بۆجارى دووەم بڕیارى كۆمەڵێ گۆڕانكارى لەپۆستەكانى هاتوچۆى سلێمانیدا بەهۆى دەستێوەردانى مەڵبەندەوە نیو كاتژمێر تەمەنى كرد ..

Tuesday, 20/09/2011, 12:00

865 بینراوە






وەك لاى هەمووان ئاشكرایە نزیكەى مانگێك لەمەوبەر بەفەرمانى بریكارى وەزارەتى ناوخۆ مامۆستا جەلال كریم عیسى موقەدەم سالار كە بەرپرسى بەشى یاساى وەزارەت بوو بەفەرمانێكى وەزارى كرایە بەرێوبەرى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ، ئەوەبوو كاتژمێر [10] سەرلەبەیانى پەیوەندیكرد بە پۆستەكەیەوە و بۆ كاتژمێر [12] ى نیوەڕۆى هەمان رۆژ و واتە پاش دوو كاتژمێر بەهۆى تەداخولى شەخسى هێرۆخانەوە و لەرێگاى دكتۆر بەرهەمەوە بریارەكە هەڵوەشێنرایەوە ، هەرچەندە ئەو ئەفسەرە پسپۆرى كارى هاتوچۆ بوو و دەرچووى كۆلێژى یاساش بوو بوو .
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 20/9/2009 بڕیارێكى كارگێڕى دەرچوو بۆ گۆڕانكارى لەهەندێ بەرپرسى بەشەكاندا ئەم بڕیار كەلەدەستپێكیدا ئاماژەكراوە بەپەیوەندى تەلەیفۆنى بە بریكارى وەزارەتى ناوخۆوە و وەرگرتنى رەزامەندى بریكار لەسەرى تەنها نیو كاتژمێر تەمەنى كرد و پاش تەداخولى مەڵبەند ئەمجارەش هەڵوەشێنرایەوە .
بەراستى هاتوچۆى سلێمانى بەهۆى ئەم بێسەروبەرەیى و تەكەتولبازییەوە تیایدا بۆتە گۆڕەپانى پەتپەتێن و گەمەیەكى چەپەڵ ، ئەمەش تەواو كارى كردۆتە سەر ئەداو لێهاتویى ئەفسەر و كارمەندەكان ، ئاخر جێى تیارامان و سەرچاوەى گەندەڵى و ناتەكنۆكراتى نیە كاتێ ئەفسەرێكى سەربازى كەپسپۆڕى هاوەن و راجیمە تەقاندنە و دوور یان نزیك پەیوەندى بەكارى پۆلیسگەرییەوە نیە بكرێتە بەرێوبەرى دەزگایەكى هەستیارى وەك هاتوچۆ !!؟؟ وەك لەریپۆرتاژەكەى پێشووى گۆڤارى لیڤیندا هاتبوو كەبەم لینكە دەتوانن لەپێگەى لیڤینپرێس بیخوێننەوە
 http://www.lvinpress.com
كاتێكیش پەیامنێرى گۆڤارى لیڤین ئەم راستییە تاڵە رووبەرووى موقەدەم عومەر ئەكاتەوە موقەدەم عومەر ئەڵێ : من شانازى ئەكەم بەوەى دەرچووى كۆلێژى سەربازیم ، ئێمەش ئەڵێن دەك درۆزن لەنێوان ئیچمە و تۆدا رووى بەبنى مەنجەڵى شوان بێت ، باشە ئێمە تەنها یەك پرسیارى زۆر سادە و ساكار ئاراستەى كاكە عومەر ئەكەین و ئەڵێین : باشە كاكى خۆمان وەك خۆت فەرمووتە ئەگەر هەر بە كێشى گەردێك شانازیت بكردایە بەوەى كە دەرچووى كۆلێژى سەربازیت ئەوا بۆخۆت وەك هاوڕێكانت سەربەرزانە و مەردانە و بەهەڵوێستانە ئارەقەى شەرم ئەیگرتیت كەرەمت ئەكرد و ئەگەڕایتەوە بۆ وەزارەتى پێشمەرگە و سەرۆكایەتى ئەركان و شێرگیرانە ئیستا بەرگریت لەسنوورەكانى ئەم هەرێمە دەكرد كە رۆژانە لەلایەن سوپاى تورك و عەجەمەوە بۆردمان ئەكرێت ، ئەوە ئەركى راستەقینەى تۆیە نەك تابلۆ فرۆشتنەوە و بازرگانیكردن پێوەى ، ئەوكاتیش بەڵكە ئەم میللەتە ستەمدیدەیە سوودێكى لە رەسەدى هاوەن و راجیمەكەت وەرئەگرت كەلە كۆلێژى سەربازى قەلاچوالان فێریان كردووى و لەتۆڵەى ئەو خێزانە ئاوارانە و ئەو كوڕ گەنج و منداڵە شەهیدانە تۆش بەهاوەن و راجیمەكەت چوار جەندرمە و دوو پاسدارى داگیركەرى ئەم هەرێمەت گۆڕبەگۆڕ ئەكرد !! ، بەڵام هەزار كەسەر و مەخابن ئەوە زۆرێك دوورە لەهەڵوێستى بەرێزتان چونكە ئێوە تازەكێ فێرى گەمەى ژمارەى تابلۆى سیانى و دووانى و چوارى بوون كەلەخاوەنى سەیارەیەكى دایۆى شەق و شڕەوە كردینى بەخاوەنى نیسان ئێكستراى 2011 كەنرخەكەى مووچەى شەش ساڵى رەبەقى ئێمەى ماندووە كە كۆلێژى پۆلیسمان بەهەلاكەت لەقەلاچووالان تەواوكرد و ئیستا دووانى وەك بەرێزتان تایبەتمەندێتێكەى ئێمەتان بەناهەق داگیركردووە و تەنانەت سەنعەتەكەشمانتان لەكەدار و سەقەت كردووە ، كەسێكیش رۆژێ لەرۆژان بەمولازمى پاسەوان و باخەوانى باخەكەى وەزیرى ناوخۆى پێشوو بوبێت لەرێگاى راپەڕین هەرئەمەى لێ چاوەڕێ ئەكرێت و خوا خراپتریش نەدات .
لەگەڵ رێزماندا ...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە