له كچی سه رۆكه وه نامه یه ك بۆ عاشقه كه م

Tuesday, 25/05/2010, 12:00

4899 بینراوە


قورگم پره له گریان ، ناتوانم بپرسم له كوێوه منت بینی و له كه یه وه عاشقی منیت..؟ره نگه ئه و پرسیاره له گه ل خۆم ببه مه ژێر گل، به و هیوایه م كه له وێ له خۆتی بكه م
تاقانه هیواكه م تۆ ده رۆیت و منیش له ناو ئه م ده ڵه گورگانه دا به جێده هێلیت؟لێم ببوره كه ناتوانم به رگریشت لێبكه م
ئه وژنانه ی كه به ده سته خوشكی كچی سه رۆك ناسراون،ئێستا زوو زوو دێنه ئێره
.له رۆژی مردنی تۆوه پۆشاكی سور و په مه یی به دیاری بۆ من دێنن
ئه وانه ژن و خوشك و كچی پیاوه ده سه ڵاتداره كانی وڵات وخزمه تكاره كانی
به رزانین، لێتناشارماوه كه هه ندێكیان بێخورمه تیشت پێوه ده كه ن، لێمببوره كه ناتوانم به رگریشت لێبكه م. كێ هه یه بێ له كورد ئه مه بچێت به مێشكیدا؟كچی سه رۆك نه توانێ به رگری له خۆشه ویسته جوانه مه رگه كه ی بكات، چونكه كچی
سه رۆكه !! به ڵام وادیاره له م كوردستانه جامانه سوره دا ده بێت وابێت
هه تاكو ئێستا من نازانم كاری ئه م ژنانه چیه ، ئه وه نده هه یه كه هه میشه دێن و هه موو هه فته یه ك زێڕی تازه یان پێوه یه و دێنه كۆشك به ناوی سه ردانی من و پێكه نین و چاو چاوێن له گه ڵ ئه فسه ر و پێشمه رگه جوانكیله كانی ئێره دا
به ڵێ كۆشكی سه رۆك هه ر له ده ره وه ئاوا ناشرینه، ئه گین هه ندێ جار جێ ژوانیشه! عاشقبوون هه ر بۆ ڤینۆسه بێ قۆڵ كه ی كه ی كچی سه رۆك قه ده غه
یه چونكه ئه و شه ره فی خێزانێكه كه له باتی دڵیان سه ریان یان سوره
له تۆ ده پرسم ئه رێ كورد هه موی وان؟
گوڵه جوانه كه م بۆ وا دوور ڕۆشتیت ؟ بچویتایه بۆ سوله یمانی، ئێران، باغداد یان ناو په كه كه، هه رچه ند ئه و كاته هاتنم ره نگه كه مێ سه ختتریش بوایه وه ك له ئێستا
خوێنشیرینه كه ی كچی سه رۆك، كه نووسینه كه تم خوێنده وه ڕه نگم سوربوو و زه رده خه نه هه موگیانی گرتم، ووتم ئۆخه ی كه سێكیش هه یه له م دونیایه دا كه عاشقی منیش بێت؟ هه رچه ند نوسینه كه ت زۆر واتای تریشی هه بوو به ڵام چاوی من هه ر ته نها وشه ی عه شقی ده بینی و پێی مه ست ببوو، هه تا ئه و ساته من
خۆمم له و گۆشه یه ی ژیانا وێنا نه كردبوو
موچوركه یه ك به هه موو گیانما هات و هه ستام و له به ر په نجه ره ی ژوره كه مدا وه ستام كه هه ر ته نها سه كۆ یه كی پاسه وا نیم ده بینی ، به ڵام بۆ ساتێك پاسه وانه كان له به رچاوم بوون به به شێك له سه كۆكه و سه كۆكه ش بوو به به شێك له سروشت
هه وایه ك دای له ئاره قه ی سه ر سنگ و ژێر باڵم، ئه و هه وایه بۆنی هه ناسه ی تۆی لێوه ده هات، چاووم نووقاند و خه یاڵێكم له گه ڵ وێنه لا ته نیشته كه ی تۆ دا كرد
به ڵێ كچێك كه ژووره كه م له گه ڵ رێك ده خات زۆر بووه به هاوڕێم ، نوسین و وێنه كه ی تۆی بۆ چاپ كردم و بۆی هێنام، گووتی : ده زانم باب و برات ئه مه یان له لایه و لێی ده كۆڵنه وه، به ڵام تۆش هه قی خۆته عاشقه كه ت بناسیت
ئاخه ر گوڵی جوان ئه و جێگایانه ی كه تۆ نوسینت تێدا بڵاو ده كردنه وه، ئه نته رنێت و گلۆباڵی كۆشكه كه ی سه رۆك نه یده بینین، له كۆمپیته ره كه ی من له باتی گۆگل وێنه ی باپیرم و داڵێك دێنه سه رشاشه، ئیمه یله كه شم له هه رچی فلته ری كۆشكی سه رۆك هه یه كۆنترۆل ده كرێت
له ته نیشتته وه دانیشتبووم كه هه ر وه ك وێنه كه ت له سه ر لا ته نیشت ده مبینیت، له شوێنێك بووین له باغچه یه ك، له سه ر كورسیه ك ، كه له كوردستان نه ده چوو، وتم: سه رده شت باشه تۆ هه ر بۆ پۆستی وه زاره ت و ده سه ڵات منت ده وێت ، یان منت خۆش ده وێت؟
من وام ده زا نی كه هه ر له سه ر لاته نیشت خۆتم پیشان ده ده یت ، به ڵام ئاورێكت لێ دامه وه ، بۆ یه كه م جار ده موچاوتم بینی زه رده خه نه یه كت كرد و وتت : گوڵی من ئێمه هه ڵهاتوین ، پۆست و ده سه ڵاتی چی؟ ئه گه ر ده ماندۆزنه وه به خیلی به سه دام حوسه ین ده به یت
كه خۆش بوو ئه و باخه ، له ته نیشتته وه دا نیشتبووم و ده ستی تۆ له ملمدا و منیش خۆمم پێوه نوساندبوویت و سنگ و مه مكم له ژێر با ڵت توند كردبوو، ده ستیشم له سه ر كه مه رت، ئینجا حاڵی بووم كه له ژێر پردێ له گه ڵ تۆ نوستن چه ند هه زار جار كچی سه رۆك بوون دێنێ؟
كه كه سێك به سه ر و سیمای رۆژ هه ڵاتیه وه ده رده كه وت تۆ د ه تگوت تۆ هیچ مه ڵێ و به كوردی قسه مه كه، من ئینگلزیه كی باش ده زا نم با كه س نه ماندۆزێته وه ، له بیرته ؟
دێته یا دت كه دانیشتبووین ، پیاوێكی خریلا نه ی كه مێك سوركا ر ها ته لامان به جانتا یه كی ڕه شی درێژه وه ؟من له و شێوه یه م هه ر له به رده می كۆشكی سه رۆكدا بینیبوو كه به جله خاكیه په ڵه په ڵه كانه وه بوون،پێیان ده گوترا زێره ڤانی

باوه رت ببێ من له ژیانی خۆم نه ترسام به ڵكو له ژیانی تۆ، بۆ من كوێر بوون گه لێك خۆشتره له بینینی مه رگی تۆ... كه هات من ته واو ره نگم تێكچوو، كه چی تۆ جوڵه ت نه كرد!؟
به زمانێك قسه ی كرد كه تۆش باش حاڵی نه بویت، من له دڵمدا بوو هه ستم بیخنكێنم، كه تۆم ده بینی پێ ده كه نیت، وتم نا سه رده شت ده زانێت چ له گۆرێیه
من وا م ده زانی جانتای ره شی درێژ هه ر بۆ چه كی ده زگای زانیاریه ، به ڵام ئه و ئامێرێكی مۆسیقی ده رهێنا؟
تۆ وتت: ئه مانه گه رۆكی نێوان بولگاریا و رۆمانیان هه ر ده زانن مۆسیقا بژه نن و كڵاوه كانیان بگرنه وه بۆ پاره. بۆ من شتێكی نوێ بوو ، براهیم خه لیل ونه وت و مۆسیقاش پاره په یداده كه ن؟
یه كه م جارم بوو مۆسیقا كار له ئێسقانم بكا
كه پاره كه ت پێدا، ته وقه یه كی له گه ڵ تۆ كرد كه چی له ناكاو رومه تی منیشی ماچ كرد!!؟؟ كه ناخۆش بوو خوایه گیان ! كه چی تۆ پێم پێده كه نیت ؟ له بیرته كه كردم به شه ڕ له گه ڵت ؟ لێم ببوره شیرینه كه م، ئاخر من په روه رده كراوم كه هه میشه فێنۆمینێك بم بۆ شه ره ف !؟ تۆ ته نها سیا مه ندی من بوویت، من نه م ده زانی كه ماچی پیا وان بۆ سه ر رومه تی ژن ئه كرێ سیمبولی رێزێكی كۆمه ڵایه تیش بێ!؟
ئه ی له بیرته جاره كه كورێكی كوردیشمان بینی؟ هه ر دووكمان ترساین..نا..نا ئه زانم تۆ ناترسایت به س وتت ده بێ له گه ڵ كوردا ووریا بین! به ڵێ، راستت كرد من ده بوو به قسه ت بكه م ، لێم ببوره توخوا، له وه ته ی له گه ڵ تۆ رامكردبوو به كوردی قسه م نه كردبوو، هه ستم ده كرد كوردیم له بیر نه ماوه ته نها زمانی تۆ نه بێ !؟
بۆ زویر بویت و رۆشتیت ؟ خۆ هیچ رووی نه دا؟
با چیرۆكی ئه و كوڕه ت بۆ بگێرمه وه
باوكی ئه و كوڕه پێشمه رگه ی شۆڕشی ئه یلول بوو، له دوای ئاش به تاڵ سوێندی خواردبوو فیشه ك بۆ كورد نه ته قێنێ، بۆیه ده ستی كردبوو به به قاڵی كردن، دوكانێكی كری بوو له بازاڕی هه ولێر
له پاش 31 ی ئاب خزمانی من به زۆر ئه و موڵكه یان كڕیبوو كه دوكانه كه ی باوكی ئه وی لێبوو،بێگومان به نیوه قیمه ت من خۆم له گێلی دا، كه هه ر نازانم
باسی كێ ده كات
بۆیه باوكی سوێندێكی تری خوارد كه كه هیچ كوڕێكی له كوردستانا نه هێڵێت، به ڵام بۆ سوێندی دووهه م كه مێ دره نگ بوو، چونكه ئه و داماوه كو ڕه گه وره كه ی له هه ولێر له ته نیشت برازاكه یه وه ناشت كه له دێگه ڵه فیشه كیان به یه
كتریه وه نابوو
كوڕه گه وره كه ی به په رۆی سه وزه وه بینرابوو بۆیه له پاش 31 ی ئاب نه یده توانی له هه وولێر بمێنێ، و برازاش پارتی ، به ڵێ جوته ئامۆزا یه كتریان كرد به قوربانی بابه م و جه لال تاڵه بانی كه ئه م ئێواره یه له دوكان نانیان به یه كه وه خوارد!؟
ئه و ڕۆژه خۆشترین رۆژ بوو بۆ ئه و كوڕه،چونكه له ئێواره ی شه وی شه ممه ی پێشوو له دیسكۆ كه رێگه یان پێدابوو بچێته ژووره وه و له وێش ژماره تێلێفۆنی ئه و كیژه پۆڵۆنیه ی وه ر گرتبوو كه له مێژ بوو شه یدای ببوو،ئه و ژماره مۆباییله بۆ ئه و گه لێك له ژماره ی به رمیله نه وته كانی زاواكه م گرنگتر بوو كه رۆژانه
ترانسپۆرت ده كران
ده بینی منیش له تۆ فێری چیرۆك نوسین بوم ؟ منیش چیرۆكه كانم له ته نیشتی چیرۆكه كانی تۆ بڵاو ده كه مه وه
گوڵه باخ ، قوڕم پڕه و چاوم پڕه له فرمێسك ، ده بێ چاوم بكه مه وه و بیسڕم
ده بێ دیسان واقیع ببینم ،ده موچاوه كه ت له سه ر روو به كه مێ زه رده خه نه وه ئه وه نه بوو كه له سه ر كورسیه كه ی ناو باخه كه بینیم به ڵكو ده مو چاوت له وێنه یه كدا بوو كه له لاسه روو ی لای چه پی وێنه كه هێڵێكی لاری ره شی پێوه بوو
چی بۆ خوابگێرمه وه ؟بڵێم باوكم و براكه م عاشقه كه میان كوشت و فرمێسكی تیمساحی بۆ ده رژن؟
ئه رێ پێویست ده كات كه سێك ئه و نوكته یه بۆ خوا بكات كه كه باوكم ده ڵێ : ده بێ تیرۆرستان و بكوژانی سه رده شت به سزای ڕه وا ی خۆیان بگه ن ؟
جا بۆ نا ؟!! خۆ قورستر نیه له رێكه وتننامه ی پاریس و 31 ی ئاب ؟
ره نگه ئه وجا بابم له دیوانی خوداشدا بڵێ: به ڵێ من خۆشنابم تێرۆرستان عاشقی كچه خۆشه ویسته كه میان كوشت!!؟
دنیایه كی نا عه داله ته، فه نتازیا ی به ختیار عه لی مه رگی تاقانه ی دووهه م له تۆ دا ده بێت به واقیع؟ئه ی بۆ فه نتازیا كه ی من نه بێت ؟
هه ر چه ند له وا قیعیشدا تۆ ته نها خه ونێك بوویت بۆ من ..كێ ده ڵێ تۆ له ڕاستیدا به من ڕازی ده بوویت ؟ ڕه نگه بتگوتبا : له كچ و بۆگه نی بنه ماڵه هه ر به دوور ده بم؟
مه رگی تۆ بكوژه كانتی ریسوا كرد ، دنیا ی له من توڕه كرد و خه ونه كانی هه ردوكمانیشی كوشت! چونكه تۆ تاقه كه سێك بوویت كه وێرات عاشق بیت

ده زانی كه گێلی یه بڵێین كه س له م گه مه یه دا براوه نیه ؟ من و تۆ و میلله ت دۆراوین، هه رچه ندئێمه وا ده زانین كه بكوژه كانت شه رمه زار و دۆراو ی یه كه من ، به ڵام ئه وه راست نیه ،ئه وه ی بۆ ئه و ما فیایانه گرنگ نه بێت ئێمه ین
بۆ بكوژه كه ت ته نهائه وه گرنگه كه ماسولكه پیشانی ركابه ره كانی ده دات و ده ڵێ : ئه وه منم و ئێشتا كه ڵبه كانم تیژن!!؟؟
تۆ ره خنه ی سیاسی خۆت ده كه یت و منیش ئه و بینۆلۆبیه م كه چاوه روانی ئۆدێسیۆسه كه مم
خودانه كانی من زۆر له خواوه نده كانی یۆنان دڵره قترن، ئه وان ته نها رێگه ی ئۆدێسیۆس سه ختر ده كه ن،كه چی ئه مان ده تفرێنن و دڵت له لێدان ده خه ن ، پێش ئه وه ی كه سێك فریای تۆمار كردن بكه وێت و بپرسێت كه ئایا تۆ عاشقی منیت یان نیشتمان؟
چیت بۆ بگێڕمه وه؟ده سته خوشكان هه ر دێن و ده رۆن ،كه چی كه سێك سه ره خۆشی له كچی سه رۆك ناكات؟
له هه موشی سه یر تر، له نا وه گه وره كانی بنه ماڵه وه به ر گوێم كه ووت كه مشت و مری ئه وه یانه كێ بێت كه شایه نی ئه وه بێت له دوا ڕۆژ ببێ به مێردی من؟
ئاخر عه شایه ر ئاوان، ئێشتا تۆ كفنت زه رد نه كرد !!!؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە