لە ميحوەرى خانەقين جەلەولاوە، رونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر شەرەکەی جەلەولا

Saturday, 26/07/2014, 12:00

2060 بینراوە


لەرۆژى ٢٣/٧/٢٠١٤ دواى نيوەرۆ هيزەكەمان واتا لیواى (١١٨)ى باڵەك گواستەوە بۆ ناو ناحيەى جەلەولا كە هيزەكە بريتى بوو لە ٢٠٠ فەرماندە و ئەفسەر و پيێشمەرگە،
لەبارەگاى فەوجى سىێ ليواى (٥)ى سەر بەوەزارەت چاوەروانى كاتژميێر سفرمان دەكرد ، تاوەكو سەعات 1 ى شەو ماینەوە دواى ئەوە هيزەكانمان جوڵاند بۆ دەورو و بەرى ناوچەى پارتى و نەخۆشخانەكان بەرەو ئيتيجاهى سەعديە بەپاناي يەك كيلۆمه‌تر بەرجادەو پشت جادە .
لە شەوى ٢٤/٧/٢٠١٤ كاتژميێر ٢:٣٠ شەو پەلامارى بنكەو بارەگاكانى (داعش)مان دا لەناحيەي جەلەولا بە پشتيوانى هيزى ٢ كە ليوا حسين مەنسور سەرپەرشتى دەكرد وە هەندى هێزی موتەفەريقە ، لەهەمان كاتدا بە پشتيوانى دەبابەو دۆشكەو ١٠٦ و راجيمە ،بۆ كاتژمێر ٨ بەيانى هەمان رۆژ ئاخير خالى نيوان سەعديە و جەلەولا پاك كرايەوە خۆشبەختانە دەسكەوتمان هەبوو وەك سەيارە و چەک و تەقەمەنى ، ئێمە لەو ناوچەیەدا ماينەوە لە ماوەى ئەم سەركەوتنەدا چوار بريندارمان هەبوو لەناوياندا كاك (خاليد حاجى عوسمان) كە فەرماندەى فەوجەكە بوو ،كورە شەهيديكى تريش بەناوى (شەمال احمد كەركوكى)قەسرێ یەکێک بوون لە بریندارەکان.
ناوەناوە دوژمن بە هاوەن و دۆشكە و قەناس و بيكەيسى تەقەيان لە ئێمە دەكرد
تا ئەو كاتە ورەى پێشمەرگە زۆر بەرز و خۆراگر بوو تا كاتژمێر ١١پێش نیوەرۆ لەم كاتە بەدواوە شەرەكە بەرە بەرە بەرەو قورسى رۆيشت ئێمه‌ وەكو ليواى (١١٨)ى باڵەك بەر جادە و پشت جادە لە دوو خانودا جێگير ببوين
لە كاتژمێر ١١:٣٠ فەرماندەيەكى ليواى ٦ى پیادەى سەر بەوەزارەت له‌م سنورەدا پەيوەندي پێوە كردم وتى زۆر وريابن هەندێك هيزى داعش بۆلاى ئێوە هاتن ، قسەكەى راست بوو ئه‌وە بوو لە سىێ لاوە پەلاماريان داين شەرەكە زۆر قورس بوو ، منيش پەيوەنديم بە محمود سەنگاويەوە كرد پێم ووت كاك حسين مەنسور ئاگادار بكەوە شوينەكەى خۆى بەجێنەهێلێت.
دواتر لەدەستە راستى خۆمان لەگوندى تبج كاك ليوا مەردان خۆي و ليواى كاك حاجى عوسمان جێگير ببون پشتيوانى ئێمەيان دەكرد و لەدوژمنيان ئەدا بە راجيمەو دۆشكا بۆئەوەى نەتوانن بێنە پێشەوە ، خۆشيان شاهيدى راستيەكەن . ئەوە بوو تا دەهات دوژمن نزيكتر دەبويەوە
دەمەوێت راستيەك بخەمە بەرچاوى پيشمەرگە قارەمانەكان و كەس و كارى شەهيدان و كەمئەندامانى سەنگەر و ئەو هيزانەى لە ناوچەى ميحوەرى خانەقين جەلەولا دان ئەم شوێنانەى سەركەوتنمان تيدا بەدەست هينا چۆن كەوتەوە دەستى دوژمن .

١- ليوا حسين مەنسور كە مەسئولى هيزى پشتيوانى ٢ وە ئەم هيزە بريتيە لە دەبابە و تۆپى گه‌ورەو راجيمە و ١٠٦ و دۆشكا و هاوەن، کاتژمێر ١٢:٣٠ ئاگادار كرامەوە لەلايەن جيگرى ليوا كاك رەسول قەندە كە تەنيا ئێمە ماوينەتەوەو ليوا حسين مەنسور پاشکشه‌ی کردوه‌ ئەم چەكانەشى لابووە كاتى هەڵاتن ٣ دەبابە و ٣ هەمەر و ٤ (١٠٦) و ٦ دۆشكاى سەر ميکزەمين و دەيان بيكەيسى و قەناس و زياتر لە 100 سەرباز

٢- لە كاتژمير ١:٣٠ شەرەكە زۆر قورس بوو بەردەوام بووين تاوەك و کاتژمیر ٢ دەيان لە دوژمنانمان كوشت لەكاتژمير ٢ هەوالى شەهيد بوونى كاكە عميد (سەرباز گراوى) و بريندار بوونى دوو پێشمەرگەى تريان بۆ هينام لەم كاتەشدا هيچ تەقەمەنيمان پێنەمابوو كە چەكەكانمان بريتى بوون لە بيكەيسى و قەناس و ئارپيجى و كلاشينكۆف
٣- ئيمە بۆيە شوينەكەمان بە جێ هيشت نە هيزمان بۆ هات و نە تەقەمەنيشمان بۆهات دواتر دڵنيا بووم كە نە هيز نە تەقەمەنيشمان بۆ نايەت منيش گيانى پێشمەرگەم بەلاوە گرينگتر بوو.

٤- بەو هيزەى مابويەوە دەمانتوانى تەنها شەهيد و بريندارەكانمان دەرباز بكەين و نەكەوینە بەر دەستى دووژمن.

٥- ئەو كاتەى شەهيدو و بريندارەكانمان گەياندەى نەخۆشخانەى جەلەولا كە ماوەى يەك كاتژمير بە پێ ريگامان بری بەردەوام دوژمن تەقەى لى دەكردين .

دواى ئەوە پەيوەنديم بە كاك محمود سەنگاوییەوە كرد كە لێپرسينەوەك بكرێت لەگەڵ من و حسين مەنسور دا بۆچی ئێمەى ئاگادار نەكردينەوە لە هەڵاتنەكەى. ئێمە وەك یەكەى ١١٨ ى باڵەك داواى ياسايي لە هيزەكانى (٧٠) لەسەر تۆمار دەكەين ماوەى دوو رۆژە چاوەروانى وەلامى كاك مەحمود سەنگاويم بەلام تاكو ئيستا وەلامى نەبووە بۆيە ئەم روونكردنەوە دەخەمە بەرچاوى هەموتان و سەركردايەتى يەكيتى نيشتيمانى كوردستان تاوەكو چيتر ئەم هەڵانە دوبارە نەبنەوە و كورى خەلك بەكوشتن نەچێت .

لەكۆتايدا هەزاران سلاو لە گيانى برا شەهيدەكانمان داواكارم خواى گەورە بە بەهەشتيان شاد بكات و بريندارەكانمان زوو چاك ببنەوە

ليوا سەلاح ديلمانى
يەكەى ١١٨ى باڵەک
26/7/2014

https://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە