پارتى هۆكار بوو كێشەى دوكانە سیاسیەكەى ئەكرەم وشكورى دیموكراسیخوازان چارەسەر نەبێت

Friday, 01/07/2011, 12:00

1302 بینراوە


كاتى خۆى جەلال تاڵەبانى بۆ بەهادین نورى دوكانێكى سیاسى كردەوەو هەندێك پارەى پێ دەدا، بەڵام بەهادین نورى هەندێك جار پێى درێژ دەكردوو سنوورى دەبەزاند، ئەوەش دەبووە هۆى ئەوەى بۆ چەند جارێك نانى دوكانە سیاسیەكە ببردرێت، بۆ دەڵێین دەكانى سیاسى لەبەر ئەوەى ئەم حزبە بچوكانەى كوردستان خۆیان ناتوانن خۆیان بژێنن ئەگەر داهاتى گشتى نەبێت، سەیر لەوەشدایە ئەم حزبە بچوكانە خەڵكى وەك شكورو ئەكرم دەستى بەسەردا دەگرن كە لە حەقیقەتدا شارەزاییان لە سیاسەت و كاروبارى دەوڵەتدا نیەەو ئەگەر ئەو پارەیە نەبێت كە لە دەوڵەت وەرى دەگرن دوو كەس بە دوایان ناكەوێت و شكوریش ئەو كاتە دەبێت ببێتەوە بە سایەق تەكسیەكەى جاران كە ئەو كارە زۆر لێى دەنشێت تا ئەوەى لەسەر بودجەى گشتى سكرتێرى حزبێك بێت، ئەما كێشەكانى بزوتنەوەى دیموكراسیخوازانى باڵى سلێمانى و هەولێر ئەوە پارتى رێگرە ئەو كێشەیە چارەسەر بێت، لەبەر ئەوەى پەیرەوى ناوخۆ چارەسەرى بۆ ئەو كێشەیە داناوە، ئەویش لە رێگاى بەستنى كۆنگرەوە، بەڵام پارتى نایەوێت كۆنگرە بكرێت چونكە دەزانێت باڵى سلێمانى زۆرینەن و كۆنگرە دەبەنەوە، چونكە باڵى سلێمانى لە یەكێتییەوە نزیكن و پەیوەندى پتەویان لە گەڵ یەكێتیدا هەیە، ئەمە حەقیقەتى كێشەى ئەو حزبەیە كە ناوى دیموكراسیخوازانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە