بەشی دووى گەندەڵیەكانى سەرۆكى شارەوانى كەلار ئاشكرا دەبێت

Monday, 30/05/2011, 12:00

1115 بینراوە


دواى ئەوەى لە ژمارەكانى پێشوى كوردستان پۆست، گەندەڵێەكانى سەرۆكى شارەوانى كەلارم ئاشكراكرد،ئێستاش بەشێ ترى ئەو گەندەڵكارە ئاشكرادەكەم:.
1- خێزانەكەى سەرۆكى شارەوانى كەلار جواد وادى ،ماوەى شەش ساڵە لەخانەقین فەرمانبەرەو كەچی تا ئێستا دەوام ناكات؟؟!.
2- لەمانگى شەشدا ئەم بەناو سەرۆكە دەیەوێت گەشتێك بۆ وەڵاتى دەرەوە بكات،بە هاوكارى كۆمپانیایەكى ماستەر پلان كە زیاتر لە 15 فەرمانبەر و 15 بازرگان دەبن، كەتێیاندایە كە بازرگانیش نیەو بەڵكو پارێزەرن،داواى هەر نەفەرێك 25 هەزار دۆلار دەكات بۆ گەشتەكەیان كە لەكاتێكدایە ئەو كۆمپانییایە پارەى تێچونەكەى وەفدەكەى لە ئەستۆگرتووە لەلایەن وەزارەتى شارەوانى ئیفاد دەكرێن،بەڵام سەرۆكى گەندەڵ و دزى شارەوانى كەلار دەیەوێت بەسەر فەرمانبەرانەوە پاری قوتى خەڵكى دەستكەوێت.
3- ئەوو دووهەزار و پێنج سەد مترەی كە لەلایەن خۆیی و خاڵێەوە داگیرییانكردووە لەگەڕەكى حەمرێن، دەیەوێت لەرێگاى مەعمەل بلۆكەكانەوە بیكاتە پرۆژەى وەبەرهێنان و بیروخێنێت،ئەمەی بە پاڵپشت بە سەرجەم خاوەن مەعمەلەكانەوە كردووە كە بانگى كردووە قسەیانی لەگەڵكردوە هەروەها بۆ ئەومەبەستەیش لەگەڵ سەرپەرەشتیارى ئیدارەى گەرمیان قسەى كردووە و تا دواتر بیكاتە موڵكى خۆیانەوە ؟؟!!.
4- لە رێگاى كەسێكى نزیك خۆییەوە لەسەر بودجەى وەزارەتى پەروەردە لەسەر بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان قوتابخانە و داینگەى كۆمپانیاى رووناكى كرا لەبڕی تاهو وەرگیراوە؟؟!!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە