سێیەمین گروپی ئاشتی 28 مانگ دەگەنە توركیا

Friday, 23/10/2009, 12:00

1687 بینراوە


گروپی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی ئەوروپا، رۆژی سێشەمە 28 ئەم مانگە دەچنەوە توركیا.
گەلی كوردیش بە جۆشەوە ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەیەكی جەماوەری بۆ پێشوازی لە گروپەكەی ئەروپا دەكات. پلاتفۆرمی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی كە لە 33 دەزگا و رێكخراوی كۆمەلگەی مەدەنی پیك دێت، ئەمرۆ لە بارەی مەراسیمی پێشوازی كردنەكەدا، لێدوانیكی دا و رایگەیاند:
قاسدانی ئاشتی بە گوڵ پێشوازی دەكەن.
لایەنی كوردی لە پیناوی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی پرسی كورد دا، لە 28 ی ئەم مانگەدا هەنگاوێكی دیكەی بەرچاو دەنێت.
بۆ ئەو مەبەستە لە ئەو‌روپاوە گروپێكی 15 كەسی دەچنەوە توركیا.
هەر چەندە دەولەت و ڕاگەیاندنی تورك، لە هاتنی گروپەكان و شادمانی گەلی كورد زویرن، بەلام گەلی كورد جەژن ئاسا لە پیشوازی قاسدانی ئاشتی دا دەبن. لەو بارەوە پلاتفۆرمی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی كە لە 33 دەزگا و رێكخراوی كۆمەلگەی مەدەنی پیك دێت، ئەمرۆ ،لێدوانیكی دا. یامان یڵدز بە ناوی پلاتفۆرمەكەوە لێدوانەكەی خوێندەوە و سەرەتا وەلامی ئەو زهنیەتەی دایەوە كە دەیەوێت پرۆسەی چارەسەری تێك بدات و ووتی: ئەوەی زۆر جێی مەترسیە شادمانی گەل و پێشوازی لە گروپەكانی ئاشتی نییە، بەڵكو هەوڵدانی كەسانێكە كە دەیانەویت دۆخەكە بكەنە شین و تاودان و شەڕی ناوخۆ. یامان داوای لە لاینگرانی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی كرد و لەبەرامبەر پارتەكانی مەهەپە و جەهەپە دا ،نارەزایەتی نێشان بدەن.
هەروەها یامان ئەو لایەنانەی كە چوونەوەی گروپەكانی ئاشتی وەك تەسلیم بوون دەبین، رەخنە كرد و ووتی: ئەوانە رادەست نەبوون بەڵكو بۆ هاوكاری ئاشتی هاتوون. یامان ئاشكراشی كرد، ئەوان و گەل پیكەوە بە گوڵ پیشوازی لە قاسدانی ئاشتی دەكەن و لەو باروە وەها زانیاری دا:
ئەوان لە كازڵ چەشمەی ناوچەی زەیتون بڕنۆی ستانبۆڵ كۆبونەوەیەكی بە هەیبەت ڕێك دەخەن. پاشان هاوسەرۆكی دەتەپەی ئەستەنبول موستەفا ئاڤجی ئاخاوت و ووتی: بە جۆش و شادمانییەوە پیشوازی لە قاسدنی ئاشتی مافی سروشتی گەلی كوردە و لە خاپور چۆن پێشوازی بەشكۆیان لیكرا، لێرەش هەر بەو شێوەیە دەبێت. ئاڤجی ڕاشیگەیاند: بەمەبەستی وەرگرتنی مۆلەت بۆ مەراسمی پێشوازی والیەتی ئەستەنبۆڵ بەسەر دەكەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە