تاڵەبانی لەبەرامبەر هەڕەشەی تورکمانەکان پاشەکشەی کرد

Thursday, 10/03/2011, 12:00

1327 بینراوە






تاڵەبانی بەوە ناسراوە هەرگیز متمانە بەووتەکانی ناکرێ لەهەر کاتێکدابێت لەژێر هەڕەشەو گوشاری نەیارانی کورد لی پەشیمان دەبێتەوەو دەکەوێتە مەرایی کردن بۆیان،تاڵەبانی هەمووئەو لێدوان وکوردایەتیەی نیشانی ئەدات تەنها بۆ ئیستهلاکی محەلی وپڕووپاگەندەی حیزبیە،بنەماڵەی جلال لەپەنا ئەم لێدوانانەوە ووڵاتی ڕووتانۆتەوە ومنەت بەسەر کەسووکاری شەهیدانەوە ئەکەن بەپێدانی مووچەیەکی کەمتر لەجاشێکی کراو بەشەهید،دەسەڵاتداران هەمووڕێگەیەکی ناپەسەند دەگرن بۆ چەواشەکردنی خەڵکی ولەهەمان کاتیشدا لەژێرەوە سەر بۆ دوژمنان دادەنەوێنن،هاتووهاواریان لەسەر کەرکوك کاتیەو بەم نزیکانەش وەکو میزەڵان لەهەوا بەتاڵیان ئەکەن وئەچنەوە قاوغەکەی خۆیان،لەم ڕۆژانەداو لەسیناریۆیەکدا بۆ نیشاندانی جەماوەرێتی حیزبەکەی تاڵەبانی بەسەروەت وسامانی میللەت خەڵکیان بەپارە کۆکردەوەو خەڵکیان پێ چەواشە کرد،ئاغای تاڵەبانی کەوتە هەوای خۆیی وکەوتەوە مزایەدەکردن بەسەر کەرکوک وڕایگەیاند کەرکوك قودسی کوردستانە تاپیشانی بدات ئەوە هەرئەوە خەمخۆری نیشتمان

لەبەرامبەر ئەم لێدوانەی تاڵەبانی نوێنەری تورکمانەکان لەئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق وهەندێ کەسایەتی سیاسی،لەهەمان کاتدا بەرەی تورکمانی ئیدانەی ئەم لێدوانەی تاڵەبانیان کردو بەفەرمی بەنوسراوێکی ڕەسمی داواکرا کەبانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ دانی ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو ووتەیەی .هەروەها ئەولێدوانەی جلالیان بەنایاسایی لەقەڵەمداو داوایان کردووە پێویستە داوای لێبوردن بکات

بەبەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی لەلایەن بەرەی تورکمانی وتورکمانەکانی کەرکوك کەپشت ئەستورو هاوکارن لەلایەن دەوڵەتی ئەتاتۆرك جلال ڕەنگی پەڕی وبەپەلە پڕوزێ ڕوونکردنەوەیەکی شەرمەزارانەی ڕاگەیاند .لەوڕاگەیاندنەیدا هاتووە کە سەرەك کۆمار خەمخۆرو پارێزەری بەرژەوەندیەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراقە وئەرکی ئەو بۆ بەهێزکردن ویەکپارچەیی عێراقە.ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی تاڵەبانیە کەلەبەرامبەر داواکاری هاووڵاتیانی هەرێمەکەی وەك شێر دەنەڕێنێ ولەبەرامبەر دوژمنانیشدا وەك ڕێوی گەڕ دەردەکەوێ دەبێت میللەت چاوەڕێی چی لەمانە بکات کە هەمووخەم وماندووبونیان بۆگیرفان پڕ کردنیان تەرخانکردووەو میللەتیشیان برسی وهەژار سووك کردوە لەبەرچاوی بێگانە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە