سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پلانێكی دەزگای زانیاری و پاراستن پوچەڵ بووەوە، بۆ نمونە چاوپێكەوتنەكەی مام ڕۆستەم لە گەڵ ڕۆژنامە دانیماركیە

Saturday, 01/08/2009, 12:00

2157 بینراوە


سەرتا ئەمەوێت دەست خۆشی لە كاك مستەفای حسن گەورە بكەم كە ئەو وتارەی لە بارەی لێدوانەكەی مام ڕۆستەم بۆ ئەو ڕۆژنامەی دانیماركییە كە قسەی كردبووبڵاوكرابووەوە، ئەوەی كاك مستەفا نووسیبووی دڵسۆزیە بوو بۆ مام ڕۆستەم، چونكە دوای بڵاوكردنەوەی ئەو وتارە ئەدمینێكی ژووری ئۆپۆزسێون لە سەر تۆڕی ئەنتەر نێت پەیوەندی كرد بە مام ڕۆستەمەوە، پرسیاری ئەو چاوپێكەوتنەی لە مام ڕۆستەم كرد كە بۆچی بەو شێوەیە قسەی بۆ ئەو ڕۆژنامەیە كردوە، لە وڵامدا مام ڕۆستەم ئەو قسەی بە درۆ خستەوە كە سوكایەتی بە پەنابەرانەوە كردبێت، مام ڕۆستەم جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئەو ڕۆژنامەنوسە قسەكانی هەڵگەڕاندوەتەوە، دوابەدوای ئەوە منیش وەك ڕۆژنامەوانێك،پەیوەندیم كرد بە مام ڕۆستەم كە ئەو هەواڵە تا چەند ڕاستە، لە وڵامدا مام ڕۆستەم وتی من وتوومە ئەگەر ئەو پەنابەرانە بنێردرێنیشەوە ئەبێت تەواوی ژیانیان بۆ دابین بكرێت و پارەیەكی زۆریشیان بدرێتی، مام ڕۆستەم گومانی لە موتەرجیمەكەیە كە سەر بە دەزگا جاسوسیكانی پارتی و یەكێتی بێت بۆ ناشرین كردنی ئەو قسەكانی هەڵگەڕاندبێتەوە، لەو باریەوە مام ڕۆستەم بڕیارە ڕونكردنەوەیەك بنوسێت لە سایتی سبەی بڵاوی بكاتەوە.
لە لایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوی تر پێی ڕاگەیاندم كە پارتی و یەكێتی بۆ ناشرین كردنی گۆڕان كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوسی بیانی و عەرەبی و كوردیان كڕیووە بۆ سوك كردنی لیستی گۆڕان، سەرچاوەكە جەختی لەوە كردەوە كە ڕەنگە ئەوەی مام ڕۆستەمیش یەكێك بێت لەو پلانە بۆ داڕیژراوەی یەكێتی و پارتی، ئەو سەرچاوە باسی لەوە كرد ئێستا پارتی و یەكێتی خەڵكیان بەدەستەوە نەماوە لە دەرەوەی وڵات بۆیە دەیانەوێت بەو شێوەیە لیستی گۆڕان سوك بكەن لە بەر چاوی دونیای دەرەوە، سەرچاوەكە داوای كرد لەڕێگای كوردستانپۆستەوە داوا لە بەرپرسانی كۆمپانیای وشە بكرێت كە بە هیچ شێوەیەك لێدوان بۆ هیچ ڕۆژنامەیكی ناو خۆ بیانی و عەرەبی نەدەن، بۆ ئەوەی ئەو كارەی دەزگای پاراستن و زانیاری پوچەڵ بكرێتەوە، تەنانەت لەم چەند ڕۆژەدا زۆریەك لەو ڕۆژنامەوانە بەكرێ گیراوانە هەوڵیان داوا چاوپێكەوتن لە گەڵ هەندیەك لە بەرپرسانی كۆمپانیای وشە بكەن، بەڵام ڕەتیان كردوەتەوە لەو كارە قێزەونەی پاراستن و زانیاری گەیشتوون.

[email protected]




















نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە