنە عەولەمە بگاتە جیوبۆتى كەچى لاوى كوردستانى لێ بێ بەش بێ...؟ هەموو جار بە بینین و بیستنى ئەم رووداوانە پیش ناخۆیتەوە ؛ بینیومى جارى واهەبووە پێكەنیوى بە بیستنى هەندێ رووداو وقسە ؛ هەرچەند پێكەنینى تاڵیش بوبێ ؛ چاوم لێت بوو ئەو رۆژە كە لەچایخانەكەى شەعب دانیشتبووى گۆێت بۆ قسەى دوولاوى سەردەم شل كردبوو پێان وتى :ناوى نووسەرى فەنتازیا (فەرهاد پیربال) ت بیستوە ؟ پێت وتن كە لە غەریبى بووم حەكایەتێكى عەنتیكەم لەسەر بیست ؛ خێر هەواڵى تازەى چییە؟ لەسەرەوە ئوپۆزسیون نەبێ و لەژێرەوە نهێن بر ؟ یەكێكیان وتى :دەى وابێ لەئێمەى چاكتر ئەناسى..؟ تۆپێت وتن : قسەكەى خۆتان تەواوكەن..یەكێكیان وتى : بەیانێكى بڵاوكردۆتەوە سێ مەرجى دیاریكردوە بۆناسینى كوردى هوشیار ؛ بەناوەوەى فەرهاد سەقافەتى فەرەنسییە: یەكەم باوەربوون بەوەى بابە فرانسوا میتران رابەرى ئیشتراكى رەشیدەبوو لە عالەم و دووەم خاتوونى ژنى دانیال میتران دایكى هەموو هەتیمەكانى كوردە ئەوانەى بەعس باوكى كوشتون و هەقى هەتیمەكانى شەرى براكوژى نییە ئەوەیان مەسەلەى ناوخوییە ؛سى یەمیان كە كورەكەى رەحمەتى فایق بیكەس (شێركۆ) شیعر بخوێنیتەوە چەپڵەى گەرمى لۆ لێدەن ؛بۆ ئەم مەرجەى سێیەم فەرهاد


كەوانەیەكى كردۆتەوە نوسیویەتى (من زۆر لەم مەرجەى سێیەم رازینیم بەڵام عەرەب وتەنى :لیزەروورەتى ئەحكام...!!) و

كەوانەكەى داخستوە ؛ یەكێكیان هاتە قسەو وتى : وەك ئەڵێن قسەیەت قسە ئەبرێ ؛ ئەلێن جێگرەكەى سەرۆكى پەرلەمانەكەمان وتوویەتى بۆیە تائیدى قەدەغەكردنى خۆپیشاندانى بێ مۆلەتم كردووە چونكە ئەونەوعە خۆپیشاندانە ئەبێتە هۆى ئیزدحام لە شەقامەكان ئەویش زەرەر لە مەێڵەحەتى عامەى دەدا ؛ ئەدى كوو...مەێڵەحەى عامە موهمە یان خۆپیشاندان...؟ ئینجا ئەوان لەتۆیان پرسى : لەغەریبى چیت لەسەر فەنتازیاى فەرهاد بیست ؟ تۆ دوا قومت لە چایەكەت داو بۆتگێرانەوە
- كەشەرى دوو زل حیزبەكەى ئێرە قەوماو ناویانا شەرى براگوژى؛ وتیان ئەم دكتۆر فەرهاد پیرباڵە كۆمەڵێ خەڵكى لەبابەتى خۆى كۆكردۆتەوە و دەبەیەك بەنزینى لەگەڵ خۆى هەڵگرتوەو بەرەو بەر بیناى پارێزگاى هەولێر پێشیان كەوتوە گوایە ئەگەر ئیعلانى وەستانى شەر نەدەن ئەم و هاوبیرەكانى لەبەر چاوى ئەو عەشاماتە خۆیان ئەسوتێنن ؛ كەبەدەم رێوەبوون یەكێ لەئاوەڵەكانى لێى ئەپرسێ : دكتۆر بەراستە ئەگەر بەگوێیان نەكردى خۆت ئەسوتێى ؟ ئەمیش سەیریكێ ئەملاوئەولاى خۆیى كردبوو كەزانى لە ئاوەڵەكەى زیاتر كەس گویى لێى نییە وتبووى : ئەمن كەریەتیكەم لە رێپێوان و تۆزى وەستان لەبەر پارێزگاى تێپەرناكات ؛ كورە ماڵ كاول ئەمن ئەگەر خۆم سوتان چم

دەستدەكەوێ ؟ بەخوداى گۆرانى شەهیدەو لە هینى میللەتا ئەژینیشم بەنسیب نابى ئەى لەو بێ ئەقرەى باوەرى كردخۆ
دەسوتێنم...!!دواى ئەم حیكایەتە هەرسێكتان پێكەنین....
ئێ .... ئەوەتى گەراویتەوەشار شتى سەیریەتەوە بیرت ؛ بەراوردى سەیر لەبەینى دەسپێكردن و كۆتایائەكەى ؛ یەتەوەبەرچاوت

كەبەشارائەگەرێى ناوى كوردستان لەشتى سەیر نراوە (گۆشتفرۆشى كوردستان..!) لەسلێمانى ؛ (خواردنگەى كوردستان) لە هەولێر..!دیوى دەرەوەى زوربەى هەرەزۆرى شتەكان جوان یەنەبەرچاو ؛ كەچى هەست ئەكەى لەوە ئەچێ خەڵك سركرابن هەست ناكەن بەو جوانییە یان

تێگەیشتوون تەنیا رووكەشەو ئەمان لەخەیاڵیك و رازانەوەى رووكەشى دەرەوە بەخەیاڵێكى دى...!لەچاوى زۆرخەڵكا رەنج بەخەسارى و ئاسنى سارد كوتان ئەخوێنیتەوە..هەندێكیان ئەونەبێزاریان پێوەدیارە بەلۆكە گوێى خۆیان ئاخنیوە تاگوێیان لە (فشەى زیاترى تاقیكردنەوەى نمونەیى) و تەخوینى دەرەوەى بازنەى (فشەكەرەكان) نەبێ ...لەو رۆژەوەى (دنیادیدەیەكى شار) كە ئەم شارەى بۆ پێشمەرگایەتى نەبێ بەجێنەهێشتبو ئامۆژگارى كردیت و پێى وتى :
- ئەبێ خۆت رابێنى و خەونەكانى جاران لەبیر خۆت بەریتەوە ؛ لەكەش و هەواى ئەم كوردستانا بژیت ئیستا هەیە ؛ئەگینا بۆهاتیتەوە ؟ شانازى بەوەو بكە نەوتمان هەیە ؛ بەڵام مەپرسە چون ئەیفرۆشن چى لێئەكەن ؛ وەڵا ئەو كابرایەى لە سەنگەرەوە هاتە خوارەوەو بو بە بەرپرسیارو وتى : لەشاخ مەبادئ و لەشار مەێاڵیح واقعی بیر ئەكاتەوە ؛ نابێ وابزانین هەموو شتەكان وەك یەكن دەردى قسە بەنرخەكەى سیاسەتمەدارى رەحمەتى فوئاد عارف كە لە شاخ بە كۆمەڵێ شاعیرى لاوى وتبوو: كورینە شیعر جیایەو شاعیر جیایە ! شیعر كورینە شیعرە ؛ بەڵام شاعیر بەنى ئادەمە..!یەعنى بۆ ئاسایى سەیرى دنیا ناكەن شاعیربوو لە

چیابوو بەشیعر خەڵكى نەگبەتى هان ئەدا سنگیان بینێن بە گوللەوە ؛ ئى غەیر ئەبێ بەرى ئەو رەنجەى ببێ بە خاوەن مەێلەحەیەك گەڵاى سەوزى بۆ ببارێنێ ؟ خۆت واراهێنە : ئەوەتە ئەونەپارەمان هەیە هەمووشتێ لەدەرەوە هاوردە ئەكەین دەستەڵات حەزناكا كورى كورد بەئیشى زەحمەت دەستى زبربێ خۆت وارابێنە ئەم

دەسەڵاتەى لەكوردستان هەیە ئەونە گەلەكەى خۆش ئەوێ حەزئەكا خەڵك داوابكەن بڵێن :

- هەواى كوردستان بۆ هەڵمژین كەڵكى نەماوە برێ پارەى دى نەوتیان بەلاوە ئەخست و بەبیانوى هاوردنى هەوا لەژاپۆن خەرج ئەكرا..ئەگەر بەقسەم ناكەى یان برۆرەوە غەریبى یان پیشبخۆرەوە لە پرسیارى بێ وەڵام باشترە ؛ ئەوەتە مەعمەلى چیمەنتۆكەى سەرچنار كە رەحمەتى سەعی قەزاز بەشەرەكورسى لەئەنجومەنى وەزیرانى عیراق موافەقەتى بۆوەرگرت تابەوەدەرگاى دامەزراندنى گارگەى بەرهەمى پیشەسازى لەكوردستان بكاتەوە لەمەزاتا فرۆشتیان و ئەڵین چیمەنتۆ یان ئەهلى دروستى بكات یان لەوڵاتانى دراوسێ ئەیكرین ؛ پارەمان زۆرە خەممان چییە..؟ دواى ئەوە پێیان عەیبە لە كوردستانى ئازادا مرۆڤى كورد لەناو دوكەڵ و تۆزوخۆڵى چیمەنتۆ حەیات بەسەر بەرێ ؛ ئەوەتە دووسى مەعمەلى چیمەنتۆى كەرتى تایبەت هەن كریكارى دەرەوەیان بۆ ئیستراد كردوە..!؛ ؛ جابۆیە ئامۆژگاریت ئەكەم یان بڵێ هەمووشت عالعال و پاڵ بەرەوەو بژى ؛ خۆت

مەخۆرەوەو پیشبخۆیتەوە؛ یان برۆرەوە غەریبى ؛ كەچى تۆ لەورۆژەوە پیشخواردنەوەت خەستر بۆتەوە ؛
حەكایەتخوان تۆزى خۆیى راستكردەوەو سەرینەكەى نا بەلاوەو قاچەكانى هەڵكێشایەوەو دوابرگەى حەكایەتەكەى گێرایەوە:

- دواجار كابراى لەغەریبى هاتوەوەم بینى لەشەقامى كاوە بەرەو ژور هەڵئەكشا ؛ تاگەیشتە بەر مەكتەبەى سلێمانى ؛ هەینى بوو دەرگاى كڵۆمابوو ؛ هەڵوێستەیەكى بۆكرد ؛ دوایى رووى لە شەقامى مەولەوى كرد ؛لەسەر شوستەكانى ؛فرۆشیارى دەستگێر ؛ كریكارى بێكار؛ مەسرەفچى پارەگۆرینەوەى دەستگێر؛ فرۆشیارى كارتى مۆبایڵ ؛دەرگاى شەقامەكەیان تەنیبوو ؛ شوێنى مەكتەبەى گەلاویژو مەكتەبەى زێوەر بووبوون بە دوكانى (قرتاسى) فرۆشتن لەبەر خۆتەیەوە وتى : ئەمەشیان مەسەلەى ئیقتیێادە...درێژەى بە رۆشتنەكەیا بەرەو مزگەوتى گەورە ؛ لەدەروازە سەرەكیەكەیەوە خۆیى كرد بەژورا ؛ كاتێ گەیشت بانگەوازى دابەستنى نوێژى جومعە ئەدرا بەهەرحاڵ لە ریزیكا جیگاى هەردووپێى خۆیى كردەوە (الله اكبر) لەگەڵیان نوێژى دابەست ؛ دوو ركاعەتەكەى نوێژ تەواوبو ؛ دواى دۆعاو نزا سەیرێكى ئەملاو ئەولاى خۆیى كرد لەلاوى 18ساڵانەوەى بینى تا ریش سپى هەموو دەستیان بەرەو ئاسمان بەرزكردبوەوە بە حەسرەت و سۆزێكى ئاشكرا لە پارانەودابوون ؛ هەندێكیان فرمێسك لەچاویان ئەهاتە خوار ؛ هەندێكیان فرمێسك لەچاویان قەتیس مابوو...ئەمیش دەستى بەرەو ئاسمان هەڵبرى و بەهەنسك و فرمێسكەوە وتى :

- خوا شایتە ئەى وڵاتە شیرینەكەم حەزم نەكرد ئاوا بتبینمەوە....!!

حەكایەتخوانیش هاتەوە هیچیان نەیایێ


ناوو ناونیشانى نووسەر:
یاسین حمە ساڵح سەعید ریشێنى
سلێمانى بەر خانەقا
تشرینى یەكەم 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە