ئەوا ئاشەوانەکەمان گرت و دەبا خۆمان باراشێکی لێ بکەین

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1664 بینراوە


دوای مفاوەزاتەکەی هەشتاوسێی نێوان جەلال وسەدام، مەلابەختیاروچەندجەلالیەک لە ڕیزەکانی ینک جیابوونەوەوئاشێکیان دروستکرد! گەلی نهێنی پڕمەترسیان سەبارەت بە(ینک)وخودی جەلال ئاشکراکردلەئەنجامی ئەمکارەیانا جەلال مەلای بۆماوەیه‌ک زیندانی کردو لەوماوەیەداهەرچی سوکایەتی وئیهانەکردن بوودژی مەلا ئەنجام درا،وەکو سەرتاشین وبەپێچەوانەوە سواری گوێدرێژکردن وگێڕانی بەناو هەڤاڵەکانی کە تادوێنێ لە کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی بەشداریان ئەکردو پێکەوەبوون، لێرەدا قسەکەی مامە دێنینەوە یادی مەلای ئاشەوان،سەبارەت بەئاشەکە و باراش لێکردنەکە دوای ئەوەی مەلایان گرت وهێنایانە لای جەلال.......جەلال ووتی:-
ئەوا ئاشەوانمان گرت و دەبا خۆمان باراشێک لەئاشەکەی مەلا لێ بکەین،ئەوەبوو خوودی جەلال باراشێکی باشی لێکردو دوای سکرتێریش هەڤاڵانی دیکەش دەستیان کرد بە باراش لێکردن.
جا خوێنەری بەڕێز بۆچۆنیەتی ئەوباراش لێکردنە پرسیار لەمەلای ئاشەوان دەکەین باخۆی وەڵاممان بداتەوە.
وەئێستەش ئایا هەرباراشی لێ ئەکەن یا پێویستی بەمیراز هەیە؟؟.
هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە