من بام لەجێی دکتۆر مەحمود وازم لەئەندام پەرلەمانیی عێراق ئەهێنا

Thursday, 03/03/2011, 12:00

1411 بینراوە


دوو دەورەی ئەنجومەنی بەناو نیشتمانی بەغدا جەنابی کاک دکتۆر موچەیەکی چەوری بۆ هەڵکەوتوە،جگە لە موچەی تایبەتی کە لە لایەن هەریەکە لە تاڵەبانی وبەرزانی یەوە مانگانە وەری دەگرێت!!

کورەکانی هێناوەتەوە بۆ کوردوستان بەناوی تەکنۆلۆژیای سەردەم و کارتی زانیاری بۆ فەرمان بەران کۆمپانیایەکی وەهمیان داناوە کە بوجەیەکی خەیالی وەر دەگرن،جەنابی دکتۆر بەرهەمت چی بوو ئەم دوو خولەی پەرلەمان لە بەغدا بۆ کورد؟

چەند جار باسی کێشەی گەنجانت کرد نەک بۆ گەنجانی کورد بە تەنها بۆ گەنجانی عێراقیش؟

چەند جار باسی بێکاریت کرد،کە هەموو عێراق ئەناڵێنن بە دەستی یەوە؟

چەند جار پڕۆژەی خزمەتگوزاری و چاکسازیت ڕەوانەی پەرلەمانی کوردوستان کرد؟

چەند جار باسی نارەزایی خەلکت کرد لای تاڵەبانی و بەرزانی؟

باسی هەژاری خەڵک؟

گەندەڵی؟

نا یەکسانی؟

هیچ نەبێت جارێک سەردانی خێزانی ئەو هەڤاڵانەی خۆشت نەکرد کە لە شاخ هاوسەنگەرو هاوبیرت بوون وشەهید بوون ئەوان تۆش ئەمڕۆ لە تەڕ دەخۆیت ولە وشک دەنویت!!

پرسیتەوە لە ماڵە شەهیدێک بزانی ژیان و گوزەرانیان چۆن بەسەر دەبەن بەبێ نازی باوکیان یان کورەکانیان؟

یان لە گوزەران و موچەی خەیاڵی خۆتەوە دەروانیتە

خەڵک و وادەزانی ژیانی ئەوانیش وەک خۆتە!

مەسەلەیەک هەیە دەڵی تێر ئاگای لە برسی نی یە.

ئێستەش بۆ موزایدە کردن دەچیتە بەر دەرکی سەرا

ئەتەوێت پاکانە بۆ خۆت بکەیت کە تۆ بەشدار نیت لەو قەیرانی گەندەڵی یەی کوردوستان!

کەچی گوێشیان لێ نەگرتیت و دەریان کردیت!

وەڵڵا منیش بم لە جێی تۆ واز ئەهێنم لە پەرلەمان بەغدا کە هیچی بۆ گەلەکەم بەرهەم نە هێناوە!



خوێنەرێک

شارەزوور.

3-ئازاری 2011.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە