ڕونكردنەوەیەك لە كۆمپانیاى "هاما" وە, بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ریكلام

Wednesday, 31/10/2012, 12:00

1079 بینراوە



خاوەنی ڕاستەقینەی كلیپەكەی شوانەو میكایل كێیە؟!
بڵاوبوونەوەی ڕونكردنەوەیەك لە میدیاكاندا دەربارەی ئەوەی كلیپە نوێیەكەی هونەرمەندان شوانەو میكایل لە لایەن كۆمپانیای هاماوە نەكراوە ئێمەی توشی سەرسوڕمان كرد, بۆیە بە پێویستی دەزانین ڕونكردنەوەیەك بڵاو بكەینەوە دەربارەی خاوەنداری كلیپەكە.
ئێمە وەك كۆمپانیای هاما بڕیار فەتاح بە دروستكەری كێشەكە دەزانین,كە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئێمەو بێ شەرمانە كلیپەكەی داوەتە لایەنێكی تر, بەڵام ئەو بە فەرمی وێنەگری كۆمپانیای هامایە و گرێبەستی واژوو كراوی هەیە لامان,لە بڕگەیەكی گرێبەستەكەشدا هاتووە "ئەگەر لایەنی دووەم (بڕیار فەتاح) كاری كلیپی ئەنجامدا ئەوا دەبێت لۆگۆی هاما لە ناو كلیپەكەدا دابنێت, بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت".
بە پێی گرێبەستەكە كە بۆ ماوەی ساڵێك كراوە لە بەرواری (1/8/2012 بۆ 1/8/2013) , بڕیار فەتاح كارمەندی كۆمپانیای "هاما"یە, تا ئێستاش هیچ نامەیەكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئیدارەی كۆمپانیا نەكردووە, هەروەها بۆ ئەنجامدانی كاری كلیپەكەی هونەرمەندان (شوانەو میكایل) یش, بڕیار فەتاح كەرەستەی كۆمپانیای هامای بەكارهێناوە لە (پێداویستی وێنە گرتن و ئۆتۆمبێلی ناو كلیپەكەو كارمەندی كۆمپانیای هاما).
لەسەر ئەو بنەمایانەی سەرەوەش كۆمپانیای هاما ماوەی سێ مانگە لە پەیجی فەرمی خۆیدا ریكلام بۆ بڵاوبوونەوەی كلیپەكە دەكات, بە درێژایی ئەو سێ مانگەش هیچ كەس و لایەنێك نیگەرانی خۆی دەرنەبڕیوە, ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین لە ڕێگەی پارێزەرەكەمانەوە سكاڵای یاسایی لەسەر بڕیار فەتاح تۆمار بكەین.
ئێمە وەك كۆمپانیای هاما هیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ هونەرمەندانی خۆشەویست (شوانە و میكایل) دەخوازین و شانازی بە دەنگ و هونەرەكەیانەوە دەكەین.
لە كۆتاییدا دەڵێین :
كۆمپانیاى هاما بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ریكلام خاوەنی ناوی گەورەیە لە بواری ریكلامدا و 7 ساڵ ئەزموونی كاركردنی پرۆفیشناڵانەی هەیە, جوانترین و باشترین ریكلامەكانی سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكانیش هەمیشە كاری هاما بوون, هاما قوتابخانەی پێگەیاندنی ئەو كەسانەیە كە كار لە ریكلامدا دەكەن و بە شانازیشەوە دەڵێین ئێمە ناسراوین و پێویستمان بەوە نییە لە رێگەی كاری نا ئەخلاقییەوە خۆمان بناسێنین , یان خۆمان بكەینە خاوەنی كاری خەڵكی تر...
كۆمپانیاى هاما   بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ریكلام.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە