كادیرانى پارتى بەرەو تولە سەندنەوە لە بەرپرسانى پارتى هەنگاو دەنین

Friday, 14/10/2011, 12:00

1506 بینراوە





كادیر لە ناو هەر حیزبیك دا بە واجیهە و رویى راستەقینەیى (روشەنبیرى و سیاسى و كومەلایەتى و ئابورى) ئەو حیزبە ئەژمار ئەكریت . بە واتایى (كادیر حیزب) پیوانەیى سەرەكى و حەقیقى حیزبەكەیى خویەتى . راستە ریژەیە كى زورى خەلك بە سەركردەكانى حیزبەوە پەیوەستن .بەلام زوربەیى زورى خەلك لە ریگایى كادیران رێك ئەخرین و لە بەرنامە و پلانى حیزبەكە ئاگار ئەكرێن . بە تایبەت لە هەلبژاردنەكان , كادیرى حیزبە كە رولى هەرە سەرەكى ئەبینیت . لە لایەنیكى تریش جەماوەر بە تایبەت بیلایەنەكان ب دیتنى كادیرى حیزب , حیزبەكە هەلئەسەنگینن . ئەمجا بە هەلسەنگاندنى ئاستى روشەنبیرى و سیاسى و ئابورى ئەم كادیرە پەیى بە ئاستى حیزب لەم بوارانەدا ئەبەن .
پارتى دیموكراتى كوردستان كە ئیستا گەورەترین حیزبى كوردستانە و بە دەهان هەزار كادیرى لە هەمو ئاستەكان دا هەیە . و ئەم كادیرانەش هەر لە زاخو تا خانەقین بەلاوو بونەتەوە . 85% كادیرانى پارتیش لە بنكەكانى خوارەوەیى ریكخستن كار ئەكە ن . ئیستا بەرەو عێیانیكى گەورە هەنگاو ئەنین و گیانى تولەسەندنەوە لە بەرپرسەكانیان لە ناخیان دا زور بەهیز و توند ئەبیت .
لە ناو پارتى دا بەتەنیا 15% كادیران سودمەندن و دەستیان بە سەر هەمو داهات و مولكەكانى پارتى دا گرتووە و بونەتە (باندیكى بەهیز) هەر لە (كارگیر لقەوە تا ئەندامى مەكتەبى سیاسى) دەستیان لە ناو دەستى یەكتر كردووە . و زیاتر لە 90% داهاتى پارتى لە سەر خویان دابەش ئەكەن .
كادیرانى پارتى لە خوارەوەیى بنكەكانى ریكخستن . هەست بە مەغدوریەكى زور گەورە دەكەن . هیچ كەسیك باوەر ناكەت كە تا ئیستا كادیرى پارتى (كارگیر ریكخراو و كادرى ئاسایى) بە تەنیا (300000 سى سەد هەزار دینار) موچەیەكەیەتى . ئەندام ناوچە و كارگیر ناوچە (400000 چوار سەد هەزار دینار) موچەكەیەتى . ئەمە لە حالەتیك دا كە پولیسەكى ئاسایى زیاتر لە (1000000یەك ملوین دینار وەرئەگریت) ئیستا هیچ موچەیەك لە كوردستان لە موچەیى كادیرانى پارتى و پیشمەرگەكانى كە زیرەڤانى بارەگاكانى پارتى ئەكەن كەمتر نییە . بویە ئیستا كادیرانى پارتى زور شەرم ئەكەن لە ناو جەماوەر بلین (ئیمە كادیرى پارتین)
لە لایەنیكى تر ئەم كەمیى موچەیى كادیرانى پارتى بویتە هوى ئەوەیى كە خاوەن بروانامەكان و كەسانى شارەزا لە كادیرى پارتى هەلبین . بویە ئیستا 90% لە كادیرانى پارتى خاوەن بروانامەكانى سەرەتایى و كەمترن و هیچ دەرچوییكى زانكو ئامادە نینە ببتە كادیرى پارتى یان لە ناو ریكخستنەكانى پارتى دا ئیش بكەت . ئیستا كادیرانى پارتى زیاتر بەرەو كارى دووەم ئەچن و چونكە هەمویان خاوەن بروانامەیى كەمن بویە زورینەیان ئیشى شوفیرى تاكسى و كار كرن لە بەر گازینەیەكان و چایخانەكان ئەكەن . كە ئەمەش بویتە هوكارى دابەزینى سەنگ و بهایى پارتى لە ناو جەماوەر و ریكخستنەكانیان بە گشتى .
بویە من وایى بو ئەچم ئەگەر ئەم كیشەیە چارەسەر نەكریت لەم هەلبژاردنانەیى ئاییندە ئەم كادیرانە تولە لە بەرپرسەكانیان ئەستینین . (چونكە كارگیر لق و سەروتر فیرعەون ئاسا ئەژین) و دویر تر لە مەش پارتى ئەبیتە حیزبى نەخویندەوار و جیلیكى نەزان و هەژار و عاێى كە ئەوان هەر بو خویان پارتى بەرو هەلدیر ئەبەن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە