دەست خۆش بۆ روون كردنەوەكەت

Saturday, 04/07/2009, 12:00

2394 بینراوە


براى بەرێزم كاك ((حەمە سووسەیى)) زۆر سوباس بۆ روون كردنەوەكەت كە بەرێز نەوشیروان مستەفا لە چاو پێكەوتن لە گەڵ گۆفارى گوڵان ((كە زمان حالى بنەمالەیەكە)) زیاتر لانگرانى خۆیان دەیخویننەوە !!وەلّامى داوەتەوە بەلّام من مەبەستم لە ئێستادا كە هەندێ دەزگاى راگەیاندنى گرنگ هەیە كە بیسەرو بینەرى زۆرە جا هەرچەندە لەو كاتى وەك بەرێزت باست كردووە كە چۆن بەرێز نەو شیروان رەتى ئەم پروو پاگەندەى كردۆتەوە بەلام من بە چاك ترى دەزانم كە ئەو شتانە لە كاتى خۆیدا باسى لێ بكرێتەوەو بە بیر خەڵك بهێنرێتەوە چونكە هەموو شتێك لە كاتى رووداوەكان كارى گەرى خۆى دەبینێت بە تایبەت لەو كەنالانەى كە خەلك ئیستاكە لەم بارو دۆخەدا متمانەیان پێى هەیە بەلام وەك ئەوەى كە پیشتر وەڵامى داوەتەوە دلنیا بە كە زۆربەى خەڵك نە دیتوویەتىو نە خویندووتیوەش كە من خۆم یەكێكم لە وانەى كە نەم خویندۆتەوە جا من لە لایەن خۆمەوە سوپاست دەكەم بۆ وەلامدانەوەكەت بەرێز كاك حەمە سووسەیى هەمووشمان دەزانین كە زۆرى خەلكى كوردستان لە سایەى هەردوو حزبى دەسەلات و گەندەڵ نە انتر نیتیان هەیە نە دەزانن بە كارى بێنن لە بەر ئەوەى زۆربەى كاتیان بۆ پەیدا كردنى نانى رۆژانەو خەریك بوون بە شتى زۆر لاوەكى بۆ نموونە قوور بەسەر ئەو كەسەى كارێكى لە فەرمانگەیەك دەبێت واى مەشغول دەكەن بە رۆتینیاتەوە نزیكى مانگیك دەیهێنن و دەیبەن وە وا ووڕى دەكەن بە جووتێ مانگیش نایەتەوە سەرە خۆى جا بەشى زۆرى میللەتەكەمان بەم شتانەوە خەریك بووە جگە لە كێشەى ئاو كارەباو ((سركیت لێدانەوەو))!! نامەوێت زیاتر بنووسم لە سەر خەڵك و حكومەت با ئەو خەلكە ماندووە زیاتر ماندوو نەكەین وایان لە خەڵك كردووە كە ماوەى نەبێت بە عیلم و مەعریفەت خەریك بێت بۆیە وا چاكە لەم رۆژانەو لە و كەناڵانەى كە هەموو كەس چاودێرى دەكات بە تایبەت چینە هەژاروو چینە نەخوێندەوارەكە كە دەسەڵاتى دوو مافیاكە هەموو وەسیلەیەك بەكار دەهێنن بۆ چەواشە كردنى ئەم خەلكە جا بۆیە لەسەر راگەیاندنەكان و خەلكى شۆرشگیر ئاگادار بن لەم فورسەتە مێژوویەى كە هاتۆتە پێش بۆ گەلە ستەم دیدەكەمان كە لە سالانێكى زۆر دوورو دریژە لە لایەن دەسەلاتە داگیر كەرەكانى كوردستانەوە زوولم ستەممان لێكراوەوە تا گەیشتنمان بە ئێستاو زۆر بەداخەوە ستەم كردنەكە هەر بەردەوامەو بەهۆى هەردوو دەسەلاتى مافیاوە جا كاتى ئەوە هاتووە وەك خۆت ووتەنى بە هەموو شێوەیەك ئاگادار بین لەم وەزعە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بدەین ئەمجارە بە ئاگادار بوونمان لە پروو پاگەندە و روون كردنەوەى بەرنامەى خەلكانى تێكۆشەروو شورشگیر و دلسۆز لە كۆتایدا بە هیواى سەركەوتن بۆ راستى و عەدالەت و روو رەشیش بۆ خەلكانى نا راستگۆو چەواشەكار كە چەندین ساڵە فێل لە خەڵكانى وولاتى خۆیان دەكەن بە ووشەى بریقە داروو ناراست بۆ ئەوەى كورسىو دەسەلات لە دەست نەدەن تا وەكو زیاتر مشەخۆرى بكەن لە سەر خەلكانى كوردستان بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆیان نەك دلسۆزی بۆ گەل و نیشتمان

بە هیواى سەركەوتن بۆ گەل


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە