سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پارتی دکتاتۆری كوردستان سەلماندیان دۆڕاون

Monday, 27/07/2009, 12:00

1923 بینراوە


ئەگەر مسعودی گەورە جاشی 31 ئاب خۆی ولیستەكەی نەدۆڕاوە بۆ پەلاماری نوسینگەكانی گۆڕان و بارگاكانی لیستی چاكسازی دەدەن؟ ئەو ڕوداوەی دوێنێ شەوی هەولێر ئەمڕۆی دهۆك كە دەزگای پاراستن و هیزە میلیشیاكانی پارتی ئەنجامیانداوە سەلماندی كە مەسعودی خائین خۆی ولیستەكەی دۆڕاون، ئەگەر بنەماڵەی جاش بارزانی بیانەوێت بەو شێوەیە خەڵكی قارەمانی هەولێر بترسێنن ئەوە خەیاڵیان خاوە، چونكە سەردەمی فاشیست و دیكتاتۆرەكان بەرەو نەمان دەچێت، سەردەم سەردەمی دیموكراسی قەبوڵكردنی ئیرادەی خەڵكە، ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە بنەماڵەی بارزانی خیانەتی 31 ئاب و دەبابەی توركیان هێنا بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان هەزاران گەنجی ئەم وڵاتەیان بە كوشتدا، ئەگەریش بیانەوێت پەرە بە دەسەڵاتی دیكتاتۆرێتی خۆیان بدەن ئەوە لە نزیك ترین دەرفەتدا وەك سەدامی هاوبابیان ڕسوا دەبن.
جارێكیان كەسێكی سیاسی لێی پرسیم بە بۆچونی تۆ ئەم دەسەڵاتە چۆن بگۆڕێت باشە، منیش لە وڵامدا بە ڕاشكاوانە پێم وت من باوەڕم بە ڕاپەڕینە،لەبەر ئەوە باوەڕم بە ڕاپەڕینە، چونكە هەردوو بنەماڵە دوو هێزی میلیشیای دەروێش و نەخوێندەواریان هەیە باوەڕیان بە پرۆسەی دیموكراسی نیە، ئیسَتاش باوەڕم بەم هەڵبژاردنە نیە كە ئەم دەسەڵاتە خوێن ڕێژە بگۆڕیت، تەنها باوەڕم بەوە هەیە ڕاپەڕینی سەرتا سەری ئەنجام بدرێت، بۆ ڕاماڵینی خیانەت كاران و دزو جەردەكانی ئەم وڵاتە دەگیركراوە، بەڕاستیش حیزبەكەی بنەماڵەی بارزانی سەلماندیان بێ ئەخلاقترین حیزبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی، ئەگەر تۆزێك ئاوڕ لە مێژوی ئەو حیزبە بدەینەوە بە بەردەوامی تفەنگێك بوونە بە دەست دووژمنانی گەلەكەمان بۆ كوشتنی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان، لێرەشەوە داوا لە لیستی گۆڕان و چاكسازی دەكەم داوا لە خەڵكانی خۆیان بكەن، ئەگەر پاریتە بەعسیەكان لەسەر ئەو كارە نامرۆڤانەیان بەردەوام بن ئەوە داوا لە خەڵكی كودستان بكەن لێیان ڕاپەڕێت، كاتی ئەوە هاتووە بنەماڵەی جاش بارزانی بەسزای گەل بگەیەندرێن وەك بەعسیەكانی سەردەمی حوكمی سەدامی گۆڕبە گۆڕ، ڕەنگە ئێستا خەڵكانێك ئەم نوسینە بخوێننەوە بڵین كەسێكی توند ڕەوە ئەم كابرایە، مەسەلكە توند ڕەوی نیە مەسەلكە ئەوەیە ئێستا كاتی ڕاپەڕینە، چونكە لە ماوەی 18 ساڵدا حوكمی دیكتاتۆری ئەمانەمان بینی كە چ مرۆڤ كوژ و دڕندەیەكن، ئەم دەسەڵاتە باوەڕیان بە دیموكراسی و یەكتر قەبوڵكردن نیە، بنەماڵەی بارزانی خۆیان لە زوەوە وتویانە ئەگەر شۆڕشمان پێنەكرێت پێمان تێك دەدرێت، گرتەیەكی ڤیدۆی مەسعود بارزانیشم لایە لە ناو هۆڵی پەرلەمان قسە دەكات لە ساڵانی نەوەدەكان دەڵێت:(ئیمە ئەتوانین پردێك بڕوخێنین، ناتوانین پردێك درووست بكەین،) چونكە لە باو باپیرانمانەوە وا هاتووین، جا ئیتر ئەبێت چۆن چاوەڕوانی ئەوە بكەین ئەم ئەقڵ ژەنگ گرتوانەی بنەماڵەی بارزانی ژیان بۆ خەڵك دابین بكەن كە ئەوە قسەیان بێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە