(گۆڕان)خوازان، ئایا چەندین ساڵە بۆ قسەتان لەسەر بودجە نەكردووە؟

Tuesday, 23/02/2010, 12:00

1113 بینراوە


ماوەەى چەندین ساڵە پارتى دیموكرات ویەكێتى نیشتیمانى بە ئیتفاقێكى ستراتیجى هەردوولا موڵك وسامانى ئەم میللەتەیان خواردووەو دابەشیانكردووەو ماوەى چەند ساڵێكە پڕۆسەى بودجە دەهێنرێتە پەرلەمان بۆ قسەكردن لەسەرىو بەردەوام هەر دوو لیستى پارتىو یەكێتى بەكۆى دەنگ بودجەیان پەسەند كردووە لەوانەش ئەو (گۆڕان)خوازانەى كە ئێستا دەڵێن گەندەڵى هەیەو پارەخواردن هەیەو موڵك شاردنەوە هەیە لەو پەرلەمانتارانەش كە هەبوونو بەشداربوون لەو پەسەندكردنانەدا (كوێستان موحەممەد) سەرۆكى لیستى گۆڕانو عوسمانى بانى مارانى، ئایا ئەم گۆڕانخوازانە دەبێت ئیستا ویژدانیان جووڵا بێت یان ململانێى سیاسى نێوخۆ وادەكات ئێستاو پاش 18 سال گەندەڵى و پارەخواردن بخەنە ڕوو.
ئەمە پرسیارێكەو پێویستە بكرێت كە بێگۆمان یارییەكى زۆر قێزەونەو كارەساتێكى گەورەیە كە سەركردەكانى كورد بەو شێوەیە یارى بە ویژدان وعەقلى هاوڵاتى كورد دەكەن، چونكە ئەوەى پارەخۆر وگەندەڵ و بەشداربووبێت لە بەفیڕۆدانى ماڵى گشتى خەڵكى ئێستا ناتوانیت ببێتە پاسەوانو پارێزەرى سەروەتو سامانى خەڵك .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە