لەبارەى راگەیاندنى یەكیتى نامەیەك بۆ ژێرسەرینى مام جەلال

Friday, 06/02/2009, 12:00

1740 بینراوە


مام جەلال شەوباش
هەرچەندە ئێمە دەمێكە زانیومانە ئاغایى تالەبانى خەویى نیە!زڕانى خەویش هۆكارى خۆى هەیە،رەنگە لەهۆكارە هەرەدیارەكان بەتایبەت بۆ كەسێكى وەك تالەبانى قەلەقیى ونەخۆشى وئەو گێژاوەبێ كەبۆى دروست بووە لە ناو (یەكیتى)و(كوردستان)و(عیراق)،دەشزانم ناتوانى ئینكارى ئەوەبكەیت وبلێیت:من بەشێك نیم لە دروستكردنى ئەو پاشەگەردانیەوفەوزایەیى كە ئەمرۆ بەتایبەت لە ناو یەكیتى دا دروست بووە.چونكە خۆت داینەمۆى دروست بووى هەموو گێژاوەكانى لەرابردووبەئێستاشەوە!مەبەستمە زیاتر بۆت روون بكەمەوە ،تۆبۆ بێهێزكردنى نەیارەكانت(كە زۆر شەرمە بۆتۆیەك كە خۆت بە سكرتێرى یەكیتى بزانى)ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یا سەركردایەتى یا....خۆت بەنەیاربزانى.كاتێكیش بەهۆى تەنگەتاوبونت بە نەخۆشیەكان وقەلەوى وتێكشكاندنەكانت لە كوردستان وعیراق خولاوخول بەردەوام دەخولێیەوە.بێشەرمانە پەنابۆ ئەو بودەڵانەدەبەیت كە وەك (توتكە)راكەراكیانەبەدواى لەتێ نانى رەق!
مام جەلال تۆ زۆر گەورەبویت نازانم بۆ لەوئاخرەیى تەمەندا ئاواخۆت ناشیرین كرد؟خۆتونەسیحەت كارى خەلك ومیللەت بوویت ،ئەى باشەكێ واى لەتۆكرد؟ پێش ئەوەى وەلامى تۆ ببیستم لاى بەندە رەنگە پیرى ونەخۆشى وسەرمایەوپاراستنى عائیلەوكەس وكاربن. لەوانەیە خۆت وەلامێكى ترت بۆمان هەبێ ،بەلام بالەئێستاوە پێت بلێم من قەناعەتم بەو وەلامەت نیە!چونكە/ تۆیەك كەسێكى وەك(ئازاد جوندیانى) ناپاك وپاشەڵپیس وداوێن پیس ودزومنافقت بۆچەندین ساڵەكردوە بەلێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندنى یەكیتى.من دەمەوێ لێت ببپرسم زەحمەت نەبێ لەو ماوەیەدا ئازاد چ سودێكى بۆراگەیاندنى یەكیتى هەبووە؟بێگومان هیچ!!ببورە بانەلێین هیچ ممكینە راپۆرت وتقریرى هەڵبەستراوى لەسەر ئەم وئەو بۆ نووسى بى،لەپاڵ ئەوەشدا ئامانجەكانى خۆى جێبەجێكردوە وەك ئەو ئامانجانەى كەلەسەرەتادا پەنجەمان بۆراكێشا.
مامە خەلەفاوەكەم ،شەڕگەیشتە بەردەم ژوورى نووستنەكەت،من بەدزى توتكەكان نامەیەكم بۆخستیە ژێرسەرینەقەبەولولیەكەت،كەهاتیەوەژوورەكەت یەك راست پاڵ مەكەوە ،ئاورێك لەسەرینەكەت بدەوە پەڕاوێكى (سەوزى كاڵبو)دیارە كەخوێندتەوە،نەكەوییەپڕخە،راستەوخۆزەنگێ بۆ جێگرەدەسەڵاتدارەكانت لێبدەوپێیان بلێێ/ئەوناپاكە تازووە لە راگەیاندن دوورخەنەوە. خۆگەر ئەوەشت نەكرد پێویستەباش باش بزانى ئەوتوتكانە سەرت دەخۆن.ئەورێگایەش دیارخۆت هەڵتبژاردوە،بۆیە ئێمە لێرەدا كۆتایى بەناوەرۆكى نامەكەمان دەهێنین وچاوەرێى نامەیەكیترمان لێمەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە