نابۆ هەموو توندوتیژییەك لەسەركچانی گەنج

Thursday, 25/11/2010, 12:00

912 بینراوە


لەكاتێكداتەواوی شۆرش وتێكۆشانەكان و نوێكاری وگۆرانكاریەكانی كۆمەڵگا بەپێشەنگایەتی گەنجان بەڕێوەچووە.لەهەمانكاتدا تەواوی سیتەمەباڵادەستەكانیش لەڕێگەی توندوتیژییەوە تواناكاریەكانی لاوان و ژنانیان بۆخۆیان بەكارهێناوە .
توندوتیژی هاوتەمەنەلەگەڵ سیتەمی پیاوسالاری و بەرهەمی ئەوئەقڵیەتەیە كەنكۆڵی لەهەبوونی ناسنامەو رەنجی گەنجان دەكات بەدرێژای تەمەنی پێنج هەزارساڵەی زۆرترین قوربانیەكانی توندوتیژی گەنجان ولاوانن بەكچان وكورانەوە. ڕۆژی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەوكاتەدا بووبە سیمبوڵ كەلەوڵاتی دۆمینێك سێ كچی گەنج ڕوبەروی دەستدرێژی سەربازی و سێكسی دەبنەوە.بەڵام لەكوردستاندا زۆرنیە ئەگەربڵین هەمووڕۆژێك ئەم ڕوداوانە دوبارە دەبێـەوە.كچانی گەنج لە چواردیواری زینداندا لەبەردەم پەتی سێدارەداو ئەشكەنجەكانی دەوڵەتانی سەردەستدا لەسەنگەری شەرداولەچالاكیە دیموكراتیەكاندا بەردەوام بە گەورەترین داستانی قارەمانانە وانەی مێژووی دەدەنەدوژمنان. ولەباشوری كوردستان و ئێراقدا ئەگەر توندوتیژی سەربازی كەم بووبێـەوە بەڵام هیچ كاتێك توندوتیژییەكان لەبواری سیاسی و یاسای و ئابوری وكۆمەڵایەتی كەمی نەكردۆ و كچی گەنجش زۆرترین قوربانیانی توندوتیژییەكانن .لەلایەك ئەوداب ونەریتەكلاسیكانەی كە ژنی كردۆتە كۆیلەو موڵك وماڵ وناموسی پیاو ئەم چەمكانە لەلایەن سیتەمی دەسەڵاتـدارەوە قوڵتـردەكرێتەوەو لەوچوارچێوەیەدا تائێستا زۆرێك لە یاساكانیشمان رەنگدانەوەی ئەو زهنیەتەی لەسەرە، لەوچوارچێوەیە كۆمەڵیك یاساتەواوهاندەری توندوتیژییەكانن. لەئەنجامدا توندوتیژیەكانی ناوخێزان بەشێوەیەكی دژوارلەسەركچان بەڕێوەدەچن وەك ڕێگەگرتن لەچونەبەرخوێندن و لەتەمەنێكی بچوكدا وبەزۆربەشودان و بەشداری پێنەكردنیان لەهەمووبوارەكانی ژیانداو پەراوێزكردنیان لەسیاسەتداو ئاستەنگی دروستكردن لەبەردەم ئاكتیفبوونی كچان لەبواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و هونەری وزانستی . لەلایەكی ترەوە ئەوزهنیەتەی كە لەلایەن سەرمایەداری مۆدیرنیتەوەبەڕێوەدەچێت لەژێرناوی ئازادیەكاندا پێوانەكانی ئازادی دەشێوێنێت و گەورەترین سوكایەتی بەرەگەزی مێینەوەدەكات و دەیكاتەكاڵاو بەردەوام لەبازارەكاندا بەكاریدەهێنێت .وەهای كردووە كەكچانی گەنج لەناوەڕۆك وناسنامەو كەسایەتی خۆیان دوربكەونەوە .ئەمەش وەك قولترین كۆیلایەتی لەسەر كچانی گەنج دادەسەپێنرێت و لەدەرئەنجامدا كچانی گەنج ڕاپێچی دیاردەی لەشفرۆشی دەكرێن و دەكرێنەكاڵای بازرگانی .لەگەڵ ئەوەی ئەم دیاردانە بەشێك نیە لەنەریتی كۆمەڵگای كوردی بەڵام ئەمرۆ وەك دیاردەیەكی كوشندە ڕوبەروی كچانی گەنج دەبێتەوە.كەواتە دەتواننی بڵین كۆمەڵگاكەمان هەمووجۆرەكانی توندوتیژی تێدابەڕێوەدەچێت .
كچانی گەنج و نیشتیمان پەروەرو ئازادیخواز:
لەگەڵ ئەوەی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی لاوان و ژنان ڕۆژبەڕۆژ لەپێش كەوتندایە و هەوڵدانی ژمارەیەك لەڕێكخراوەكانی لاوان وژنان كەسایەتی دیموكراتخواز هەیەبۆ نەهێشتنی توندوتیژییەكان .بەڵام ئەم هەوڵانەلاوازن تائێستا نەتوانراوەكاریگەریەكی راستەوخۆی لەسەركەمكردنەوەی توندوتیژیەكان بكات .بۆیە ئەوەی زۆررون وئاشكرایە ڕۆژانەلەم كۆمەڵگایەماندا كچانی گەنج دەكوژرێن وخۆیان دەسوتێنن وڕوبەروی هەموودەستدرێژییەك دەبنەوە و هیچ یاسایەك و هێزێك نیە بۆپاراستنی ئەوكەسانە. لەئاستێكدا دیاردەی توندوتیژی وكەلتوری دەستدرێژی زیادی كردووە وەك پارچەیەكی ئەم ژیانەی لێهاتووە. بەم شێوەیە كۆمەڵگاكەمان ڕوبەروی هەڵدێردەبێتەوە .بۆیە ئێمەوەك كچانی گەنجی نیشتیمانپەروەر زۆربەتوندی نارەزای خۆمان بەرامبەرئەم ڕوداوانەدەردەبڕین و داوالەهەمووكچانی گەنج وكەسانی ئازدیخوازودیموكراتخوازوخەمخۆری كۆمەڵگادەكەین كەچیتر بێدەنگ نەبن و ڕۆژ بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بكەینە هۆكارێك بۆكۆكردنەوەو هێنانەلای یەكتری دەنگەناڕەزایەكان و بتوانین هەمووتواناكاریەكانمان بخەینەگەربۆنەهێشتنی توندوتیژی وزهنیەتی جیاكاری ڕەگەزی هەمووشێوازەكانی چەوسانەوە .بەپەروەردە خۆمان بگەینینە ئاستێكی هۆشیاری ڕەگەزی بەهێزو ئێمەی لاوان بەكچان وكوڕانەوە هاوپەیمانمان بەهێزبكەین لەگەڵ تەواوی ژناندا لەپێناوی پێشەنگایەتیەكی ڕاستەقینە و دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگاو ڕێگەگرتن لەهەموو توندوتیژییەكان و ئاواكردنی كۆمەڵگایەكی گەنج و ئازادو دیموكرات .
نابۆسیتەمی پیاوسالاری و رەگەزپەرستی
بژی كۆمەڵگایەكی ئازدودیموكرات بەپێشەنگایەتی كچانی گەنج
نابۆ هەمووجۆرەتوندوتیژی و دەستدرێژییەك لەسەر كچانی گەنج


25-11-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە