لیستی گۆران و هەنگاوێكی راست و مێژوویی...

Sunday, 08/11/2009, 12:00

1801 بینراوە


دیارە زۆری خەڵكی كوردستان پاش هەڵبژاردنەكانی 25 تەمووزی رابردووو چاوەروانی هەنگاوی كاریگەر و گەورەیان دەكرد كە لیستی گۆران لە ژیانی سیاسی كوردستاندادروست بكات كە ببێتە مایەی هەڵتەكاندنی بنەمای دەسەڵاتی گەندەڵی سیاسی سەپێندراو بەسەر كوردستانی باشور دا بەڵام پاش ماوەیەك لە هەڵبژاردنەكان جۆرێك لەپاشەكشە و شێوەیەك لەسەرسورمان بەشێكی بەرچاوی لایەنگرانی گۆرانی گرتەوە كە دەگەرێتەوە بۆ ئەدای سیاسی لیستی گۆران و سەركردایەتیەكەی. زیاتری هۆكارەكانیش دەگەرێتەوە بۆ چەند هەڵویستێكی سەلبی سەركردایەتی لیستی گۆران لەپاش هەلبژاردنەكان و جێ بەجێ نەگایەندنی بەڵێنەكانیان لە قبوڵ نەكردنی ئەنجامە تەزویرەكەی هەڵبژاردن و پاشەكشەكردنی كاك نەوشیروان و هەواڵەكانی لە كورسیەكانی پەرلەمان و بەجێهێشتنی جێگاكانیان بە چۆڵی بۆ ماوەیكی زۆر و دوایین هەڵوێستی سەلبی بریتی بوو لەو كڵاوە مەكسیكیەیی كە پارتی و یەكێتی كردیانە سەری برادەرانی لیستی گۆران لەكاتی بانگهیشتكردنی ئاشتی هەورامی بۆ پەرلەمان كە توانیان بە ئاسانی دزو گەندەڵەیكانیان لە ناو پەرلەمان پینە و پەرۆ بكەن و بگرە بیشیكەن بە كارێكی نیشتیمانی و كوردایەتی لە كاتێكدا دوسیەكەی ئاشتی هەورامی و دزیەكانیان تا ئێَستا لە سەرەتادایە لە دادگای نەرویج و بە گەرمی باسی لێوە دەكرێت لە میدیاكانی جیهاندا وەكو شێوەیەكی دزی وجەردەی حوكومەتی كوردستان و بۆتە مایەی ناو زراندنی كورد لە ناو میدیا كانی ئەوروپا بەگشتی و نەرویج بەتایبەتی.
سەیرە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی پارتی و یەكێتی دزی و گەندەڵیان لەم میللەتەبەسەزمانەی كورد كردوە بە كوردایەتی و نیشتیمان پەروەری وهاوكات دادپەروەری و گۆرانخوازیان لیًَكردوە بە گێرەشێوینی و خیانەتكاری!!
ئاخر لەكام یاسا بووە حكومەت بە(دزیەوە و بەنهێنی) مامەڵەی بۆرێە بكات و ملیونان دولار قازانج بكات بێ ئەوەی كەس ئاگاداری بێت ؟؟؟ باشە با ئەم حكومەتە بڵێت لە چ شوێنێكی یاسای عێراق یان كوردستان رێگا بە بازرگانی بۆرێە دەدات لەلایەن وەزیرەوە و بە نهێنی بكرێت؟ ئەگەر میدیای نەرویجی نەبوایە ئەم كارەش وەكو چەندین دزیەكانی تر تێپەردەبوو بەسەلامەتی وپارەكەشی دەچووە حیساباتی شەخێی گەنەڵە دەسەڵادارەكانەوە .
نارەزایەكە لەوەدایە كە برادەرانی لیستی گۆران ئەم دۆسییان بەسەردا تێپەری و ئەم جارەش ئاشتی هەورامی وەكو خوی دانرایەوە بە وەزیر لە پۆستەكەی خۆی !!! بۆ بەرێكردنی زیاتری ملیونان دۆلار بۆ گیرفانی دەسەڵاتی گەندەڵی پارتی و یەكێتی.
بەڵام ئەوەی بۆ یەكەم جار برادەرانی لیستی گۆران كردیان كە بوە مایەی دڵخۆشكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بریتی بوو لەو هەڵویستە ئازایانەی لە 28 ئۆكتۆبەری دا نواندیان كە رازی نەبوون متمانە بدەن بەحكومەتێك كە پرە لە دز و گەندەڵ وپیاو كوژ ی هاوتای ئاشتی هەورامی و شێخ جەعفەر و هاوەڵەكانی ...رازی نەبوون متمانە بدەن بە حكومەتێك بەرنامەی پێ نەبێت !!!.باشە پرسیارێك لەو مووچە خۆرانەی كە بە خۆیان دەڵێن ئەندام پەرلەمان لە لیستی كوردستانی, ئایا ئێوە چۆن ویژدانتان قبوڵ دەكات كە متمانە بە كابینەی حكومەتێك بدەن كە بەرنامەكەی بڵاونەكراوەتەوە و نازانرێ چیە؟ لەكاتێكدا سۆزان شەهابی سەرۆكی فراكسیۆنەكەتان خۆی دەڵێت بەرنامەی حكومەت لەكاتی دانیشتنەكەی پەرلەمان دابەشكراوە و بوار نەبوە كە بخوێنرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بكرێت !! كەواتە ئێوە متمانەتان بە دەموچاوەكان داوە نەك بە (كابینەی حكومەت) كە نازنن چی پێە بۆ خەڵك ! باشە با بلێین ئەمەش رەوایە بۆ خاتری ئێوە , ئەی لەسەر چ بنامەیەك ئێوە دەنگتان بەو دەموچاوانە داوە؟ لە سەر بنەمای درێژی یان پانی ؟ یان لەسەر بنەمای قات و بۆینباخەكانیان یان بۆیاخەكەی قژیان .. ؟ چۆن دەنگ بەو نمونانە دەدەن بێ ئەوەی داوایان لێبكەن كە خۆیان بناسێنن و باكگراوندی خۆیان بۆتان ئاشكرا بكەن و ئیوەش پرسیاری خۆتانیان لێبكەن ئەگەر رێگاتان پێیبدەن! ئاخەر ئێوە مەئمور و موچەخۆری پارتی و یەكێتین یان ئەندام پەرلەمان؟
ئەبێت ئەم میلەتە دڵی بەچی ئێوە خوش بێت كە خاوەنی هیچ شتێك نیین لە موچەكانتان زیاتر و لە مەكتەب سیاسیەكانی پارتی و یەكێتیەوە بریارەكانتان بۆ دێت و ئێوەش هەر ئەوەندەتان لەسەرە دەستی بۆ بەرز بكەنەوە و بڵین ئەشهەدوبیلا .
كەوابێ ئەم جارەش هەموو قسە و بەڵێنەكانی پارتی و یەكێتی بەدەردەی ئەوانەی پێش خویان رۆیشت و هەمان ئەو هۆكارانەی پێشون كەپەرلەمانیان كرد بوە چایخانەیەكی حوكومی بۆ تَپەراندنی بریارەكانی مەكتەب سیاسیەكانی پارتی و یەكێتی وكو خۆی ماوە و هەموو قسەكانیان هەرلە چەواشەكاری زیاتر هیچی تر نیە. نەگبەتیەكە لەوەدایە كە لەو رۆژەی پارتی تەعلیماتی بۆ ئەندام پەرلەمانەكان دابەزاندوە بۆ متمانە بەخشین بەو حكومەتە بێ بەرنامەیە لە هەمان رۆژ مەسعود بەرزانی لە پەرلەمان دەڵێت دەبێت ئەم جارە حكومتەكە بكرێت بە حكومەتێكی موئەسەساتی !!! ولله پێكەنین و گریانم دێت بۆ ئەم میللەتە بۆ ئەو جۆرە سەركردە بلیمەتانەی كە هەمانە ....باشە حكومەتیك بەرنامەی پێ نیە و بە بریاری مەكتەبی سیاسی نابێت كەس پرسیار لە وەزیرەكانی بكات بڵێت ئێوە كێن و چین و یەكسەر متمانەیان بدەنێ بێ قەید و شەرت.. ئەمە چۆن حوكومەتێكی موئەسەساتی لە دەرئەچێت؟ یان هەر درێژەدانە بە سیاسەتی چەواشەكاری و چاوبەستنی خەڵك.

بەڵی ئەمجارە لیستی گۆران یەكەم هەنگاوی خۆی بەراستی داناو بۆ مێژوو تۆماری خۆی كرد و ئومێدمان وایە كە بەردەوام بن و نەوەستن لە داوا كردنی مافەرەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئێمەش هەردەم لە كارە راستەكاندا پشتگیریان دەكەین. هەروەها نا بێت لە بیرمان بچێت كە هەڵوێستی برادەرانی یەكگرتوو و كۆمەڵ بەرز دەنرخێنین و ئەوانیش ئەمجارە غیرەت گرتنی كە بینیان وا گۆران هەستاوە تە سەر پێ و داوای مافی خەڵك دەكات ئەوانیش هەساتن و قبوڵی ئەو ناهەقیەیان نەكرد و بە كاكە عزیز و كاكە حەمەش دەڵێن دیارە پاروەكەتان چەوربوو وا دەمتان وەك تەڵەی تەقیوی لێهات بوو!


  - ئەمریكا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە