جەلالی و مەلاییەکان لە بەرامبەر بزوتنەوەی گۆران و نەوشێروان مستەفا ئایندەتان نیە

Sunday, 03/07/2011, 12:00

1565 بینراوە


ڕۆژ لە داوی ڕۆژ، تا دێت زیاتر لایەنە شاراوەکانی ماهیەتی پووچ و ناشەریفانەی دیکتاتۆرەکان، لەلایەک، وە لایەنی گەش و بەرەوپێشەوە چوونی کۆمەڵانی خەڵکی کەرامەت پێشێلکراو بۆ ئازادی، لە لایەکەی تر، لە بەهاری عەرەبیدا وە دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت. لە وانە بۆ نموونە: ئاستی ڕۆشنبیری فکرو سیاسەتی حزب و سەرکردەو دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکان. ئەو شۆڕشانە سەلماندیان، کە ئەو سەرکردەو حزب و دەستەڵاتە دیکتاتۆرانە، لە هەوێنی ناڕۆشنبیری و دواکەوتوویی کۆمەڵانی خەڵک و، لە ناو مناڵدانی بێ ئاگایی کۆمەڵگادا خولقاون و هاتوون سواری کورسی دەستەڵات بووینە، نەوەک لە زیرەکی و ڕۆشنبیری و لێهاتوویی و لێزانینی خۆیاندا! ڕاستیەکی تر، لە ناڕۆشنبیری دیکتاتۆرەکان ئەوەیە، کە پێیانوایە کورسی دەستەڵات، مافێکی ڕەواو تایبەتە بەخۆیان و ئەو کورسیە، تەنها بۆ ئەوەشە کە سواری بن، نەوەک بۆ لەسەر دانیشتن و دەستاودەستپێکردن بێت. هەر بۆیەشە لە سەرەتاوە، بە ئەقڵیەت و بیرکردنەوەی هەتا هەتایە، یەکسەرە سواری کورسیەکان بووینە. بە بێ ئەوەی بیریان لەوەشکردبێتەوە، کە ڕۆژگارێکی وەکوو ئەمڕۆش دادێ و شەقی جەماوەری کۆمەڵانی خەڵکی بەرەی گەل، بەهەلەکە سەما پێکردن پێیان، ڕاپێچی بەردەم دادگای گەلیاندەکات. ئەو سەرکردەو دەستەڵاتە دیکتاتۆرانەی کە تا ئێستا لەم شۆڕشانەدا ڕوخاون، وە ئەوانەی کە لە ڕێگای ڕوخان و لە ناو چوونیش بەڕێوەن، بە تەواوەتی پەردەی بێ ئابڕوانەیان، لە سەر ئاستی نزمی بیرکردنەوە فکرو سیاسەتی نامرۆڤانەو بێ رەوشتانەی خۆیان هەڵماڵی. تەواو ئاشکرا بوون، کە بەهیچ شێوەیەک چاکسازی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، نە بەئارەزو مەندانە، وە نە بەگفتوگۆش لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن، لە مێشک و بیرکردنەوەیاندا نیە. بە شێوەیەک خۆیاندەرخست، بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکان، کە بێجگە لە درۆ شتێکی تریان پێ نیە بۆیان. مەحاڵیشە جارێکی تر هەرگیز ناتوانن، لە ژێر هیچ باس و ناوو نیشانێک، ئابڕوە تکاوەکەیان داپۆشنەوە. لە پێناو مانەوەشیان وەکوو حوکمڕان و نەهاتنە خوارەوەیان، لە سواری کورسی دەستەڵات، ئامادەن بۆ کردنی هەموو کارێکی دەست بۆ نەبردراو لە مرۆڤایەتیدا، ئامادەن لەم پێناوەدا بوون بە "سۆزانیش" قبوڵبکەن. هەروەکوو قەزافی و عەلی عەبدوڵا ساڵح و بەشار ئەسەد، کە لەبەردەم ڕق و توڕەیی جەماوەری ڕاپەڕیوی گەلانی خۆیاندا، کاریان گەیشتۆتە ئاستێک، ناتوانن کەمێک بە ڕوو زەردیش، وەکوو مرۆڤێکی تۆزێک بەکەرامەت لێیدەربچن. جەلالیەت و مەلاییەتی بۆگەن و بێزەوەریش، دوو ئەڵقەی ژەنگاوی و خۆرکە هەڵهێناوو دانەبڕاوی زنجیرەی دیکتاتۆریەتن. ئەوانەش زادەو بەروبوومی هەڵقوڵاوی بێ ئاگایی و ناڕۆشنبیری کۆمەڵگای کوردین. ئەوانەش دیکتاتۆرە هاوڕەگەزەکانیان ئاسا، هەر لە سەرەتاوە یەکسەرە سواری کورسی حزب و دەستەڵات بووینە، وە ئامادەن لە پێناوی مانەوەو نەهاتنە خوارەوەیان لە سواری کورسیەکانی دەستەڵات، قبوڵکردنی بوون بە هەرهەموو شتێک بکەن. جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی درۆزن و تاڵانچی، ئێوە بە کردەوە خۆتان یەکلاییکردۆتەوە، لەوەی بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین لە سواری کورسی دەستەڵات بێنە خوارە. وە تا ئێستاش لە درۆ زیاتر بترازێت، بچوکترین هەنگاوی چاکسازی جدیانە و بە کردەوەتان هەڵنەهێناوە بۆ سادەترین بوار نە لە دەستەڵات و نە لە کۆمەڵگاش. مەبەستی دانوسانیشتان هەرلە دەستپێکەوە لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن، بۆ گفتۆکردن، تەنها دانیشتن بوو لەسەر"مێزێکی مردوو، بۆگفتوگۆیەکی نەزۆک"، بۆ بەدەستهێنانی کات و لە چاڵنانی ئۆپۆزسیۆن. جەلالی مەلایی دڵنیابن بە سیاسەتی درۆکردن و گفتوگۆ، ناتوانن بەسەر نەوشێروان مستەفا سەرکەون، لە بەر ئەوەی هیچ کەسێک وەکوو نەوشیروان مستەفا، ئێوەی بە باشی نەناسیوە، نەوەک هەر لە ڕووی سایکۆلۆژیتانەوە دەتاناسێت و دەزانێت چۆن بیردەکەنەوە، بەڵکو لە ڕووی فسیۆلۆجیشەوە باش دەتانناسێت و دەشزانێت هەر یەکەی چەند(موو بە ..... وەیە) وە دەبێت ئەوەش بزانن، کات وەکوو شمشێر وایە، بە هەردوو لایەکەی وەکوو یەک دەیبڕێت. ئەگەر جارێک کات لە بەرژەوەندی ئێوەدابێت، ئەوا بە دەیان و سەدان جار لە بەرژەوەندی نەوشێروان مستەفا و بزوتنەوەی گٶڕاندایە. جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کورتە بنە، حەماقەتی بیرکردنەوە و سیاسی ئێوە لەوە دایە، کە پێتانوایە بە دورخستنەوەو بچووکردنەوەی نەوشێروان، کۆتایی بە ناڕەزایەکانی جەماوەر دێنن. بە بێ ئەوەی لەمە گەیشتبن، کە ئەمڕۆ لە کوردستان هەر هەموو خەڵکی توڕەو ناڕازی لە ئێوە، بە شێوەیەکی ڕاستەو خۆ، یان ناڕاستەخۆ بووە بە نەوشێروان مستەفا، وە نەوشێروانیش، بۆتە هەر هەموو بەرەی گەل، لە خەڵکانی توڕەو ناڕازی دژ بە ئێوە. گرەوکردنیشتان لە سەر بە دەستهێنانی کات، تەنها زیاتری قوڵکردن و فراوانکردنی دۆزەخی جەماوەرە لە خۆتان. دەبێت دان بەوەش دابنێن، کە مەحاڵە بتوانن نەوشێروان مستەفاو بزوتنەوەی گۆڕان، وەکوو بەناو، ئەو سەرکردەو حزبە بچووکانە، پەل و پۆ بکەن و بیانکەن بە چاش و خۆفرۆش بە خۆتان. ئەوسیاسەتەو ئەقڵیەتیە دیکتاتۆرانەی ئێوەش، لە بەرامبەر دیموکراسیەت و بوونی حزبی بە هێزو جیا لە بازنەی بەرژەوەندی خۆتان. سەرچاوەکەی ستراتیژیەتی ئەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستانە بە سەر ئێوەدا. هەروەک چۆن داگیرکەرانی کوردستان، هیچ کاتێک ڕێگەیانەداوە هیچ حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی لە کوردستان، بە بڕیاری سەر بەخۆو ئازادانەی سەد دەر سەدی کوردی جیا لە بڕیاری ئەوان دروست بووبێت، وە ئەگەر دروستیش بووبێت، لە کۆتایی خستویانەتەوە ناو بازنەی سیاسەتی خۆیان. جەلالی مەلاییەکان، میژووی ڕابردوی ئێوەش لە کورد کوژی و خیانەت و جاشایەتی و خزمەتکردنی بەردەوامی ئەجێندای داگیرکەران لە کوردستان، تا ئەمڕۆکەش، وە تا کوردیش ماوە بەڵگەو شایەدە. ئێوە لەوەتای هەن هەردەم، وەکوو دوو دیکتاتۆر ستراتیژیانە، ڕێگریتانکردوە لە دروستبوونی، هەر حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی جیا لە فکرو بیرکردنەوەی جەلالیەت و مەلاییەت. خۆ ئەگەر حزبێک دروستیش بووبێت، ئەوا بە زۆر واتانلێکردوە، یان لەناو جەلالیەت، یان لە ناو مەلاییەت کۆتایی هاتووە. جەلال تاڵەبانی تۆ هەر لە دەستپێکەوە، خۆت وەکوو خەباتگێڕێکی چەپ و دیموکراتخوازو پێشەکەوتوخوازی شۆڕشگێر، بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ناساند. بەڵام بەکردەوە بنەماڵە دزو بێرەوشت و تاڵانچیەکەی مەلامستەفا بارزانی بەزیوو هەڵاتوو، ئەوەندەی تۆ خزمەتت بە بەرژەوەندیەکان و سیاسەتیانکردوە، ئەوان نیو هێندەی تۆ خزمەتیان بە خۆیاننەکردوە. جەلال تاڵەبانی لەوەتای هەیت، پاسەوانی دڵسۆزو بەوەفای ستراتیژیەتی بنەماڵە بارزانی بوویت، هیچ کارێکت نەکردوە، کە زەرەری بۆ بەرژەوەندی ئەوان تیا بووبێت، بە سەدان و هەزاران کەسی شۆڕشگێڕو پێشکەوتنخوازی دژ بە بنەماڵەی خێڵەکی بارزانیت، بە زۆری زۆردار کردۆتە جاشی دڵسۆزو ملکەچی ئەبەدی ئەو بنەماڵە بێ نەزاکەتەی بارزانی. هەربۆ بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی، لە سەرەتاوە کەوتیتە بنکۆڵکردنی یەکیەتی نیشتمانی و تەفرو توناکردنی، تا گەیاندت بەم یەکیەتیە نیشتمانیە عەنتیکەیەی ئەمڕۆو کردت بە خزمەتکارێکی دیوەخانی بنەماڵەی بارزانی. بۆ ئەوەشیان سەرشۆڕی ستراتیژیتان بۆ بنەماڵەی بارزانی، نەوەک "ئیتیفاق" بەڵگەیە. دوای ئەمانە چوار حزبەکە بە پیلانگێڕی لەگەڵ بنەماڵە بارزانی، بەم وەزعەی ئەمڕۆت گەیاندن. ئاکامەکەی ئەو پیلانگێڕیەشت ڕێک وەک ئەوەی ویستت بە خزمەت و بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی باوانت تەواو بوو. ئەو حزبە کارتۆنییەی کە داتانتاشی بەناو، حزبی زەحمەتکێشان، لە حزبی زەحمەتکێشانی قادرعەزیز، ئەوەتا لە هەولێر ئەوان بوونەتە پاسەوانی کلک تەقێن و جاشی گوێڕایەڵی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی. ئەوەشتان بە قادرعەزیز کرد تەنها لەبەر ئەوەبوو، جارو بارێک، قسەی دەکرد بەدڵی ئێوە نەبوو. جا ئیستا ئەوەی بۆ قادر عەزیز ماوەتەوە،کە زۆر جاری تریش وتوومە دوو ڕێگایەو سێیەمینیانی نیە بە هیچ جۆرێک. قادر عەزیز، ڕیگای یەکەم: ئەوەیە گەر بەڕاستی دەتەوێت، ئەوەندەی تەمەنت ماوە خزمەتێک بکەیت بە کۆمەڵگای کوردی ودەستهەڵگریت، لەو بەرژەوەندیانەی کە لە ئاکامی سیاسەتی گەندەڵی بەدەستهێناوەو بیگەڕێنیتەوە بۆ میللەت. ئەوا بەتەواوی و یەکجارەکی بێ ئەملاو ئیملا، دەبێت خۆت یەکلاییکەیتەوە، لە هاتنە بەرەی گەل و بوون بە ئۆپۆزسیۆن و، ڕاگەیاندنی لە بەردەم کەناڵە تی ڤیە بیانیەکان، بەر لە کەناڵە کوردیەکان. ئاشکراشە کە سیاسەتی گەندەڵی لە کوردستان، وەک جگەرە کێشان بووە بە ئیدمان، پیاوی جگەرەکێشیش هەردەم لاکێشی مشەخۆری بەدەورەوەیە، ئەو لاکێشانەش، کاریگەری و ڕەوشتی خراپی خۆیان، لە سەر جگەرە کێشەکە دادەنێن. جا قادر عەزیز تۆ بۆ سەرکەوتن و پەرێزپاککردنەوەی خۆت، لە بەرامبەر میللەت، بەر لە هەموو شتێک لاکێشەکان، چ ئەوانەی دەوروبەرت لە ناو حزبەکەت، وە چ ئەوانەی دەرەوەی حزبەکەت، تەرکدە، دڵنیابە، ئەکات بەئاسانی دەتوانی جگەرەکێشانەکەت تەرک بدەیت. دووەم: گەر ناتوانیت، دەست لەم سیاسەتەو ئەو وەزعەی ئێستات هەڵبگریت و، بەردەوامیش ملکەچی سوکایەتی پێکردنەکانی جەلال تاڵەبانی مەسعود بارزانی دزو تاڵانچی بیت، ئەوا ئاڵاسپیەکەیان بۆ بەرزکەوەو لێیدانیشە لە ناو دەستەڵات، ئەوکات بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیشت، دەپارێزرێت و بگرە فراوانتریش دەبێت. جەلال تاڵەبانی، حەمەی حاجی مەحمود، لە دژی ئۆپۆزسیۆن و نەوشێروان مستەفا، پاش ئەوەی تۆ و مەسعود بارزانی، نەتانوانی بیبەنەوە بەرەکەی خۆتان،" ئیتلاعاتی ئێران" ئەوەی بۆ کردن و، هاتن وەکوو مەلایەکی مارە بڕ بە "زەواجی موتعە" حەمەی حاجی مەحمودیان لە بنەماڵەی بارزانی و مەسعود بارزانی مارەکرد. مارەیی و پێشینەکەی حەمەی حاجی مەحمودیش، لە لایەن بنەماڵەو مەسعود بارزانی، ئەو کۆنگرەی دوایی حزبی سۆسیالیست بوو، کە لە هەولێر بۆیانبەست، لەگەڵ مەسروفاتەکەیی و چەند دەفتەرێک دۆلار بوو. پاشینیەکەی مارەییەکەشی، ئێستا خەڵکانێکی زۆر زۆری نا موستەحەق بۆ حەمەی حاجی مەحمود، لەسەر حیسابی دزی و تاڵانی ئەم میللەتە بۆ خانە نشین دەکەن. حزبی شوعیش، ئەوا هەر هیچ، ئەوانیش، جاشایەتی و نۆکەرایەتیکردن بۆ بنەماڵەی خێڵەکی بارزانی، خۆڕسک لە ناو "جیناتەکانیاندایە". جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی درۆزن، دڵنیابن، نەوەک هەر ئەو حزبە پڕوپووچانەی، کە ئێستا کردوتانن بە جاشی خۆتان، ئەگەر بە دەیان و سەدانی تریشی لەم جۆرە حزبانەتان هەبێت، لە بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشێروان مستەفا، بە دەردەکەتان ناخوات. ئێوەیەک کە خۆتان هیجتان بۆخۆتان پێنەکرێت،ئەمانە چیان پێدەکرێ بۆ ئێوە؟ جەلالی و مەلاییەکان، تاکە فرسەت و ڕێگاو تاکە شانستان، بۆ سەرکەوتن بەسەر نەوشێروان، هەر ئەو فێلەیە، کە لەبابەتێکی پێشووم بەڵێنم پێتاندابوو کە فێرتانی بکەم ئەویش ئەوەیە: هەنگاوی یەکەم دەبێت ئێوە بەتەواوی ببن بە " نەوشێروانی". هەنگاوی دووەمیش: بە " نەوشێروانیەت" ململانێی دیموکراسیانەی نەوشێروان مستەفا بکەن. لە وەش زیاتر هیچ ڕیگایەکی ترتان نیە. جێ بەجێکردنی ئەو فێڵەش زۆر ئاسانە، چونکە هەروەک خۆتان ئیدعای پێوە دەکەن و دەڵێن زۆرینەی خەڵک لەگەڵ ئێوەدایە. مەسعود بارزانی قەزەمە درۆزنەکە، ئەگەر تۆش ڕاستدەکەیت و لە مەلا مستەفا بارزانی باوکت درۆزن و فشەکەرترنیت، لەوەی کە لە هەموو هەڵسان و دانیشتنێکدا، بەگەڕانەوە بۆ" شەرعیەتی میللەت" گەفوگوڕ دەکەیت و ، بە نیسبەی لە سەدا حەفتایەکەت دەخوڕیت، فەرموون ئەوە تۆپەکە لای ئێوەو لە گۆرەپانی ئێوەدایە، بابزانین چ یاریچیەکن؟ پاشان مەسعود بارزانی کۆلەوار، گەر ئێستا من بم لە جیاتی تۆ، وەزعی سیاسیشم بەوشێوەیەبێت کە باسیدەکەیت، ئەزانی چیمدەکرد؟ گوێبگرە، کە نەوشێروان داوی پێکهێنانی لیژنەیەکی نوێی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات، پێیدەڵێم: فەرموو خۆت چۆنت پێباشە وای دابمەزرێنە. گەر داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتێک و پەڕلەمانێک دەکات، دەڵێم فەرموو لە جیاتیان دوو پەڕلەمان و دوو حکومەتت بۆ هەڵدەوەشێنم. مەسعودی قەزەم من بم لە جیاتی هەر بە کراس و بێجامە، لە بەرامبەر نەوشێروان مستەفا دادەبەزمە گۆڕەپانی هەڵبژاردن و چوونە سەر سندوقی دەنگدان، کەمن لەسەدا حەفتای ڕاستم هەبێت، منەتی کەس نازانم لە ململانێی دیموکراسی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە