مەسعود تۆ بەتەمای چیت، قسەکانت هەر لە تەسریحاتەکانی سەدام دەچوو...!!!!

Saturday, 12/03/2011, 12:00

1126 بینراوە



زۆرم لام سەیرە کاتێ یەکێکی وەک مەسعود دەبینیت کە خۆی ناوو ناوە سەرۆکی کوردستان وە خۆی بە هەڵبژاردەی خەڵک دادەنێت. بابپرسین کام خەڵک؟؟؟ ئەو خەڵکەی کە تۆ بەزۆر دەتەوێ بیانهێنیتە سەر جادەو ئاڵای زەردوو سەوز بشەکێننەوەو بووق لێبدەن کە خۆشیان دەوێت و دەنگیان بۆ داوی، ئەم فلیمە زۆر کۆنە، سەدامیش هەرهەمان خەڕەکی لێدەدا، تکایا جاربەجار سەیری دۆکیومێنتە کۆنەکانی بەعس بکەنەوەو دەرسی لێوەربگرن، چارەنوسی ئێوە هەرهەمان چارەنووسە سەدام دەبێت،چوونکە ئەو ڕاڕەوەو جڵەوەی کە ئێوە گرتووتانەتە بەرهەر ئەو ئەنجامەی دەبێت. ئەگەر سەیرە دنیای ئەمڕۆ بکەیت زۆر گۆڕراوە، ڕووداوەکان نەک هەر بە چرکە بەڵکو بە میللی چرکە دەگٶڕرێ. قسەکانی کردت سەدام ئاسا بوو هیچی بەسەر هیچەوە نەبوو وە هیوای تێدا بەدی نەدەکرا لە قسەی یەکێکی دۆڕراو دەچوو. ئەوی ووتت تەنها هەڕەشە بوو لە گۆران!!!

ئەمە خۆی لە خۆیدا زۆر سەرسوڕمێنەر بوو بەڵام چاوەڕۆلێکراو بوو... بۆچی؟
چوونکە مەسعود و پارتەکەی هەر لەهەوڵی ئەوەدان کە لە گەورەیی و پیرۆزی خۆپیشاندانەکان بچووک بکەنەوە وە بڵێن هیچ نیە، ئەمە هەمووی فیتی گۆڕرانە بە تایبەتی ' کاک نەوشیروان'. هەر کەسێک هەر تۆزێک لە سیاسەت بزانێ ئەمڕۆ چاوەڕوانی لە مەسعود بەناوو سەرۆکی هەرێم دەکرا کە باسی پرۆژەی چاکسازی، ساڕێژکردنی برینەکان،دانی هیواو ئاوات بە خواستی گەنج و، بە پرۆژەکانی پاشەرۆژ وە زۆر شتی تریش، مەسعود هیواو تروسکای بۆ چارەسەرکردن هەرنەهێشت، ئەو کەسەی لەگەڵ ئیمڕۆی ئێوە مامەڵە بکات دەبێت زۆر دۆڕراو بێت وەتەنها خواستی پارەی پلەو پایەی هەبێ، ئەگینا کێ ئامادە باشی تێدایە کە دوای ئەم هەموو گێژاوەی کە ئێوەی تێکەوتوون کە نازانن چۆن بێنە دەرەوە لێی بەشداری بکات. کورد دەڵێ ' دارێکتان پێە هەردوو سەری پیساییە' (بەڵام من دەڵێم ئەوە دار نیە بەڵکو ئێوە هەر پیساییەکتان پێە).
تەنانەت پۆست و پارەش ئیغرای خەڵکانی مێشک کراوەی ئەمڕۆی شەقامی کوردی ناکات. تۆهاتبویت هەر وەک بەرهەم سالەح دەرسمان دابەیت ' محازەرەمان' بدەیتێ و هەڕەشەمان لێ بکەیت، دەست خۆش تۆ زۆر شارەزایت و سەرکەوتوویت لەو بوارەدا ، ئەو بۆچی ناچی ماستەریک یان دکتۆرایەکی فەخری وەرگریت لە بواری هەڕەشەو یەکلاکردنەوە. من بەڕاستی دەمەوێ لێرەدا دەمەوێ بە تۆ بڵێم نەک هەر باوی هەڕەشە نەماوە بەڵکوو نموونەی کەسانی هاوبیری وەک تۆ لە چواردەورمان هەبوەو هەیە وە زۆرن وەک تۆ هەر هەڕەشەیان هەڵبژاردەوە و بەو شێوەیەی تۆ نمونە سەدام ، مەبارەک، بن عەلی، قەزافی...هتد. دەسەیرکە بزانە ئەو کەسانە چیان لێهات و چیان بۆ ماوەتەوە. یەک تکا با بەینی خۆمان بێت تووسەری خۆت قسە لەخۆتەوە مەکە لەبەر ئەوەی چوار کەس لەملاو ئەولات هتافت بۆ دەکێشن، زۆر کەسیش بۆ سەدامی کێشا. تۆ دەبوایە زۆر ئازایانە بهاتیتایە مەیدان و بتوتایە (بەڵی ئێمە هەڵەمان کرد خۆمان ڕێک دەکەینەوە زۆر سوپاس بۆ خەڵکی خرۆشاوی سەر جادەو وە بۆ ئۆپۆزسیۆن کە منیان بەخەبەر هێنایەوە، هەر ئێستا ئالەم میمبەرەوە لەبەرچاووی ئێوەو هەموو کامیرەکانەوە بڕیارمدا کەلەخۆمەوە دەست پێبکەم وەمن دەست لەکار ئەکێشمەوە با هەموو بەیەکەوە بڵێن ' نا بۆ گەندەڵی نا بۆ ناعەدالەت، با هەموو بەیەکەوە چاکی بکەین و حکومەتێکی کارای هاوونیشتمانی درووست بکەین، تۆ وەک سەرۆک دەبوایە ئاشتبوونەوەی گشتیت ڕابگەیاندایە ئەگەر سەرۆک ببویتایە). وەرەوە سەرخۆت واز لەم کەلی شەیتانە بهێنە...
تۆ خۆت وە حیزبەکەت زۆر لە من باشتر دەزانن کە خەڵكی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری دڵیان لێتان شکاوە و ئێشاوە وە هیچ ڕێزی پارتیان لا نەماوە نەک ئێستا بەڵکوو هەر لەزۆر کۆنەوە، بۆیە هەر بارەگاکەی ئێوە درایە بەر بەرد و ڕەجمکرا . لەمن مەپرسە بۆچی؟ تۆ خۆت دەبێت بەزووترین کات کاری لیکۆڵینەوەی بنەڕەتی بنچینەی بکەی، پێش ئەوەی کارەکە لەکار بترازێ . تۆ دەبێت زۆر باش بزانی کە سلێمانی سەنتەری ڕزگاری خوازی هەموو کوردە لەهەر چواربەشی کوردستان، خەڵکی شانازی بەم شارەوە دەکات. ئەوەی دڵی سلێمانی بباتەوە هەموو شەڕێک دەباتەوە. لەو باوەڕەدا نیم کە تۆ و پارتەکەت ئەمە بزانن چونکە ئەگەر ئەم ڕاستیەتان بزانیایا بەو شێوەیە هەڵسووکەوتتان لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە ئاوا نەدەکرد. نەک هەر تۆ بەڵکو مام جەلالیش ئەو ڕاستیە نازانێ .ئەو ووتارەی کە لە هەولیر دات ووتارێکی زۆرلاوازو پڕ بوو لە هەڕەشەی بێ بەرهەم دژی خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی، خۆ شۆڕش هەر ئەوە نیە بچیتە شاخ و بێیتەوە بڵێێ من شۆڕشم کردوە، دوایش شۆڕشەکەتان بە خەڵکی بفرۆشنەوە، بە ڕاستی هەر شۆڕشتان نەکردایە زۆر باشتر بوو. خۆ ئێوە بەدەم هیچتان نەهێشتۆتەوە. ئێوە هێندە خەڵکێکی فاشلتان لە خۆتان کۆکردۆتەوەو کردوە بە ملێونێر و خاوەن کۆمپانیا کە هیچ نازانن و ڕێزیان نیە بۆ هیچ شتێک، ئەو جۆرە کەسانە زۆر زۆرن لەناوو حیزبەکانی ئێوەدا کە بوونەتە هۆی لاوازی و شێرپەنجەیی ڕووخێنەری ئێوە. باشتر وایە کەبەسەر خۆتانا بێنەوە وە چوار قسەی خیر بکەن کەلە بەرژەوەندی میللەتی کورد بێت، تاکەی تۆ میژوو بە میللەت دەفرۆشی....لەوانەیە لەبەرنامەی ئێوەدا هەبێ کە خوێنی خەڵک بە هەدەر بدەن بەڵام لە کەلتوری کوردەواریدا شتی وای تێدا نیە، ئەم قسانەی من ناخۆشن بەڵام ڕاستن کورد وەتەنی ' قسەی هەق ڕەقە'. فریا بکەوە پێش ئەوەی کارەکە هەر زۆر خوار بڕوات تەنانەت ئەوەی کە هەتە هەمووی بخرێتە مەزبەلەی مێژوەوە. ئەوقسەیە نابەجێ بوو کە وتت کەس ناتوانی ئێمە لابەرێت ولەناوو بەرێت!!! موبارەک زۆر هاواری کرد بەو شێەوەیەی تۆ بەڵام لەکۆتیدا ئەوەی بۆی مایەوە شورەی و سەرشۆڕی بوو هیچی تر. مێژوو سەلماندویەتی کە میللەت لە هەمووکەس گەورەترە بابزانیت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە