كاك سەرۆ میللەت دزو بێ شەهامەتە یان ئنگۆ

Saturday, 14/03/2009, 12:00

1371 بینراوە


هەردوو بنەماڵەى (پارە ـ زانى) و (تاڵەبانى) لەسایەى گێلى و بێدەنگى میللەتى نەفام دوو چەند میلمێكیان ماوە بگەنە هەرە ملیاردەكانى جیهان ، قەیرانەكە لەوەدایە ڕۆژانە دەبیستین و دەخوێنینەوە چۆن سامان و داهاتى میللەتى ڕەش و ڕووتى گەرمیان و بادینان و لادێ سووتاوەكانى كوردستان بەرەو بانكەكانى ئەوروپا دەگوێزنەوە چونكە زۆر باش دڵنیان لەوەى ئەم بێ دەنگیە تاسەر بەردەوام نابێت و (چاوچیسكۆ) ئاسا بەنەعل و ناوكەفى پێڵاوان لەدەسەڵات دەهێنرێنە خوارەوە ، بۆیە بەم زووییە پارەكانیان بە چەندین ژمارە حسابى بانكى جیاواز لە نەمساو ئیتالیاو بەریتانیا قایم دەكەن ، میللەتى كورد هێندە نەنكى و نەگبەتى قبولأ نەكردوە بۆیە ئەم دووبنەماڵەیە چانسیان لەوەدایە میللەتێكى داماو بێدەنگیان لەژێر دەستدایە چیان لەگەڵا بكەن و چیان پێ بووترێت قبوڵى دەكەن وەك چۆن كاكە سەرۆ (گا)در ى ماستاوچى و توتیە ناوكە خورماخۆرەكەى بنەماڵەى (پارەـ زانى) پێى نەوتین میللەت وەكو سەگ وایە نانى بدەیتێ لێت ناوەڕێ ، گوندنشینەكانیشى بە بێ شەهامەت ناوزەد كرد، من بە كاك سەرۆ و ئاغاكانى كاك سەرۆى دەرێم : قەیدى چیە با گوندنشینەكان هاوینى بێ كارەباو بێ پارك و بێ مەلەوانگەو بێ سپلێت بەڕێ بكەن و گوند ئاوەدان بكەنەوەو حزبەدەسەڵاتدارەكەى كاك سەرۆش فشەى پێوە بكات كە گوندەكانى كوردستان ئاوەدانن(كەرەكە مەمرە بەهارە)كاك سەرۆ مەبدە ْ گۆڕین لەسەر لاكێكى لەڕو لاواز بۆ سەر لاكێكى قەڵەو چەور كوە ؟

دیارە ئەتۆ خاوەن ئەزموونیت لەو بوارەیدا و حەتمى بڕوانامەت لە (لاكشوناسی) دا هەیە، خۆت و حزبە بێزراوەكەت چاك دەزانن لە بێكەسیە تۆ كراوى بە بەرپرسى مەكتەبى ڕاگەیاندن چونكە لە بەردو داران درۆیان دەتاشى و درۆتاشێكى كارامەیت و وەكو (بەربەشاتر) یش بەیناو بەین دەبیتە عەسابەو هێندەى پێناچێ دەبیتەوە بەو مەڕەى كە پێشتر لەپێستى مەڕێ دابووە ..

من نەم دەویست لەسەر جەنابتان هێندە بنووسم بەڵام قسە(هەڵیچ و پەڵیچ) ەكانى جەنابت كە بەرامبەر گوندنشینەكان كردت زوو زوو وەیادم دەخەنەوە كەزۆر لەوە موستەحەق تریت .. من هیواخوازم وەك خەلیفەى لاى شێخەكەت لێنەیەت (دەڵێن جارێكیان خەلیفەیەك بانگەشەى ئەوەى دەكرد كە شێخى دیوە فڕِیوە، زۆر لە خەلیفەو خەڵكانى دیكە پێیان ووت خەلیفە پیاوى باش بە ئەو بانگەشانە بۆ خەلیفە مەكە، ئەو لەسەر قسەى خۆى سوور بوو تا هەواڵەكەیان بردە لاى شێخ شێخیش ووتى نەخێر شتى وەها لەو جۆرە ڕووى نەدایە، هاتنەوە بۆ لاى خەلیفەو پێیان ووت كە شێخ دەڵێت من نەفڕیوم، ئەویش ووتى نەخێر هەر فڕیوە و شێخ سەرى لەبەردى داوە و ئەمن ڕاستى دەڵێم .)

كاك سەرۆ باى باى تا حەلقەیەكى دى بەرناكەمان هیوادارین نەبیتە خەلیفە....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە