نامەیەكى كراوە بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ

Thursday, 28/01/2010, 12:00

1238 بینراوە


بەڕێز: كۆسرەت ڕەسوڵ على
سڵاوێكى گەرم
من هاوڵاتیەكى ئەم هەرێمى كوردستانەم وەكو هەر كەسێكى تر خاوەنى چەندین كێشەم بۆ چارەسەرى یەكێك لەكێشەكانم لەساڵى(2007)ەوە هەوڵ دەدەم تۆى بەڕێز ببینم بەڵام سكرتێرەكانت دەرفەتى ئەوەم بۆ ناڕەخسێنن تەنیا بۆ چەند چركەیەكیش بێت تۆ ببینم سەرەڕاى ئەوەى تائێستا نامەى چەندین بەرپرسم هێناوە بۆ ئەوەى سكرتێرەكانت ڕێگەم پێبدەن من چاوم بەتۆى بەڕێز بكەوێت ئەوكەسانەى نامەیان پێداوم لەوانە یەكەم نامەى بەڕێز (عوسمان بانى مارانى) ساڵى 2007 ئەوكاتە سەرۆكى فراكسیۆنى سەوز بوو لەپەرلەمانى كوردستان هەروەها نامەى بنەماڵەى شەهید فاقە مەخمورى هەر هەمان ساڵ هەر لەساڵى (2007)نامەى بەڕێز (جلال سۆركان)یەكێك لەفەرماندە سەربازیەكانى یەكێتیم هێناوە دوانامەش هى بەڕێز(شێخ جواد شێخ مستەفا)م هێناوە بۆ سكرتێرەكانت بەڵام هەر ڕێگەیان نەداوم تۆى بەڕێز ببینم لەبەر ئەمە دواى سێ ساڵ چاوەڕوانى بڕیارم دا ئەم نامەیەت بۆ بنێرم كەهاوڵاتیەكى ئەم كوردستانە دەیەوێت بۆ چەند چركەیەكیش بێت چاوى پێت بكەوێت بەڵام مخابن سكرتێرەكانت ڕێگەنادەن هەر ڕۆژەى بەپاساوێك ڕەوانەى ماڵەوەم دەكەنەوە،،،
لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێزمدا.
چاوەڕوانى وەڵامى تۆى بەڕێزم
یوسف خورشید ڕەشید
07701924377

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە