قزڵباش وهەڵبژاردن ؟

Friday, 14/06/2013, 12:00

2408 بینراوە






رێگوزەری مێژوو وەکی ئاوێنەیەک وایە کە هەر نەتەوەیەک خۆی تێدا دەبینێ بە پێی توانا ولێکدانەتەی خۆی لە کۆمەڵگادا دەرسی لێ وەردەگرێ . یەکێک لە خاڵە هەری لاوازەکانی مێژووی کورد ئەوە بووە کە نەمانتوانیوە بەو شێوەیەی کە پێویستە ئەزمونی رابوردومان بکەینە هەوێنی سەرکەوتن بۆداهاتوان یەکێک لە شیرین وتەکانی زمانی کوردی پێمان دەڵێ : دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقڵشێ .
حەماسەی " قەڵای دمدم " وهەڵویستی " موحەممەد خانی لەپ زێڕین " بەشێکە لە رابوردووی پڕ لە پرسیارو هەزاران خۆزگە و پرسیاری بێ جواب وبێئاکام . هاتنە سەرکاری بنەماڵەی " سەفەوی " لە ئێران وهەڵوێستی ئەو کاتی دەسەڵاتی " تورکانی عوسمانی " کوردی هاویشتە بەر دەستاڕی بێ رەحمی رۆژگار لە نێوان " ئایینی شیعەی سەفەوی و سوننەی دەسەڵات خوازی تورکانی عوسمانی " شەڕی زۆرداری دەگەیشتە بەر دەرگای کورد ئاو بە ئاوردا دەکراو و نە سەفەوی متتەقی لەبەر دەهات نە تورکی عوسمانی هەر دوو بۆ قەڵاچۆکردن ودابەش کردنی خاکی کورد وێنەی داشەهارە وهەنگی هاژاوە دەچوون .
پاش بنەماڵەی سەفەوی لە ئێران و (رۆژهەڵاتی کوردوستان) وپاشی داڕمانی عوسمانیەکان هەتا ئەو سەردە مەش بە شێوەگەلی جۆراوجۆر هەڵوێستی دژە کورد هەم قزڵباشی شیعەوهەمیش قزڵباشی سوننە لە داگیر کردنی خاکی کوردان بۆ رانەوەستاون .شەڕی قەڵای دمدم سیاسەتێکی جوداخوازی بوو بەرانبەر بە دەسەڵات .شەڕی پاراستن بوو بۆ گەیشتن بە ئامونج بەڵام بە داخەوە فێڵ وریاکاری دووژمن لە ئاست بە کورد ولاوزی کورد بۆ بەرپەرچدانەوە ئەو سیاسەتە قەت نەبۆتە هەستو هیوا بۆ دوارۆژ .
لەو شەڕە نابەرابەرەدا کاتێک رێگای سەرچاوەی ئاوی قەڵا بە دەستی کوردی خوێڕی گیرا تونیایەوتی وبرسێتی رووی لە شەڕوانانی قەڵاو دانێشتووانی وێ کرد وقزڵباش وەکو دۆڵپا دەستیان کرد بە خوێن مشتن وکوشتاری بێ وێنە .لە ناو دامو دەزگای قزڵباشەکاندا مرۆو خۆری سەفەویدا کەسانێک هەبوون کە وا پەروەردە کرابون بە زەندوویی کورد بخۆن .لە تڕاژیدیای قەڵای دمدمدا لەشكری قزڵباش " مەنجەڵی " زۆر گەورەیان لە گەڵ خۆیان هێنابوو بۆ ناو قەڵاکە ودەیان کەسیان بە زیندویی کۆڵاند وخواردیان .
ئەوڕۆ لە ئێران ورۆژهەڵاتی وڵات هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەرێوە دەچێ کوردێش بە شێوەیەک بەشداری دەکا رووی قسەکام لە مرۆوی کوردی لاوازوبێ ئیرادەی وکە بۆ جێگیرکردنە سیاسەتی قزڵباشەکانی سەر دەم ودەست پێکی هەزارەی سێ بە هەمووشێوەیەک زوڕنای بەرژەوەنەدی تێدەتوڕێنن .
گوتنی کۆتایی ئەوەیە سێ دەیەزیاترە مەلای قزڵباش دەسەڵاتە داسەپاندووە. رێک هەمان کاتە حیزبەکانی ئوردوگا نشین لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی خۆماڵیدا سەوزەڵەی بۆ خوان دەڵینەوەو بە تەمای خێرو بێری ئامریکاو ئیسراییلن کە جارێکی دیکە دەسەڵات ناوەندیان بۆ بڕوخێنێ وئاوانێش بە دار دەستو گۆچانی بیانی سەلانە سەلانە هەمیسان بگەڕینەوە رۆژهەڵاتی لکوردوستان وببنە ئەربابی بێ دەسەڵات لەسەر کوردی هەژار .من پێم وایە رۆژهەڵاتی وڵات وەک هەتیوێکی لێ هاتووە کە بۆتە گۆڕەپانی رمبازێنی قزڵباشەکانی سەردەم .


جەعفەر/ کەریمی/ ١٤/٦/٢٠١٣
ت/ فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە