وەسفێكى كچەكەى مەسعود بارزانى , سەندرێلا نیە

Friday, 14/05/2010, 12:00

1906 بینراوە


لە زۆر كەس وایە كچەكەى مەسعود بارزانى شاژنى جوانى مەملەكەتەكەمانەو سەندرێلاى ووڵاتە , وا دەزانن لە بەر ئەوەى كچى سەرۆكە و
دەبى لە پەنیر پەنیر تر بێ و لە بەفریش سپى تر بێت, یان وا وڕێنە دەكەن لە بەر ئەوەى لە سەرى ڕەشە و ڕۆژ پێ ى نەكەوێ و خواردنى فول كوالێتى كۆنترۆل دەخوا نەك وەك خۆمان خواردنى ئێكسپایەر , یان دوور نیە بڵێن باڵا بەرزو نێوقەد باریكە لە بەر ئەوەى ژیانى بە بەرنامەیەو هەردەم وەرزش دەكا و عەیب نەبێ مەلە دەكا , یان بڵێن زۆر ماڵ
دارى كەرەو زۆر زان و بلیمەت و زمان زانە چونكە بەردەوام لە دیوەخانى باوكى لەگەڵ میوانە بیانیەكانە و لە گەڕانى وڵاتانە ,یان دەبێ بیریان بۆ ئەوە چووبێت لە بەر ئەوەى خوشكى ژنەكەى نێچیرە بە هەیفا وەهبى دەچێت.؟؟؟؟؟؟؟
نا باوەڕ بكەن زۆر هەڵەن هیچ وەسفێكى سەرەوەى تیا نیە .
با هۆشداریش بێت بۆ گەنجە سۆرانیەكان با نەكەونە داوى خۆشەویستى ,ئاگادار بن ئەوە سەرە خۆرەیە.
با بێینە سەر وەسفى , خوا پێى ناخۆش نەبێ مەبەستم هیچ نیە خوا نەخواستە ڕقم لێى بێتەوە بوختانى بۆ هەڵبەستم , چونكە دوایى گوناهبار دەبم لەبەر ئەوەى خواى گەورە دەفەرموێت لە (احسن التقویم) بنیا دەممان دروست كردوە .
زۆر كورتە باڵایە , تۆزێك لە باوكى كورترە (نەخەڵەتێن بڵێن ئاڵتونیش ووردە) باوەڕ بكەن كورتە باڵاو شەمولەیە
دەم و چاوو لەش و لارى هەر هەمووى خاڵە , خوێندەوارى مەكتەبەكانى كەرەجى هەیە نەخەڵەتێن بڵێ (خوێندەوارەو خوێن شیرینە دەیهێنم) لاى عەشیرەت وەرزش و مەلە كفرە لە بەر تەمەڵى هەر كرش و وورگە جینگزە زوو زوو هەڵدەچێت تەبعى ئاسنى هەیە زووش سارد دەبێتەوە ,دەڵێن لە بەر ئەوەى كەوتۆتە ناو تەمەن و بە یاساى باوكى
لە كۆمەڵایەتى سۆران مووچەى هەیە بەڵام بە دەفتەر دۆلار , سەرى تۆپ سپیە خەنەو گڵەسەرى لێدەدا.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە