كوردستام لە سەربەخۆیدا وەك كۆسۆڤۆ یان لە ناكۆكیداوەك لوبنان

Monday, 16/03/2009, 12:00

1849 بینراوە


بارودۆخى جیهان ڕۆژبەڕۆژ لەگۆراندایە, وەهەروەها نەخشەى سیاسى و جوگرافیاش لەگۆران و زیاد بونى دەوڵەتاندایە , واتە مەهامى سەربەحۆى گەلان لەزیاد بوندایە بەجۆرێك لەگەڵ هزرى نەتەوەىمیلەتانە وە خواستى سەربەخۆبون لە جیهاندا لە زیاد بوندایە زۆر وڵات هەبوە لە ڕابردودا پێكەوە بون بەڵام ئێستا لێك جیان و بونەت دوو وڵاتى سەر بەخۆن مامەڵەشیان لەگەڵ یەك لەسەرئاستى ڕیز لێگر تنى هەردولایە ,كوردستان بەیەكێك لەنەتەوەكۆنەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دادەنرێ و خاوەنى شارستانیەتێكى كۆنە لەناوچەكەدا , مرۆڤى كورد هەرلەكۆنەوە لەسەر ئەم خاكە ژیاوە كەناوى كوردستان , واتە ئەم نیشتمانە موڵكى كوردانە كوردیش مافى هەیە ببێتە خاوەن دەوڵەتى سەربەخۆى خۆى, بەڵام نەبونى دەوڵەتى كوردى هەڵكەوتەى زادەى فكرى داگیركردن و بەش بەشكردنى كوردستان بوە لەلایەن هێزە ئیمپرالیزمەكانى جیهانەوە, لەدواى كۆتاى هاتنى جەنگی جیهانى یەكەم سەركەوتنى هیزەهاوپەیمانەكان ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕووبەڕوى داگیركاریوو دابەشكردن بووە لەلایەن هێزە سەركەوتوەكانى جەنگەكەوە, ئیتر هەرلەكاتەوە كوردستان بەر لێشاوى خواستى داگیركارى وڵاتانى دراوسێى كەوتو زەرمەندى یەكەم بوو لە گۆرانى نەخشەسیاسى یەى ئەوكاتەڕویدا, تاكوئێستاش گەلى كورد

لە حەڵى خەباتى شۆڕشگێڕیوو قۆناخى چەكداریە بۆ بەدەستهێنانى مافەڕەواكەى .

نەبونى دەوڵەتى سەربەخۆى بۆ كورد هەڵكەوتەى ئەو بارودۆخە داخراوبوە كەلەڕابردودا كورد كەمترهەلى بۆڕەخساوە لەدەرگاى دەوڵەتە زلهێزەكانى جیهانبدات بۆناساندنى كێشەكەى بەجیهان و چارەسە كردنى , بەڵاَم ئێستا كورد تاڕادەیەك كێشەكەى بەجیهان ناساندوە پرسى كورد لەو وڵاتانەى كوردى تیا داگیركراون بونەتە كێشەى ئەودەڵەتانەو هەوڵدان بۆدۆزینەوەى ڕێگەچارەیك بۆچارەسەركردنى وە گۆرانى جەوهەرى بەسەر سیاسەتى وڵاتانى جیهان هاتوە , هەبونى ئەزمونى هەرێمى كوردستان وایكردوە كەوڵاتانى جیهان ئاڵوگۆرى دبلۆماسى و بازرگانى لەگەڵ كوردستان بكەن وەپەیوەندیە دبلۆماسیەكان بەرەوپێشبون بەخۆیە بینیوە لەبەرژەوەندى كوردان, بەڵام ئەوەى ئەمڕۆ كورد ئەبێ پێى هەستێ ئەوە كەبەرژەوەندى وڵاتانى جیهان بەلاى خۆى ڕاكێشێت بۆ بەستنى ڕێكەوتنى ئابورى و بازرگانى واتە هەوڵبدا سەرمایەى ئەو وڵاتانە لە كوردستاندابەگەڕ بخات چونكە گرەنتى بەرژەوەندى ئابورى ئەو وڵاتانە پشگیرى دەبێ لە بەدەستهێنانى بەرژەوەندى سیاسیش, وەئەو بارودۆخەى ئێستا كوردى تێدایە لەبەردەم ڕێى هەورازو ڕێى تەختایى یە ئەبێت كورد دەستبەردارى مل ملا نێ ناوخۆیەكان بهێنین گەر وانەكەین چارەنوسمان لە وڵاتێكى وەك لوبنان خراپترئەبێ و هەر ڕۆژەى لە قەیرانێكدائەبین ئەبینە ساحەى مل ملا نێكانى وڵا تانى ناوچەكە . وە نابێت چیتر كورد لە و بێهەڵوێستیەى دەوڵەتى عێراق بێدەنگبێ , سەردەم گۆراوە ئەوەتا چەندین دەوڵەت لەڕێى ریفراندۆمەوە خۆیان چارەنوسى خۆیان ڕادەگەیەن و ئەبنە دەوڵەت وەك كۆسۆقۆ وە پێویستە كورد سود لە ئەزمونى ئەوڵاتانە وەرگرێت كە گەیشتن بە مەرامى خۆیان , ئەو مەرامەش تەنها بە یەك هەڵوێستى هێزەسیاسیەكانى كوردستان بەرهەم یەت نەك بە مل ملانێو دوولەت بون , وە پێویستە سەركردایەتى كورد كار بۆ بەدبهێنانى خەونى نەتەوەى كورد بكەن ئەویش بەپێشخستنى بەرژەوەندى نەتەوەى لە پێش بەرژەوندى شەخسى و حزبى .  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە