ئەو پلانەى كە دانرابوو بۆ كەلار بۆ جێ به‌جێ نه‌کرا؟

Friday, 01/04/2011, 12:00

1519 بینراوە




پاش ئەوەى كە ڕێوشوێنێكى سەربازى توند لە كەلار هەبوو بۆ ڕێگرتن لە خۆپێشاندان بەڵام گەنجانى كەلار بڕیاریاندا خۆپێشاندان ئەنجام بدەن بە پاڵپشتى ئەندامانى پەرلەمان و زانایانى ئاینى و كەسایەتیەكانى كەلار ، بڕیار بوو كۆبوونەوە جەماوەریەكە لە لاى یاریگاى شێروانە لە بەرامبەر ئامادەى (شەهید ئارام) ئەنجامبدرێت، بەلام لە سەر داواى (محمود سەنگاوى) و (دەزگاى زانیارى) بڕیاریاندا ئەو تەحەدایەى هەڵسوڕاوانى گۆڕان و ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان قبووڵ نەكەن بۆ ئەم مەبەستەش پلانیان دانا بۆ تیرۆر كردنى ئەندام پەرلەمانەكان. سەرچاوەیەك لە پلانەكەوە پێى ڕاگەیاندین كە بە بڕیاڕى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) و ئاگادارى خودى (جەلال تالەبانى) بڕیاردرا بە كوشتنى چەند كەسێك بە سەرپەرشتى (على شەهید محمد) و (هەژار) چەند ئەفسەرێكى تر كە لە هەمانكاتدا سەربە دەزگاى زانیارین.

چۆنیەتى جێ بە جێ كردنى پلانەكە..............

(10) دە چەكى بێدەنگ دا نرابوو لە سەر بیناى یاریگاى شێروانە و ئامادەى (شەهید ئارام) و ماڵى (برایم زریف) (فەوجەكە) و چەد شوێنێكى تر،ئەو كەسانەى كە دانرا بوون بۆ جێ بە جێ كردنى پلانەكە بە زۆرى خەڵكى (كفرى) و (خانقین) بوون،

چۆنیتى دەست پێ كردنى پلانەكە........................

سەرەتا تەقە لە چەند پۆلیس و ئاسایش و هاوڵاتیان بكرێت بە تایبەتى ئەو ئاسایش و پۆلیسانەى كە گومانى گۆڕانیان لێ ئكرێت،پاشان دەبێت لانى كەم دوو لەم كەسانە بكوژرێت.
1- سەردار عەبدوڵا
2- عەبدوڵاى مەلا نورى
3- عەدنان عوسمان
4- نەریمان عەبدوڵا
5- هەڵسوڕاوى بزوتنەوەى گۆڕان (كوردۆ قاسم).

بەڵام لە پِڕدا لە سەر بڕیارى حزبە كوردستانیەكان بڕیارى گۆڕینى شوێنى كۆبوونەوە جەماوەریەكە درا و دواتر ڕێخەرانى خۆپێشاندانەكە بڕیاریاندا بیگوازنەوە بۆ لاى نەخۆشخانەى (شێرەى نەقیب).
بۆیە لە پاش ئەوەى كە پلانەكە سەرى نە گرت بڕیار بە دەستەكانى ئاسایش بڕیاریاندا بە هەر شێوەیەك بوبێت ئەبێ سوكایەتى بە ئەندام پەرلە مانەكان بكرێت و سەرى چەندانەیەكیان بشكێنرێت.



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە