بەرێوەبەرى گشتى پۆلیسی گەرمیان با هەڕەشە لە تاوانباران بكات نەك لە پۆلیسەكانى هاتوچۆى چەمچەماڵ

Monday, 15/02/2010, 12:00

1433 بینراوە


لەبەروارى 15/2/2010 بەرێوەبەرى پۆلیسی گەرمیان پاش ئەوەى هەرەشەى نانبرین لە پۆلیسەكانى چەمچەماڵ دەكات و هەرەشەى دوورخستنەوەیان دەكات بۆ دوور ترین شوێنى كوردستان ئەگەر دەنگ بەلیستى هاوپەیمانى نەدەن ,جگە لەوەش ئێمە دەزانین كە زۆربەى فەرمانبەرەكانى چەمچەماڵ لە هەڵبژاردنى 25/7 دەنگیان بەگۆران دا و بۆیە لە ئێستاوە زۆربەى بەرێوەبەرەكان لە ترسی ئەو گۆرانخوازەنانەى كە بەنهێنى دەنگ دەدەن دەیانەوێت ناچاریان بكەن دەنگ بە لیستى هاوپەیمانى بدەن,تەنانەت ئەمرۆ لەو كۆبوونەوەى بەرێوەبەرى پۆلیس گەرمیان بە پۆلیسەكانى چەمچەماڵى كردووە قسەى ناخۆش و هەرەشەى گەورەتری كردووە لەو برا پۆلیسانە كە ئەگەر دەنگ بە گۆران بدەن.

لەكاتێكدا باس لەوە دەكرێت حكومەت پێویستە بانگەشە بۆ لیستى هاوپەیمانى نەكات و بەدووربێت لە ریكلام بۆ لیستەكانى چونكە دامەزراوەى حكومەتە ,باشتر وایە هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس بەدووربن لە بانگەشەى هەڵبژاردن و تەنانەت نوكتەیەك هەیە لە ناو پۆلیسەكاندا كە دەڵین رەنگە لە ترسی رەنگى نیلیی كە هێمایە بۆ رەنگى لیستى گۆران جل و بەرگى پۆلیس بگۆرێت ,ئەمە لە كاتێكدایە كە خەڵكى بەهەموو چین و تۆێژەكانیەوە چ بە نهێنیی و چ بەئاشكرا دەنگى خۆیان دەدەن بە گۆران و جگە لەوەى كەسانى خاوەن هەڵوێست و گۆران خوازان هەرگیز نەترساون و ناترسێن لە هەرەشە ناشیاوەكانى وەك بەرێوەبەرى پۆلیس گەرمیان خۆزگە هەرەشەكانى ئەو بەرێوەبەرە لە پیاوكوژەكانى چەمچەماڵبوایە نەوەك كەسانێك كە حەزبەسەركەوتنى لیستى گۆران دەكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە