نوری سنجاری بەقسەی خۆی خاوەنی (600) ملێون دولارە

Friday, 30/09/2011, 12:00

1314 بینراوە


زۆر بەلامەوە سەیرە ئەوەی لەم پارتە فەرمان ڕەواییانەی كوردستانی عیراق دیومە لەهیچ شۆێنێك نەم دیوەو ناشی بینم,ئەوەی ڕاستی بێت ئەم دوپارتە فەرمان ڕەوایە توشی هیستر یایەكی ئیجگارگەورەبوون نازانن چی بكەن وچۆن لەم قەیرانەی كەتێی كەوتوون خۆیان قورتاربكەن ,ئەوانە نەیان دەزانی كەڕۆژیك دادێت كۆمەڵانی خەڵكی كوردوستان ترسیان لەدڵدا نامێنێت وهەرلەمنداڵەوەبگرە بۆپیرو گەنجی ئەم وڵاتە دزیو گەندەڵیەكانی زۆربەی زۆری ئەولێپرسراوانە ئاشكرادەكەن وكونە مشكیان لێ دەكەن بە قەیسەری, ئەوەی كەئیستا باسی لەسەردەكەین یەكێكە لە هەرە گەندەڵە بەرچاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردوستان ئەویش نوری سنجاری كوڕی عوسمان سنجاری برازای سامی عبدالرحمن سنجاریە,پێش ئەوەی باس لەم گەندەڵە بكەین پێم خۆش بوو كورتەباسێك دەربارەی چۆنێتی دامەزراندنی بكەم لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران,دیارە ئەو كاتەی كەسامی عبدالرحمن جێگری سەرۆك وەزیران بوو لەكابینەی چوارهەم ئەم نوریە كاری قاچاغ چێتی پاكەتی دەكرد لەحاجی ئۆمەران بەڵام نەك قاچاغ چییەكی دەوڵەت مەندو سەرمایەداربوو بەڵكو چڵكاو خۆرو ڕەزیل وڕسواكان بوو, بە هەرحاڵ سامی عبدالرحمن لەجێی خۆی شەرمەزار بوو ڕووی نەدەهات لەهیچ كۆڕو كۆبونەوەیەكدا باس لەو برازایەی خۆی بكات ,چونكە هەندێك جار كاری گواستنەوەی نەفەراتیشی دەكردوای لێهات دەست وپێوەندەكانی سامی پێیان گووت كە چارەی نوری ئەوەیە بیهێنیتە نزیك خۆتەوە ئەوەبوو سامی فەرمانێكی بۆدەركردوو كردی بە بەڕێوەبەری نوسینگە كەی خۆی لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ,لەوماوە یەدا كەلەگەڵ مامی كاری دەكرد چەندین معامەلاتی خەڵكی بەزركردوو بەهەرحاڵ كارێك ئەگەر بەرژەوەندی خۆی تێدا نەبوایە بەهیچ شێوەیك نەی دەكرد,بازۆردرێژی نەكەینەوە تاكو تەقینەوەكەی لقی دوو لەگەڵ مەڵبەندی یەكێتی ڕوویدا وەختێ كەسامی كوژرا ئیتر خۆتان دەزانن پارتی وبنەماڵە عادەتێكیان هەیە بەنەمانی هەرنەفەرێك كەنزیك بێت لەوانەوە وەكو ویراسەت یەكێكی تر دەخەنە جێگاكەی هەروەكو چۆن كاتێك كە فەرەنسۆ حەریری كوژرا دەست بەجێ فەوزی حەریری كوڕی كرا بە وەزیری پیشەسازی لەبەغدا بەهەر حاڵ چەندین نمونەی لەم جۆرانەمان هەیە....هتدهەرچەندە سامی عبدالرحمن ئەوكات لەزەمانی (قیادەموەقەتە) بوو كە لەپارتی هەڵگەڕایەوە ئەوەی بەدەمیدا هات بەبنەماڵەی ماڵی مەلامستەفای كرد بێجگە لەنوسینەكانی وچەندین كتێب كەهەمووی باسی لە خیانەتەكانی ماڵی مەلا مستەفای دەكرد ئیدریس بارزانی لەئێران ئەگەر سامی عبدالرحمن ی بەر چنگ بكەوتایە دەیكوشت زۆرجاریش هەوڵی بۆ ئەدا بەڵام بێسودبوو بەپێچەوانەی مەسعودەوە كەسەرفی نەزەری لەو هەموو جنێوو نوسین و....هتد سامی كرد هێنایەوە ناوپارتی وبگرە زاڵیشی كرد بەسەر چەندین كادێری كۆنی پارتی ئەو سەردەمە كەبۆ زانیاریتان سامی عبدالرحمن كە لەپارتی (گەل)دابوو پارەیەكی زۆری بەناوی هەڵەبجەو ئەنفال و...هتد لە حكومەتی لیبیا وەرگرت و یەكسەریش خستبویە سەر حیسابی خۆی لە بانكەكانی ئەوروپا هەر لەبەر ئەوەش بوو پارتە كەی هەڵوەشایەوە چونكە هەمیشە لەگەڵ ئەندامەكان پارتەكەیدا شەڕوهەڵا بوو لەسەر ئەوپارانەی كەسامی كاتی خۆی دزیبووی ,با لەمەوزوعەكە دەرنەچین دوای كوژرانی سامی لەلقی دوو باوەڕبكەن زۆر كەس كەیفیان هات لەپێش هەمویانەوە جەلال تاڵەبانی ومەسعود بارزانی كە لەزۆر مەجلیسدا قسەیان دركاندبوو كە لەكۆڵیان بۆتەوە.. پارتی لەكابینەی پێجەمدا ئەم نوریە ناموبارەكەی كردە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یەكسەریش لەگەڕەكی دولارئاوای هەولێر لەماڵی سامی عبدالرحمن جێگیربوو یەكەم دزی ئەم گەندەڵە تەندەری دروست كردنی پردەكانی ناو شاری هەولێری بەبێ مناقەێە وكەم كردنەوە دایە توركەكان ئەوانیش مقابیلی ئەمە خانوەكەیان لەدولارئاوا كە كۆنە خانووبوو لەماوە48كاتژمێردا بۆ هێنایەسەر بادلۆ و بە نزیكەی چوامانگیش ڤیلایەكیان بەبێ موقابیل تەسلیم كرد, هەموو خەڵكی گەڕەكی دۆلارئاوا شاهێدی ئەم قسانەی منن , نازانم لەچەجۆرە دزیەكی ئەم گەندەلەوە دەست پێبكەم زۆرزۆرن بەسەدان پارچە زەوی لەسەرناوی ئەم و ئەو دابەش دەكرد پاشان بۆیان دەفرۆشتەوە..بەسەدان خەڵكی ناموستەحەقی دامەزراندووە كەزۆربەیان هەر دەوامیش ناكەن كەئێستا بۆتە كێشەیەكی گەورە بۆ حكومەت نازانێ چیان لێبكات.. بەهەرحاڵ بەسەدان وبەهەزاران كاری خراپ ودزی وگەندەڵی ئەنجام داوەو بەبێ دادگای كردن وا لەماڵەوە (معززمكرم) پاڵی لێداوەتەوەو سەری چوار كۆڵانیشی لە دولاراوە داخستووە و ریگای هاتوچۆی لەوخەڵكە گرتووە وەدەشڵێت (ئەوزەمانە نەما كە مەسعود خەڵك لە دەرگاوە دەربكات دیسانەوە لەپەنجەرەوە بچنەژورێ منەتم پێی نییە و ئیستاش بەبێ ترس دەڵێم خاوەنی600ملێون دولارم) ئەگەر سەرۆكی هەرێم ڕاست دەكات بابفەرمۆی ئەم شۆفێری تەكسیە كە قاچاغچیش بووە بداتە دادگا ناخۆ كاتیان دێت بەردەستی خەڵك بكەون ودادگاییەكی حەقیانیان بكرێت جانازانم چ زوو یان درەنگ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە