ڕونكردنەوەیەك لە لێپرسراوى سەنتەرى گرتنەخۆى منداڵپارێزى كوردستان ئۆفیسى هەڵەبجەوە بۆ بۆ بەڕێز ناوێك بەناوى سەمەد بیارەیى

Tuesday, 06/04/2010, 12:00

1240 بینراوە


سەنتەرى گرتنە خۆى هەڵەبجەى منداڵپارێز لە ساڵى 1992 ەوە دروست بوە كارى ڕاستەوخۆى خزمەتكردن و دابین كردنى مووچەیە بۆ ژمارەیەك لە منداڵانى بێ سەرپەرشت وە ژمارەیەكى مندڵان لە لاى دیاریكراوە و بە پێى بەرنامەى منداڵپارێز موچەیان بۆ دابین دەكرێت .
ئەو بەڕێزە هەڵساوە بە نوسینى هەندێك زانیارى كە هیچ بنەمایەكیان نیە وەك ئاراس خاوەنى نۆ 9 شەهیدە داواى لێدەكەم كە سەردانێكى گۆڕستانى شەهیدانى هەڵەبجە بكات بۆ ئەوەى ژمارەكەى ڕاست كاتەوە كە 12شەهیدە نەك 9، نوسیویەتى كە گوایە ماوەى 15 ساڵە من لە منداڵپارێز كار دەكەم ئەمەش یەكێكە لە زانیاریە نادروستەكەیان كە بۆ زانیارییان من بۆ ماوەى 19 ساڵە لەو ڕێكخراوەدا ئیش دەكەم پێدەچێت تەمەن یان عەقڵى منداڵ بێت .
باس لە خواردنى موچەى مانگانەى 62 منداڵ دەكات كە دەخورێت ئەمەوێت بزانین كە ئەم ئامارەى لە كوێوە هێناوە وە چۆن زانیویانە 62 منداڵن بۆ زانیاریتان داوایان لێدەكەم كە تەنها ناوى یەك منداڵ لەو منداڵانەى كە گوایە من مووچەكەى دەخۆم بەبەڵگەوە بۆ ڕاى گشتى بڵاو بكاتەوە .
باسیشى لەوە كردوە كە گوایە من هەر كاربەدەسێك كە دێتە هەڵەبجە فریوى ئەدەم ئەمەى چۆن زانى زۆر گرنگە كە بتوانێت بۆ سەلماندنى نوسینەكەى ناوى تەنها یەك بەرپرس بە بەڵگەوە بڵاو بكاتەوە وە دیسیانەوە دەڵێت (گوایە كەسوكارەكەى لە كیمیاباراندا شەهید بوون) هەر خۆشى خۆى بە درۆ دەخاتەوەو دەڵێت 9 شەهیدى هەیە و ڕێزیشم هەیە بۆ شەهیدەكانى ئایا جەنابى ئەزانێت شەهید چیەو ڕێزى بنەماڵە شەهیدان چۆنە گریمان یەك شەهیدیشم هەبو ئایا هەر شەهید نیەو چۆن ڕێز لە بنەماڵەى شەهید دەگرن .
لە بەشێكى ترى بابەتەكەیاندا هاتوە كە " ئاراس خاوەنى 2 خانوە" بۆیە لێرەوە بۆى ڕاست دەكەمەوە كە خانویەكیان ماڵى باوكمە كە هەمان شوێنى شەهیدبونیانە لە هەڵەبجەو وە تەحەدا ئەكەم كە بە بەڵگەوە بیسەلمێنن كە خانووم لە هیچ شوێنێكى تر غەیرى هەڵەَبجە هەبێت وە ئەمانەش هەمان قسە كۆنەكانن كە بۆ وروژاندنى بابەت چەن كەسێك ئەینوسن ،وە دیسانەوە باس لە وە دەكات كە گوایەئۆتۆمبیل و مووچەیەكى بەلاش لە لایەن جەنابى هێرۆ خانەوە وەردەگرم من تەحەدا دەكەم غەیرى مووچەى یاسایى خۆم تا ئێستا نەك لە لایەن ئەو بەڕێزەوە لە لایەن هیچ كەس و لایەنێكى ترەوە وەرم گرتبێت تەنانەت لە ماوەى بیست ساڵى ڕابردودا .
دیسانەوە دەڵێت ساڵى 2001 لە تەلەفزیۆندا من دژى ئیسلامیەكان قسەم كردوە جارێكى تر تەحەداى ئەوە دەكەم كە لە هیچ كەناڵو ڕاگەیاندنێكەوە دژایەتى هیچ لایەنێكم كردبێت چونكە كارى من نیە بۆ زانیارى زیاترت نوسیویشتە (تیرۆ ریست و پشتیوانانى ئیسلام) گومان لەوەدا نیە كە خۆتان پشتیوانى ئەوانەبن .
لێرەوە جێگاى خۆیەتى ئەوە بڵێم مردو كە مرد شەیتان وازى ڵدێنێت ئێوە واز لە مردوەكانیش ناهێنن چونكە هیچ كە زانیارى راستتان نیە بەڵكو هەوڵى گێرە شێوێنى لە ناو كۆمەڵگاى كوردیدا دەدەن بۆشت ڕاست دەكەمەوە كە مەگەر بە سەیران سەردانى بیارەت كردبێت نەك بیارەیى بیت و نەوێریت ناوى خۆت بڵێت لەبەر مەزنى جەنابت یان بچوكی لە كاتێكدا هەموان من دەناسن ئەگەریش جەنابت بەڵگەت بەدەستەوەیە فەرمو ئەوە دادگا وەرە پێشەوە یاخود بۆ ڕاى گشتى بڵاویان بكەرەوە .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە