ماڵى ئەنوەر بەگ ناناسیت وەڵامێكى كورت بۆ مستەفا حەسەنە گەورە!!!

Friday, 01/01/2010, 12:00

1916 بینراوە


براى بەڕێزم كاك مستەفا حەسەنە گەورە لەژێر ناونیشانى ئەنفالچیەكان دەگەڕێنەوە زێدى باب و باپیرەیان بابەتێكى لەسایتى كوردستان پۆست نوسیوە لەگەڵَ ئەوپەڕى باوەڕبوونم بەدەربڕینى ئازادى بیروڕا بەڵام وەكو ئەو نوسینەى كاك مستەفام خوێندەوە تێگەیشتم كەكاك مستەفا دوور و نزیك ماڵى ئەنوەر بەگى بێتواتە ناناسێت و لەیەكەمین نوسینیشى لەسەر ئەم بنەماڵەیە كاك مستەفا زۆر شتى تێكەڵ كردووە و بەبێ ئەوەى زانیارى هەبێت لەسەریان كاك مستەفا ماڵى ئەنوەر بەگ بەعەباس بایز وەسف دەكات من عەباس بایز ناناسم بەڵام ئەوەندەى لەنوسینەكانى كاك مستەفام بیستووە تەنیا لەدادگایەكى سلێمانى چەندین سكاڵا لەسەر ئەم عەباس ناوە تۆماركراون بەڵام ئەم بنەماڵەیە هیچ سكاڵایەكیان لەسەر تۆمارنەكراوە نازانم كاك مستەفا بەچ پێوەرێك ماڵى ئەنوەر بەگ بەعەباس دەشوبهێنێت لەكاتێكدا هیچ زانیاریەكى نیە لەسەر ئەم بنەماڵەیە چونكە ئاگاداركردنەوەى خەڵكى بالیسان بەرلەوەى كیمیاباران بكرێت بۆ ئەوەى سەلامەت بن هەروەها دواتر وێنەگرتنى ئەم كارەساتە بۆ ئەوەى ئەوەش ببێت بەبەڵگە لەسەر تاوانەكانى ڕژێمى بەعس من ڕێگەنیشانى كاك مستەفا نادەم چۆن و بنوسێت و چ بنوسێت بەڵام پێم باش بوو ئەو بەڕێزە لەجیاتى بكەوێتە سەنگەرى دژایەتیكردنى بنەماڵەى ئەنوەر بەگ بكات ئەوا دەیتوانى پەیوەندیان لەگەڵدا دروست بكات داواى هەر بەڵگە و دیكۆمێنتێكیان لێبكات كەلەلایەنە لەسەر تاوانەكانى ڕژێمى بەعس بۆ ئەوەى لەكارەكانى ڕێكخراوى چاك سوودیان لێوەربگیرێت و بكرێتە دیكۆمێنێت كە گەلى كورد لەلایەن ڕژێمى بەعس چۆن كیمیاباران كراوە،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە