پڕۆژەكەى مەكتەبى ڕێكخستن زۆرینەى كادیرانى نیگەران كرد

Monday, 11/10/2010, 12:00

1428 بینراوە



دوواى ئەوەى (پارتى)دەستى كردبەخانەنشین كردنى كادیرەكانى حیزبى ولەدایكبوى ساڵى1945تاكولەدایكبوى ساڵى1970نیگەرانیەكى زۆرلەناوكادیرانى یەكێتى سەرى هەڵداوڕۆژلەدوواى ڕۆژتەشەنەى دەكردووتاكوواى لێهات كادیران لەڕووى بەرپرسەباڵاكانى یەكێتى بەئاشكراوبێ پەردەڕەخنەكانیان ئاڕاستەى بەرپرسەكانى سەروودەكرد.لەكۆبونەوەیەكى سەرجەم كادیرانى مەڵبەندى هەولێرلەگەڵ دكتۆربەرهەم ڕەخنەى زۆرئاڕاستەى دكتۆربەرهەم كرا.لەم ماوەى ڕابردووعیمادئەحمەدبەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن ئەویش كۆبونەوەیەكى بەستافى مەڵبەندى هەولێركردووباسى گوزەرانى كادیرانى كردوباسى ماندووبونى كادیرانى كرددوواى كۆمەلێك پرسیارى ئاراستەكرادەربارەى خانەنشین كردنى كادیرعیمادلەوەڵام داگوتى ئێمەلەگەڵ مام جەلال قسەمان كردووەكەكادیرەكانى خۆمان خانەنشین بكەین وەك پارتى چۆنى كردووەبەم شێوەیەئێمەش دەیكەین .بەڵام قسەكانى دكتۆربەرهەم وعیمادئەحمەدلەبەرامبەرخانەنشین كردنى كادیران لەڕاستیەوەدووربون .دوواى مشتومڕێكى زۆرلەلیژنەى باڵاى مەكتەبى ڕێكخستن لەئەنجامدالەسەرئەم پرۆژەیەڕێككەوتون كەلەدایكبوى ساڵى 1945تاكولەدایكبوى ساڵى1965خانەنشین بكەن .ڕۆژى 10/10/2010 ئەم پڕۆژەیەبۆمەكتەبى ڕێكخستن ناردرا.هەرهەمان ڕۆژیش بۆمەڵبەندەكان ناردرا.دوواى بڵاوبونەوەى ئەم پڕۆژەیەسەرجەم ئەم كادیرانەى نیگەران كردكەلەدایكبوى ساڵى 1966تاكولەدایكبوى ساڵى1970ن .ئەم (5) موالیدەى كەوابەرخانەنشین نەكەوتون ئەگەرى زۆرى هەیەڕیزەكانى یەكێتى جێبهێلن لەبەرئەوەى هیچ حسابێك بۆماندووبونیان نەكرا.كەواپاتى تاكولەدایكبوى ساڵى 1970ى خانەنشین كردووڕێزى لەخەباتوماندووبونیان گرت .بەڵام لەناویەكێتى هیچ حسابێكیان بۆئەم (5)موالیدەنەكرد.ئەم بڕیارەلەدەستەى باڵاى مەكتەب ڕێكخستن دەرچوەئەوانەى ئەم بڕیارەیان داوەسەرجەمیان خانەنشین كراینەبەپلەى زۆرباش .وەسەرجەم ئەندامانى مەكتەبى سیاسى وسەركردایەتى بەپلەى زۆرباش خانەنشین كراینەوباشترین نەسریەشیان هەیەمانگانەبۆیەهیچ حسابێك بۆكادیرناكەنو وەك كرێكارێكى كۆمپانیاسەیرى كادیردەكەن .ئەمەبووپڕۆژەكەى مەكتەبى ڕێكخستن كەدڵنیاین بەزەرەرى یەكێتى تەواودەبێت .لەبەرئەوەى بەشى هەرەزۆرى كادیرانى یەكێتى لەم(5) موالیدەپێكهاتووەكەلەسەرووئاماژەمان پێكرد.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە