بەكۆمەڵ كەم ئەندامان لەهەولێر ئەڕفێندرێن

Wednesday, 04/12/2013, 12:00

1486 بینراوە




جاران ئەم ووشەیەم ئەبیست بەڵام نەم ئەزانی چۆنە كە ئەیان ووت شاربەدەرت ئەكەین یان شاربەدەرى ئەكەین بەڵام والە كۆتا ڕۆژەكانى ساڵى 2013دا لە دواى ئەزموونى 22ساڵى لە حوكومڕانى حكومەتى كوردى لەكوردوستاندا بینیمان كاتێك كەماوەى ساڵێك زیاترە توێژێك لە هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە كە بەهەموومانایەك توێژێكى خاوەن پێداویستى تایبەتن كە ئەوانیش كەم ئەندامانى ئەم هەرێمەن كە چەندین جار گردبونەوەیان ئەنجام دا وە چەەندان جار خۆپیشاندانیان سازكرد وەتەنانەت بۆماوەیەكى درێژ لەبەردەم بینای نوسینگەى پەڕلەمان لەسلێمانى مانیان گرت وە ئەوەبوو دواتر مانگرتنەكەیان گواستەوە بۆ هەولێر بەڵام بەداخەوەنەك هەرگوێیان لێ نەگیرا وتەنانەت داواڕەواكانیان بەداخەوە جێ بەجێ نەكرائەوەبوو لەم چەند ڕۆژەى دوایدا جارێكى تر وەك چالاكیەكى مەدەنیانە ژمارەیەك لەكەم ئەندامان بۆ داواكردنى مافەڕەواكانیان ڕویان كردەوە شارى هەولێر تا بچنە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیران بۆئەوەى لەپایتەخەوە هاواربكەن وە پەیامى خۆیان بگەیەنن بۆ كەسایەتیە سیاسى و حكومیەكان وبەرپرسەكانى دەسەڵات لەپایتەختى هەرێمدا بەڵام ئەوەى بینیمان و بیستمان بەداخەوە هاووڵاتیانى كوردوستان وەلەوەش هەستیارتر كەم ئەندامان لەبەردەم بیناى ئەنجوومەنى وەزیراندا وە لەپایتەختى كوردەوارى وهەرێمدا نەك هەربەدەم داخوازیەكانیانەوەنەهاتن بەڵكو لەدواى نیوەى شەودا لەلایەن هێزێكى دەمامكدار وە هێرشیان ئەكرێتەسەرو سوكایەتیان پێ ئەكرێت و شاربەدەر ئەكرێن وە لەووڵاتى خۆیان وپایتەختى خۆیاندا جێ یان نابێتەوە دەر ئەكرێن وەدواتریش لەلایەن بازگەكانەوە ڕێگریان لێ ئەكرێت وەناهێدرێت بگەڕێنەوە بچنەوەناو پایتەخت لێرەدا ئەو پرسیارە دروست ئەبێت بۆلەم ووڵاتە دەوڵەمەندەدا كەلەسەردەریایەكى نەوتین وەخاوەنى داهاتێكى زۆری هەیە مایەى نیگەك رانیە توێژێكى وەك كەم ئەندامان هەست بەبێنازى بكەن وەوەك پێویست گوێ لەداواكاریەكانیان نەگیرێت لەكاتێكدا كۆمپانیاكانى دنیا و وەزۆرێك لەووڵاتانى دراوسێش و دنیا سود لەداهات و نەوتى ئەم هەرێمە ئەبینن بەڵام تاكەكانى ئەم هەرێمە هەست بەوەبكەن كە بێ ناز وبێ بەشن وە تەنانەت كاربگاتە ئەو ڕادە ترسناكە لە كەم ئەندامان بڕیار بدەن ئامادەبن كۆتایى بەژیانى خۆیان بهێن كەبەنرخترین شت لاى مرۆڤە كان گیانە ئامادەبن دەست بەردارى ئەویش ببن تا پەیامێك بدەن بە حكومەت و هاووڵاتیانى ووڵاتەكەیان بۆحكومەت ئەوەیە كە بەهاووڵاتى خۆیانى نازانێت و ئامادەنیە بەدەم داواكار یەكانیانەوەبچێت وەبەهاووڵاتانیش بڵێن لەگەڵ ئەوەى ئێمە هاووڵاتى ئەم هەرێمەین بەڵام هەست بەوەناكەین وەك مرۆڤ مامەڵە مان لەگەڵدابكرێت بۆیە گەیشتینە ئەم بڕیارە ترسناكە بۆیە ئەو هەنگاوەترسناكە هەموو مان ئەخاتەبەردەم بەرپرسیاریتیەكى گەورە بۆحكومەت ئەوەیە كە بە خۆیدا بچێتەوە وەبەدەم داخوازیەكانى چین و توێژەكانى كۆمەڵگاوەبچێت وە ئەوەحكومەت تۆى بەرپرسیت لە هەموو مافەكانى هاووڵاتیان وە هەروەها هاووڵاتیا ئەركیان ئەوەیە كە هاوسۆز بن وەپشتیوان بن لەگەڵ دا حوازیە ڕەواكانى كەم ئەنداماندا تابگەن بە داخوازیە ڕەواكانیان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە