ئەردەلان بەكر ئەو دارە نزمە نیە هەلكەوت زاهیر دەستى بیگاتێ!!

Wednesday, 08/04/2009, 12:00

1715 بینراوە


لاتان سەیر نەبێ هەلكەوت زاهیرێكى كۆنە ئیتیحاد تەلەبەى بەعس كە بەهەلكەوت ئەو ناهەلكەوتە بووە نوێنەرى هونەرمەندانى كوردستان لەئەنجومەنى وەزیران، سەیرتان پى نەیەت هەلكەوتى ناهەلكەوت دەستێكى بالاى هەیە لەبوارى شێواندن و تەعریبكردنى ستایلى هونەرى كوردی. دوایین تەعریبكردنیشى كۆمەڵە گۆرانیەكى هونەرمەند ئەیوب عەلى بوو كە زۆربەى ئاوازەكانى بەژەنینەوە ستایلێكى عەرەبى و بەتایبەتیش ستایلى میسریە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆچى ئەیوب عەلى لەكاتێكدا كە شوێن پێگەیەكى بەرزى هەیە لەنێو بینەرانى بۆچى بەو جۆرە ئاوازو ستایلە عەرەبیە رازى بوو؟من لەو مینبەرەى كوردستان پۆستەوە داوا لەهونەرمەند ئەیوب عەلى دەكەم روونكردنەوەیەك بداتە گوێگرانى گۆرانیەكانى كە ئایا بۆچى ئەو (دەرب)ى لێدرا؟ لەكاتێكدا ئەیوب عەلى شارەزاییەكى زۆرى هەیە دەربارەى هەلكەوت زاهیر كە سالانێكە بەدەستى ئەنقەست ستایلى عەرەب وەك ملوانكە دەكا بەملى هونەرمەندانى گۆرانیبێژو موزیك ژەنانى كوردى! بۆچى خۆى خستە ژێر بارى هەلكەوت زاهیر؟

ئەمە لەلایەك لەلایەكى ترەوە ئەگەر هەلكەوت زاهیر (هەلكەوت)ووە لەبوارى هونەرو موزیكى كوردى بۆچى بەم دوا دواییە دوو كلیپى هونەرمەند ئەردەلان بەكر كە موڵكى هەموو بینەرو گوێگرێكى كوردستانە دەست بەسەر دەكات؟ رووى پرسیار لێرەدا دەكرێتە كۆمپانیاى كۆرەك بە چ پێوەرێكى هونەرى هەلكەوت زاهیر دەكا بە لێژنەى سانسۆرى هونەرى لەكۆرەك تى ڤى؟ یان هەلكەوت زاهیر بە چ پێوەرێكى هونەرى بڕیار لەسەر دابەزاندن و دانەبەزاندنى كلیپ دەدات لەكۆرەك تى ڤى؟ بۆچى هەلكەوت هەر بەكزى چاوێك بەو كلیپە نەشازو هەرزان بەهایانە ناخشێنێتەوە كە لەهەمان شاشە دادەبەزێت؟ كاك هەلكەوت ئەگەر زەحمەت نیەكۆپیەكى ئەو پێوەرە هونەریەمان بۆ بنیرە كە كلیپ و گۆرانى پى هەڵدەسەنگێنى؟ تاوەكو شاشەكانى تریش بەلۆكال و ئاسمانیەوە سوود لەو پێوەرە هونەریەى تۆ وەربگرن.
تێبینى هەر بۆ بیر هێنانەوە:

- هەلكەوت زاهیر دەرچوویەكى سەقەتى پەیمانگەى هونەرە جوانەكانى سلێمانیە، یاخوا دەستى ئەو مامۆستایە بشكێ كە ئیمزاو رەزامەندى دا لەسەر وەرگرتنى لەكاتى اختباردا

- دزێكى نەشارەزایە لەبوارى بەسرودكردنى ئاوازێكى (نەشیدى وەتەنى بەعس)یەكان بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان كە كت و مت هەردوو ئاوازەكە كوجیلەى یەك سەكن. بۆ دلنیا بوون ئەگەر نیتانە دەتوانن بەبلوتوز هەردوو ئاوازە كە وەرگرن لەهاوڕێكانتان بۆ سەر مۆبیلەكانتان و خۆتان بەراوردى بكەن.

- دەستێكى باڵاى هەیە لەكۆكردنەوەى هونەرمەندانى لووسكەو هەرزەكار بەكوڕو كچەوەو یارمەتیدانیان (بەلام بەو شێوەیەى كە خۆى دەیەوێت) ئنجا كلیپیان بۆ دەكات لە میسرو لوبنان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە