ده‌نگ خۆشترین قورئانخوێنی‌ كورد له‌ پێش بڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێبه‌شده‌كرێت

Saturday, 10/07/2010, 12:00

1575 بینراوە


بەرپرسانی دیوانی وەقفی شیعە لەعیراق ئاگاداری مامۆستا(جەلال یوسف حوسێن)دەكەنەوە كە هاوڵاتیەكی كوردی شاری هەولێرە و لەسەرئاستی عیراقدا بەدەنگخۆشتیرن قورئانخوێن هەڵبژێردراوە، ئاگاداری دەكەنەوە كە باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەغدا ڤیزەی چونە ناو ئێرانی پێنەداوە بۆ بەشداریكردنی لەپێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتی قورئانخوێندن كەبریارە رۆژی شەممەی داهاتوو لەتارانی پایتەختی ئەو وڵاتە بەبەشداری قورئانخوێنە دەنگخۆشەكانی (68)دەوڵەتی دنیا دەستپێبكات
.بۆیە بەرپرسانی دیوانی وەقفی شیعە لەحكومەتی عیراق لەجیاتی ئەم قورئانخوێنە كوردە كەسێكی دیكەی شیعە بەناوی(سەید هاشم جەزائیری)رەوانەی ئەم پێشبڕكێیە دەكەن،ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی كوردستان ، ئەم بڕیارەی دیوانی وەقفی شیعە لە حكومەتی عیراق و هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران لەڤیزەپێنەدانی ئەم هاوڵاتیە كوردە و مەحرومكردنی لەو پێشبڕكێ‌ نێودەوڵەتیەی قورئانخوێندن زیاتر وەك بڕیارێكی سیاسی و تائیفی لێكدەدرێتەوە و قورئانخوێن و زانایانی ئاینی كوردستانیش بەئەسەفەوە دەڕواننە ئەم هەڵوێستە و خوازیاربوون بەهرەی قورئانخوێندن و دەنگخۆشی وەك كارتی سیاسی و تائیفی بەكارنەهێنرێت.
http://islamicgroup.net/Detail.aspx?id=713&LinkID=3

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە