من پەیامنێرێكى شاراوە نیم

Thursday, 14/01/2010, 12:00

1522 بینراوە


زۆر ڕقم لەوەیە كەڕوو بەڕوو قسەم لەگەڵ نەكرێت پێم نەوترێت تۆ ئەم بابەت نوسیوە ئەگەر نوسیوتە بەڵگەت چیە لەبەرچى نوسیوتە بۆ كێت نوسیوە یان بۆ وادەنوسیت ئەوكات منیش زۆر بەپەلە وەڵامى هەموو ئەو پرسیارانە دەدەمەوە،
ئەوەى مەبەستمە لێرەدا باسى بكەم ئەوەیە كەزۆربەى سایت و ڕۆژنامەكانیش شاهیدیم بۆ دەدەن كەتائێستا من بابەتێكم بەناوى خوازراوەوە نەنوسیوە كەتەشهیرم بەكەس كردبێت تائەم چركەش ساتەش زۆربەى سایت و ڕۆژنامەكان شاهیدى ئەوە بۆ بەندە دەدەن كەتەواوى كارەكانم لەسەر پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى ژیانى ئازادى كوردستانە ئەمە هۆكارەكەى هەر شتێك بێت هەموو بابەتەكانیش كەبیانوسم ناوى خۆمیان لەسەر دەنوسم هەتا ئیمەیلەكەى خۆشم دەنوسم بەڵام بۆ ئەم بابەتە ژمارەى مۆبایلەكەشم دەنوسم لێرە بەدواوە قسەى لابەلا لەكەس قبوڵ ناكەم هەر سایتكیش لەئیمەیلى منەوە بابەتى بۆ ڕەوانە كرا بەناوى خوازراوە بابڵاوینەكاتەوە ئەو سایتانەى بابەتى منیان لێبلاودەبێتەوە زۆرن بەڵام دوو لەم سایتانە بەنمونە دەهێنمەوە كوردستان پۆست و ...... هەر بەڕێزێك تەشهیرى بینى لە بابەتەكانى مندا با سكاڵایەكى سێ بەچوارم لەسەر تۆماربكات جارێكیتریش تەئكیدلەوە دەكەمەوە كەتەواوى نوسین و بابەتەكانى من لەسەر پەكەكە و پەژاكن و بۆ ئەمەش هیچ كەسێك ناتوانێت ڕێگەم لێبگرێت چونكە خۆم ئازادم لەوەى چۆن كاردەكەم و چۆن دەنوسم خوێنەرى بابەتەكانى خۆشم ئاگاداردەكەمەوە لەگەڵتان دا دەبم و لەنزیكترین كاتیشدا نوێترێن بابەت و سەرنج ڕاكێشترین دیمانەتان بۆ بڵاودەكەمەوە بەناوى سیانى خۆمەوە
[email protected]
[email protected]
07501093375

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە